بەڵێن وبریارەكانی بەرزانی بەهایان چەندە
Monday, 05/12/2011, 12:00
لەپاش ئەو بەزم وفەرتەنەیەی لە رَۆژی دوویمانگ لەزاخۆ رَوویدا وپارتی هێرَشی كردە سەر یەكگرتووی ئیسلامی ولەناوچەی بادینان وهەموبارەگاكانیان سووتاند, مەسعودبەرزانی هاتە مەیدان و بریاریدا لیجنەیەك پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە وبەدواچوون. هەمو خەڵكی كوردستان دەزانن كەكار گەیشتە لیژنەپێكهانین واتای چییە. لیژنە پێكهێنان بەواتای بێبایەخدان, لەبیركردنی ومراندنی بابەتەكەیە. كەواتە(نووسینی بابەتەكە دژی نەناسراوێك) وەكو لە دادگاكان دەڵێن وباوە تۆماردەكرێت. بەرزانی فێرە هەمیشە لەسەرەتاوە ئیدانەدەكات دوایی لیژنە پێكدێنێت ودوایی رَاپۆرتێكی درۆ وهەڵبەستراو بڵاودەكاتەوە, بێلێكۆڵینەوە, باسەكە كۆن وبێبایەخدەكەن وخوا حافیز. ئەم قسانە لە تەجرەبەكی دور درێژ لەگەڵ حوكمی بارزانی وپارتییەوە هەڵقوڵاوە.بارزانی و پارتی وەكو شوانە درۆزنەكەیان لێهاتووە ئەگەر راستیش بكەن,دەڵێم خوانەخواستە ئەگەر, كەس ئیتر باوەرَیان پێناكات.
بەرزانی ئیدانەی كوشتنی رَۆژنامەنووسی جوانەمەرگ سەردەشت عوسمانیشی كرد ئەگەرچی خۆی باش لەسەرەتاوە ئاگاداری پلانی ئەو تاوانە وكوشتنەكە بوو, ودوایی لیژنە پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینەوە وهەمووشمان ئەودرۆ تەلفیقاتە گەورانەمان بینی وبیست كەلیژنەكە , بەبێ لێكۆڵینەوە وبەدواچوون, بریاری لەسەردا.
لەدوای رَووداوەكانی 17ی شوبات كەدەیان كوشتن وبرینداری لێكەوتەوە ,لیژنە پێكهینرا ولەسەرەتاوە زۆر بەگەرمی وبایەخێكی زۆری لەپەرلەمان پێدرا و بەڵام دوایی بینیمان چییان لێكرد.
ئەی چوار بریارەكەی بەرزانی بۆ دەستگیركردن و دادگایی كردنی تاوانبارانی لقی چوار چی لێهات؟ پارتی خۆی دەڵێت ئەمە درۆ وفێڵێك بووە بۆ كات كوشتن وگاڵتەكردن وفریودانی میللەت وئۆپۆزسیۆنە. كەسێك غەدر و فێل لە میللەتەكەی خۆی بكات بەهای چەندە وبەهای قسە وبەڵێن وبریارەكانی چەندە.؟ كورد دەڵێ ئەگەر فێڵت لێكردم خوا بتگرێ, ئەگەر جاری دووەم فێڵت لێكردم خوا خۆم بگرێت. كەسێكی وەها كە پەنا بەرێتە بەر درۆ وفێڵ نەك تەنها سگناڵێكی خەتەرناكە لەسەر گۆرَەپانی سیاسی كوردستان بەڵكو راستگۆیی وریز وحورمەتی خۆیشی لەناو میللەتا دەدۆرَێنێت وهیچ شەرعییەتی نامێنێت, پارتێكی وەها كەتەنها بەناو دیموكراتییە, بە دزی وگەندەڵییەوە ناوبانگی دەركردووە, بەكوشتن وتیرۆر وترس دەیەوێت خۆی ورَای خۆی بسەپێنێت قەت جێگای متمانە وباوەرَنییە, هەرچی بڵێت وبیكات بێبەها وبێبایەخە.ئەوەی سەرەوە مشتێ لە خەروارێ لە درۆ و پەلەتیقەی بەرزانی وپارتە نادیموكراتەكەی بوون بۆ ئاگاداری وسوودبینین حەزمكرد بینووسم وبیخەمە خزمەتی جەنابتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست