کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


راستیە شاراوەکانی پشت تاوانەکانی 11 سپتێمبه‌ر!

Tuesday, 11/09/2012, 12:00







تاوانی یازدەی سبتێمبر ، یەکێک لە گەورەترین تاوانەکانی سەدەی بیستویەکەمی تەمەنی مرۆڤایەتیە، بە جۆرێك زۆرێك لە مێژونوسان ، مێژوی تازەی مرۆڤایەتی دابەش دەکەن بۆ دوو قۆناغ ، پێش و پاش روداوەکە. کەم روداو هەیە لە مێژوی مرۆڤایەتیدا هێندەی11 ی سبتێمبر لەسەر نوسرابێت، سەدان هەزار لێکۆلینەوە و ریپۆرتاژ و وتار و فیلم و کتێب...هتد. بەلام هێشتا سەرەڕایی تێپەربونی ١١ سال و ئەم هەموو نوسینانە هێستا مرۆڤایەتی کەمترین زانیاری لەسەر روداوەکە هەیە! ریوایەتی فەرمی دەسەلاتدارانی ئەمەریکا کە تاوانەکە لە ولاتی ئەواندا ئەنجامدراوە بەم جۆرەیە : کۆمەلێك ترۆریستی ئیسلامی سەربە رێکخراوی قاعدە چوار فرۆکەی مەدەنی دەرفێنن و وەك موشەک بەکاریان دەهێنن و جگە لە دوتاوەرەکەی مەنهاتن وەزارەتی بەرگری دەکەنە ئامانج و سەرەنجام زیاتر لە ٣٠٠٠ خەلکی سیڤلی ئەمەریکا دەبنە قوربانی ئەو تاوانە! هیچ لێکۆله‌ره‌وه‌یه‌کی جدی ناتوانێت بروا به‌م ریوایه‌ته‌فه‌رمیه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا بکات . گه‌لێك لایه‌نی جۆراوجۆری ئه‌و روداوه‌ هه‌یه ‌به‌نادیاری ماونه‌ته‌وه‌. مافی تاکتاکی بەشەریەتی ئازادی خوازی دنیایە بزانن لەو رۆژەدا و رۆژانی پێشتر چی رویدا، ئەوکارە ترۆرستیانە هەرتەنیا تاوانێك نەبوو بەرامبەر خەلکی سیڤلی ئەمەریکا ئەنجام درابێت، ئاکامەکانی ئەو روداوانە کاریگەری لەسەر هەر چوارگۆشەی دنیا دانا. هەمو کەسێك مافی خۆیەتی بپرسێت، چۆنە ئەمەریکا کە بەهێزترین دەزگایی هەوالگری لە جیهاندا هەیە، نەیتوانی بەر بەو هێرشانە بگرێت؟ بۆچی دەزگا سەربازیەکانی ئەمەریکا کە پرچەکترین سوپا و خاوەن دەیان سیستەمی موشەکی و راداری و بەهێزترین تۆری بەرگری ئەلکترۆنین ، لەسەر هەر روبەروبونەوەکی ئەتۆمیش راهێنراون کە دەبێت لە یەکەم خولەکی هەر هێرشێکدا کاردانەوەی خۆیان نیشان بدەن ، چۆنە بۆماوەی 30 خولەک فرۆکە لە ناو خاکی ئەمەریکادا رفێنراوە و هیچ سیستەمێکی موشەکی و هیچ هێزێکی بەرگری هیچ کاردانەوەیەك نیشان نادەن؟!بۆچی لە28 بنکەی فرۆکەوانی کە هەزارن فرۆکە لەخۆ دەگرێت و 24 کاتژمێر لەئامادەباشدان ، هیچ فرۆکەیەکیان کاردانەوەیەکی نیشان نەدا؟ ئاسمانی هەموو ولاتێك ، بەتایبەت ئەمەریکا ، لە رێگەی کۆمپیتەرەکانەوە کۆنترۆلکراوە و هیچ فرۆکەیەك ناتوانێت بگاتە ئەو شوێنانەی قەدەغەیە، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە بۆچی هیچ کۆمپیتەرێکی ئەم تۆرە تۆکمەیە هیچ بنکەیەکی حالەتی کتوپری ئاگادار نەکردەوە؟! هه‌زاران پرسیاری ساده‌و ساکار هه‌ن هیچ وه‌لامێکیان نیه‌ ... له‌یادی تێپه‌ربونی 11 سال به‌سه‌ر روداوه‌کاندا ، من هه‌ندێك زانیاری ده‌خه‌مه‌روکە کۆمەك دەکات بە وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌ی که‌کێ له‌پشت ردواوه‌کانی یانزه‌ی سبتێمبره‌وه‌یه‌ .
یه‌که‌م : سالێك پێش روداوه‌که‌ و پێش ئه‌وه‌ی جۆرج بۆشی کور بگاته‌ کۆشکی سپی ، له‌لایه‌ن کۆمه‌لێکی فکریه‌وه‌ راپۆرتێك ئاماده‌کرا به‌ناوی (پرۆژه‌ی سه‌ده‌ی ئه‌مه‌ریکانی نوێ) که‌ دیارترین دارێژه‌رانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ " دیك چینی ، دۆنالد رامسفیلد، جیب بۆش ، باول ولولفوتز .." بوون ، ناوه‌رۆکی پرۆژه‌که‌یان بریتیبوو له‌ نەخشەی سه‌رله‌نوێ بینانانه‌وه‌ی په‌یکه‌ری به‌رگریه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ، هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی له‌ چه‌شنی ئه‌وه‌ی "بیرل هابر" دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ ، ئه‌وا ئه‌م پرۆسه‌ی گۆرانکاریه‌کان زۆر له‌سه‌رخۆ ده‌چێته‌ پێش.!.
دووه‌م : له‌ 24 ی ئۆکتۆبه‌ری سالی 2000 دا پینتاگۆن مه‌شقێکی گه‌وره‌ی له‌ژێرناوی " ماسکال" رێکخست ، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی روبه‌روبونه‌وه‌ی خۆپێداکێشانی فرۆکه‌ی بۆینگی 757 به‌ بینایی پنتاگۆندا. ! .
سێیه‌م: له‌ به‌رواری 1.6.2001 به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌روانه‌کراو رێنوێنیه‌ك له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپاوه‌ دابه‌زی بۆ هه‌موو یه‌که‌کانی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا ، که‌ له‌کا‌تی رودانی رفاندنی فرۆکه‌ی مه‌ده‌نیدا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌بێ داواکاری راسته‌وخۆیی وه‌زیری به‌رگری نیشان نه‌ده‌ن! (له‌ رۆژی روداوه‌کاندا رامسفیل ی وه‌زیری به‌رگری پۆسته‌که‌ی خۆیی جێ هێشتبوو و له‌ حه‌وشه‌ی پنتاگۆندا خه‌ریکی فریاکه‌وتنی سه‌ره‌تایی برینداره‌کانی پنتاگۆن بوو !)
چواره‌م : به‌پێی راپۆرتی ده‌زگاکانی هه‌والگیری فه‌ره‌نسا له‌ 4.7.2001 یانی دومانگ پێش روداوه‌کان ، ئوسامه‌ بن لادنی سه‌رۆکی رێکخراوی قاعیده له‌ یه‌کێك له‌ به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی له‌ دوبه‌ی خه‌وێنراوه‌ و ئه‌فسه‌رێکی " سی. ئای .ئه‌ی " چاوی پێکه‌وتوه‌ و دوای ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ش به‌په‌له‌ بانگکراوه‌ته‌وه‌ واشنتۆن. به‌رده‌وام ئه‌مریکیه‌کان ئه‌م هه‌واله‌ ره‌دده‌که‌نه‌وه.‌.
پێنجه‌م : له‌ 24.7.2001 گه‌وره‌ ده‌وله‌مه‌ندێکی یه‌هودی به‌ناوی لاری سیلفرشتاین هه‌ردوو تاوه‌ره‌که‌ی مه‌نهاتنی بۆ ماوه‌ی 99 سال به‌کرێ گرتووه‌ به‌نرخی 2.3 ملیار دۆلار ، هاوکات ته‌ئمینیکردون له‌ هه‌ر هێرشێکی ترۆرستی به‌ نرخی 3،5 ملیار دۆلار ، جێی سه‌رنجه‌ دوای روداوه‌کان لاری دوای دوبه‌رابه‌ر قه‌ره‌بوی ده‌کرد به‌پێی گرێبه‌سته‌که‌ ، به‌و هۆیه‌وه‌ که‌ دو فرۆکه‌ و له‌ دوکاتی جیاجیادا کاره‌ساته‌که‌یان خولقاندوه‌! ئێسته‌ش هه‌مان سه‌رمایه‌دار کرێ مانگانه‌ی خۆیی ده‌دات ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جێگه‌ی تاوه‌ره‌کۆنه‌کاندا سه‌رمایه‌گوزاری خۆیی بکات!
شه‌شه‌م :له‌ 6.9.2001 دا سه‌ره‌رایی بونی ده‌یان هۆشداری له‌ جموجولی ترۆریستی، به‌فه‌رمانی لێپرسراوێکی بالا له‌ واشنتۆن (که‌جارێ که‌س نازانێ کێیه‌!) هه‌موو سه‌گه‌ راهێنراوه‌کانی دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی که‌ له‌گه‌ل لیژنه‌ی پارێزگاری ئه‌رکی پاراستنی ئاسایشی تاوه‌ره‌کانیان له‌ ئه‌ستۆبوو دورخرانه‌وه‌ له‌و ئه‌رکه‌یان!.
حه‌وته‌م: له‌ 6.9.2001 دا کوتوپر رێژه‌ی فرۆشتنی سه‌همی کۆمپانیاکانی فرۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسورهێنه‌ر چواربه‌رابه‌ر زیادیکرد له‌ رێژه‌ی فرۆشتنی ئاسایی خۆیی، رۆژانی دواترله‌ 7.9.2001 دا ‌رێژه‌ی فرۆشتنی سه‌همه‌کانی کۆمپانیایی بۆینگ پێنج به‌رابه‌ر زیادیکرد، وله‌ 8.9.2001 دا رێژه‌ی فرۆشتنی سه‌همه‌کانی کۆمپانیایی ئه‌مه‌ریکان ئیرلاینز یازده‌ به‌رابه‌ری زیادیکرد! ئه‌م کرینو فرۆشتنه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌همه‌کانی خۆیان فرۆش بری 1.7 ملیار دۆلار قازانجیان بۆ خۆیان له‌و دو هه‌فته‌یه‌دا مسۆگه‌رکرد!
هه‌شته‌م: له‌ رۆژی 10.9.2001 دا زۆربه‌ی لێپرسراوه‌کانی پنتاگۆن که‌ بریاربوو 11 ی مانگ به‌ فرۆکه‌ سه‌فه‌رکه‌ن ، به‌شێوه‌یه‌کی کوتوپر په‌شیمان بونه‌وه‌ و سه‌فه‌ره‌که‌یان یان گۆری یان دوایان خست!
نۆیه‌م : له‌ 10.9.2001 دا له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ویلی براون پارێزگاری سان فرانسیسکۆ ئاگادارکرایه‌وه‌ که‌ سبه‌ینی سه‌فه‌ری فرۆکه‌ نه‌کات بۆ نیۆیۆرک ، بریاربوو له‌ورۆژه‌دا کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجام بدرێت. دواتر ده‌رکه‌وت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ نوسینگه‌ی کۆنده‌لیزا رایس راوێژکاری سەرۆک بۆ ئاسایشی نەتەوەیی بووه.‌
ده‌یه‌م: ده‌یان راپۆرتی باوەرپێکراو بلاوکرایه‌وه‌ که‌ له‌ شه‌وی 11.9 دا ئوسامه‌ بن لادن له‌ خه‌سته‌خانه‌یه‌کی سه‌ربازی پاکستاندا له‌به‌شی گورچیله‌و کۆئه‌ندامی میزدا بینراوه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو کارمه‌نده‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی خه‌سته‌خانه‌که‌ به‌ که‌سانی سه‌ربه‌ ده‌زگایی سوپا وهه‌والگری پاکستان گۆردراون ، به‌پێی شایدی یه‌کێك له‌ کارمه‌نده‌کانی ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه.‌.
یانزه‌: لە 10.9 دا زۆربەی فرۆکە جەنگیەکان ئەمەریکا گوازرانەوە بۆ کەنەدا و ئالاسکا بە مەبەستی مانۆرێکی سەربازی گەورە بە ناوی " شەری باکور" ئامانج لەم مانۆرە روبەروبونەوەی هێرشێکی خەیالی فرۆکەکانی روسیا بوو، شایانی باسە لە رۆژی 11.9 دا بەدەستی ئەنقەست فرۆکەی جۆراوجۆری وەهمی دەهاتنە سەر شاشەی رادارە سەربازیەکان بەشێوەیەک دامەزراوەی بەرگری ئاسمانی " نوارد" توشی سەرلێشێواوێکی بێوێنە بوو لەوەی ئەو فرۆکانەی لەسەر شاشەی رادارەکانی دەبینران وەهمین یان راستەقینەن! . بەهۆیی ئەم مانۆرەوە لە هەموو ئەمەریکادا تەنیا 14 فرۆکەی ف16 بۆ بەرگری مابونەوە ، پێش چەند کاتژمێر لەو ژمارەیەش 3 فرۆکەیان کە ئەرکی پارێزگاری پنتاگۆنیان لە ئەستۆ بوو نێردران بۆ مەشق لە باکوری کارۆلاینا!
دوازده‌: به‌پێی شرۆڤه‌ی فه‌رمی ئیداره‌ی ئه‌مه‌رکا فرۆکه‌ی بۆینگی 757 له‌گه‌شتی ژماره‌77 که‌خۆی کێشا به‌پنتاگۆندا ، به‌خێرایی 530 میل له‌کاتژمێرێکدا 330 پله‌رێره‌وی خۆیی گۆریوه‌و هاوکات 7000 پێ دابه‌زیوه‌ له‌ماوه‌ی که‌متر له‌دوو خوله‌ک و نیودا، ئه‌وه‌ی ئه‌لف و بێیه‌ك شاره‌زانی زاستی فرۆکه‌وانی و فرۆکه‌ی بۆینگ بێت ، ده‌زانێت کاری له‌و جۆره ‌مه‌حاله‌و فرۆکه‌که ‌هه‌ر له‌ئاسماندا تێك ده‌شکێت. ئه‌گه‌ر فرۆکه‌ی بۆینگ مانۆرێکی له‌و بابه‌ته ‌ئه‌نجام بدات ده‌بێته ‌هۆیی له‌ده‌ستدانی کۆنتۆلی ئۆتۆماتیکی فرۆکه‌که‌و هیچ به‌شێکی ئه‌لکتۆنی وه‌لامی فه‌رمانه‌کانی فرۆکه‌وانه‌که ‌ناداته‌وه‌. له‌کاتێكدا به‌پێی راپۆرته ‌فه‌رمیه‌کان بێت ئه‌و فرۆکه‌یه‌ی خۆیی به‌بینایی پنتاگۆندا کێشا وه‌ تا دواین چرکه ‌له‌ژێر کۆنترۆلی فرۆکه‌وانه‌که‌دا بوه‌!
سیازده‌: په‌پێی راپۆرته‌ فه‌رمیه‌کان بێت ئه‌و فرۆکه‌یه‌ی خۆی به‌بینای پنتاگۆندا کێشاوه‌، پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ بیناکه‌5 ستونی کاره‌بای له‌رێگه‌ی خۆیدا هه‌لکه‌ندووه ‌به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پارچه‌یه‌ک له‌باله‌کانی یان بزوێنه‌ره‌کانی لێبێته‌وه‌! هه‌روه‌ها هیچ جۆره ‌لێکخشانێکی سه‌لمێنراو له‌حه‌وشه‌ی پنتاگۆندا نه‌دۆزرایه‌وه‌! نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ هیچ پارچه‌یه‌کی فرۆکه ‌تێکشکێنراوه‌که ‌نه‌دۆزرایه‌وه‌، گێرانه‌وه‌ی فه‌رمی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا هۆکاره‌که‌ی بۆ به‌هه‌لم به‌نی فرۆکه‌که‌ ده‌گێرنه‌وه‌ به‌هۆیی پله‌ی گه‌رمیه‌وه‌! له‌کاتێکدا توانرا 184 که‌سی قوربانی له‌189که‌س که‌له‌وێدا بونه‌ قوربانی بناسرێته‌وه‌! بۆ زانیاری خوێنه‌ر ته‌نیا بزوێنه‌ری فرۆکه‌که ‌12 ته‌نه‌و له‌ماده‌یه‌کی زۆر رق دروست ده‌کرێت که‌پێ ده‌لێن تیتانیۆم و له‌پله‌یه‌کی گه‌رمی زۆر به‌هێزدا نه‌بێت ناتوێته‌وه‌. له‌و فرۆکه‌ گه‌وره‌یه ‌ته‌نیا سێ پارچه‌ی بچوك دۆزرانه‌وه‌ که‌له‌گه‌ل هیچ پارچه‌یه‌کی فرۆکه‌ی بۆینگ ناچن!
به‌پێی ئه‌و وێنه ‌و ڤیدیۆیانه ‌بێت، پێش داروخانی بینایی پنتاگۆن ، ته‌نیا کونێکی بچوک له‌دیواری بیناکه‌دا ده‌بینرێت که‌به‌هیچ شێوه‌ک له‌پیاکێشانی فرۆکه‌ناچێت و قه‌باره‌ی کونه‌که ‌هه‌ر هێنده‌ی لوتی فرۆکه‌که‌ ده‌بێت و هیچ ئاسه‌وارێکی شوێنی پیاکێشانی باله‌کان و بزوێنه‌ره‌ گه‌وره‌کانی فرۆکه‌که ‌دیار نیه‌! به‌پێی شاهدی ئه‌وانه‌ی له‌و رۆژه‌دا له‌بیانی پنتاگۆندا بون بۆنی ماده‌ی کورودایت به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربلاو هه‌ستی پێکراوه‌ که‌ئه‌و ماده‌یه ‌ته‌نیا له‌رۆکێت و موشه‌که‌کاندا به‌کار ده‌برێت ، نه‌ک بۆ سوته‌مه‌نی فرۆکه‌.
چواردە: شێوازی روخانی تاوەرەکان و هۆکاری راستەقینەیان تائێستاش وەلامی راستەقینەی خۆیی وەر نەگرتوەتە، بە پێ راپۆرتە فەرمیەکان بێت هۆکاری روخانەکەیان دەگێرنەوە بۆ ئەو ئاگرەی کە بەهۆیی پیاکێشانی فرۆکەکانەوە کەو توەتەوە ، تاوەری خوارو لەماوەی ١٠ چرکەدا روخا، هەموو شارەزایانی بینابەرزەکان ، ئەوانەی بینا کۆنەکان دەتەقێننەوە ئەو راستیە دەزانن روخانی قاتی بینایەک بەشێوەی ستونی بەو ماوەکەمە تەنیا بەشێوەی تەقەمەنیەوە رودەدات .
پیاوانی ئاگرکوژێنەوە توانیان بگەنە قاتی ٧٨ واتە ئەو قاتەی فرۆکەکە خۆی پێدا کێشابو وە توانیشیان ئاگرەکەی ئەو قاتە بکوژێننەوە ، لە کاتێكدا راپۆرتە فەرمیەکان باس لە توانەوەی هەیکەلی ئاسنینی بیناکە دەکەن بەهۆیی گەرمی ئاگرەکەوە!زۆرێك لە پیاوانی ئاگرکوژێنەوە کە ئەو رۆژە لە مەنهاتتن بون پێیان وایە ئەوەی روی دا تەقاندنەوەی تاوەرەکان بون ، لە چەند سالی رابردوشدا چەندین ڤیدیۆ بلاوکرانەوە کە بە رونی تیشانی دەدات تەقەمەنی لە نێو تاوەرەکاندا بووە.
بەپێی بەلگەنامەکانی دەزگاکانی پێوەری بومەلەرزەی زانکۆیی کۆلۆمبیا ، لەژێر تاوەرەکاندا تەقینەوە رویداوە بە ماوەیەکی کەم پێش روخانی تاوەرەکان.
روخانی بالەخانەی ژمارە ٧ بەبێ هیچ هۆکارێکی لۆژیکی گومانێکی گەورەی لەسەر رونکردنەوەکانی ئیدارەی ئەمەریکی دروست کرد، هەموو بیناکانی دەوروبەری ئەم بینایە نەک زیانیان پێنەگەشتبوو ، بەلکە شوشەی پەنجەرەکانی زۆرێکیان نەشکابوو ، کەچی چەند کاتژمێر دواتر ئەم تاوەرەش بە شێوەی ستونی روخا، دواتر دەرکەوت ئەو بینایەش مولکی (لاری سیلفرشتاین)ە هەمان کەسایەتی کە تاوەرەکانی بەکرێ گرتبوو! ویەکێك بوە لە نوسینگەکانی " سی.ئایی.ئەی" بۆکاروباری نهێنی. شایەنی باسە لاری لەبەرامبەر روخانی ئەم بالەخانەیەشدا 861 ملیۆن دۆلاری لە کۆمپانیاکانی دلنیابون " تائمین" وەرگرت لە کاتێکدا خۆیی بە 386 ملیۆن کریبوی!
پانزەیەم : ئەوەی پێی دەوترێت رێکخراوی قاعدە ، بەکۆمەک و رێنوێنی و مەشقی دەزگای هەوالگری ئەمەریکا بە هاوکاری دەزگا هەوالگریەکانی دەولەتانی خۆرهەلاتی ناوەراست لە کۆتایی سالانی 1979 و سەرەتای سالی 1980 دروستکرا! من چەند سال لەمەوبەر وتارێکم لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی ئەم رێخراوە نوسی و لێرەدا لینکەکەی دادەنێمەوە تا خوێنەر ئاگاداری پێشینەی ئەم رێکخراوەبێت
http://www.emrro.com/birecinski.htm
سەرەتانی سالی 1998 بنلادن جەنگی لەدژی (ئەمەریکا و هێزە خاچپەرستەکان) راگەیاند و لە هاوینی هەمانسالدا بالوێزخانەی ئەمەریکانی لە نایرۆبی و دارسلام لە کردەوەیەکی ترۆرستیدا تەقاندەوە ، دوهەفتە دواتر لە نایرۆبی دا محمد راشد یەکێك لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکان دەسگیرکراو لە رێگەی تەلەفونەکەیەوە ژمارەی تەلەفۆنی (خالد محدار یەکێك لە فەرماندەکانی رفاندنی فرۆکەکانی 11.9 کە ئەوکات لە یەمەن بوو)ئاشکرا بوو .بەم شێوەیە سەرچاوەی دارای و لۆجستی کردەوە ترۆریستیەکەیە ئاشکرابوو، هەربۆیە لەوکاتەوە هەمو جموجول و پەیوەندیە تەلەفۆننیەکانی خالد لە ژێر چاوەدێری دەزگایی هەوالگری ئەمەریکادابوو.
لە کانونی دوەمی سالی 2000 کۆبونەوەیەك لە کولالامپوری پایتەختی مالیزیادا رێکخرا کە هەریەک لە (خالد شێخ محمد خاوەنی بیرۆکەی رفاندنی فرۆکەکان ، رەمزی بن شیبە رێکخەری هێرشەکانی 11.9 ، خالد محدار و نواف الحازمی دوان لە فەرماندەکانی رفاندنی فرۆکەکان و توفیق بن عگاش کە ناسراوە بە وەلید بن عگاش لێپرسراوی کردەوە ترۆریستیەکەی کشتیە جەنگیەکەی ئەمەریکا لە کەنار ئاوەکانی یەمەندا) تێیدا بەشداربون ، سی. ئای . ئەی ئاگاداری ئەم کۆبونەوەیە بوو، بەمەبەستی چاودێری کردنی کۆبونەوەکە تیمێکی خۆی رەوانەی مالیزیاکردوو بەهاوکاری دەزگای هەوالگری مالیزیا وێنەو دەقی تۆمارکراوی کۆبونەوەکەیان تۆمار کرد. هاوکات تیمێکی تریش پێشتر چاودێری جموجولەکانی خالد شێخ محمدیان دەکرد. هەر لەو کۆبونەوەیەدا بریاری کردەوە ترۆریستیەکەی 11.9 درا.
لە 30 کانونی دوەمی سالی 2000دا کاتێك زیاد جەراح یەکێکیتر لە رفێنەری فرۆکەکانی 11.9 لە ئەفگانستانەوە گەرایەوە ، لەسەرداوای سی . ئای . ئەی بۆماوەی چوار کاتژمێر لە فرۆکەخانەی دوبەی دەسگیرکرا و دوای لێکۆلینەوە ئازاد کرا ، سەرنج راکێش ئەوەیە دەزگا هەوالگریەکانی ئەمەریکا ئاگاداربوو کە لای بن لادنەوە هاتوەتەوە!.
ئەو شانەیەی هامبورگ کە محمد عگا یەکێکیتر لە فەرماندەکانی کردەوە ترۆریستیەکەی 11.9 لەسەر بریاری دەزگا هەوالگریەکانی تورکیاو ئەلمانیا بەدرێژایی سالی 1999 و 2000 لەژێر چاوەدێری بەردەوامدابون و هەموو تەلەفۆن و ئیمێل و جموجولێکیان چاودێری کراوبوو، لەو ماوەیەدا چەند جار رەمزی بن شەیبە سەردانی کردون بەبەرچاوی دەزگا هەوالگریەکانی ئەلمانیا و تورکیا و خودی ئەمەریکاشەوە!
خالد محدار کە دوای تەقینەوەکانی نایرۆبی و دارسەلام تۆمەتباری سەرەکیە و ناوی لەلیستی داواکراوەکانە ، بە ناوی راستەقینەی خۆی و بە پاسپۆرتی خۆیەوە سەفەری ئەمەریکا دەکات ، بێ ئەوەی لە هیچ فرۆکەخانەیەکدا بچوکترین لێپرسینەوەی لێبکرێت! کاتێك خالد دەگاتە لۆس انجلۆس لەلایەن (عمر بەیومی کە کەسێکی نزیكبالوێزخانەی سعودیە و گومانی زۆر دەکرێت ئەفسەرێکی دەزگای هەوالگری سعودیەبێت) پێشوازی لێدەکرێت و کۆمەکی پێدەکرێت.
لە سانتیاگۆ زیاتر لە 7 مانگ (نواف الحازمی وخالد محدار) لە مالی جاسوسێکی پۆلیسی فیدرالی ئەمەریکادا بەناوی (عبدلستار شێخ کە موسولمانێکی هندی بوو) کرێ چیبون ، کە وایە بە درێژای ئەوماوەیە کە خۆیان بۆ کردەوە ترۆریستیەکان ئامادە دەکرد، لەژێر چاودێری پۆلیسی فیدرالیدابوو ، سەرنج راکێش ئەوەیە دوای روداوەکان ، کەس پرسیارێکی لەم عبدلستارە نەکرد!
دومانگ پێس ئەوەی محمد عگا روەو ئەمەریکا بکەوێتە رێ، سەرەتای سالی 2000 فرۆکە سیخوریەکانی ئەمەریکا کە هەلگری موشەکیش بون ، شوێنی بن لادن لە قەندەهاری ئەفگانستان دەدۆزنەوە و کە لەگەل چەند بەرپرسی ئیماراتیدابوو ، گەر بیانویستایە زۆر بە ئاسانی لەناویان دەبرد. هەر لەو ماوەیەدا جارێکی تریش لەلایەن کۆمەلێك سەرەک خێلی ئەفگانیەوە شوێنی بن لادن ئاشکرا کرا و داوا لە ئەمەریکیەکان کرا تا بریاری گرتن یان لەناوبردنی دەرکەن ، کەچی هیچ لێپرسراوێك ئەو بریارەی نەدا! چەند سال پێشتریش لە سالی1996 دا ئەوکاتەی بن لادن لە سودان بوو ، سودانیەکان بە فەرمی داوایان لە ئەمەریکا کردبوو ئامادەن بن لادن تەسلیم بکەن ، ئەمەریکیەکان وەلامیان نەدابونەوە ، هەر لەو سالەدا کاتێك بن لادن گەرایەوە بۆ پاکستان ، فرۆکەکەی لە فرۆکەخانەی دوبەی بەمەستی بەدەستهێنانی سوتەمەنی دەنیشێتەوە و بە ئاسانی دەتوانرا دەزگیر بکرێت ، بەلام ئەمریکیەکان چاوپۆشیان لێکرد!
چەند مانگ پێش روداوە ترۆریستیەکانی 11.9 دەزگا هەوالگریەکانی هەریەکە لە مسر، سعودیە، مالیزیا، تورکیا، پاکستان، ئەلمانیا وفەرەنسا (سی. ئای . ئەی) یان لە ئەگەری پەلاماری ترۆرستی لە نێوخۆیی ئەمەریکادا لە لایەن تاقمە ترۆریستیە ئیسلامیەکانەوە و بەدیاری کراوی لەلایەن قاعدەوە ئاگادار کردوەتەوە.
گومانی تێدانیە روداوە ترۆریستیەکانی 11.9 ئیسلامیەکان ئەنجامیان دا ، ئەوشێوازی خۆکوشتنە بەمەبەستی زیانگەیاندن بە دوژمنەکەت نەریت و شێوازو داهێنانی ئەوانە . بەلام ئایا ئەوان خۆیان تەنیا بیریانکردەوە و نەخشەیان دارشت و جێبەجێیان کرد ؟! هیچ کەس و لایەنك ده‌رگاکانی بۆ نەخستنە سەرگازەرەی پشت؟ هیچکەس و لایەنێك کۆمەك و هاوکاری و ئاسانکاری بۆ نەکردن؟ هەموو ئەو فاکتانەی لەسەرەوە باسمان کرد ئەو راستیەمان بۆ دەردەخەن کە ئەگەر پیلانی کردەوە ترۆریستیەکانی 11.9 راستەوخۆ خودی دەزگا هەوالگریەکان ، یان بەشێکیان دایان نە رشتبێت ئەوا، لانی کەم زانیاریەکی زۆریان لەبەردەسدا بووە و بەدەستی ئەنقەست چاوپۆشیان لێکردن تا تاوانەکە بخولقێنن.
سەرەنجام دوای ئەو هەموو زانیاریە وردە ترۆریستان توانیان بەبەرچاوی دنیاوە ، بەشێوەی درامایەکی دلتەزێن تاوانەکەی خۆیان نمایش بکەن . دونیای دوای 11.9 دونیای ریزبەستنێکی نوێ بوو ، کە تێدا دەسەلاتدارانی ئەمەریکا لە زاری جۆج بۆشی بچوکەوە رایان گەیاند کە لەم جەنگەدا ئەوەی لەگەل ئێمە نەبێت وەک دوژمن هەلسوکەوتی لەگەل دەکەن. لەورۆژەوە جەنگی دژی ترۆر راگەیەنراو ئەمەریکا توانی بەرەیەکی فراون لەژێر بالی خۆیدا کۆکاتەوە و جیهان بە بەرینایی خۆیی بویە مەیدانی ئەو جەنگە. جگە لە وێرانکردن و داگیرکردنی عێراق و ئەفگانستان کە تەنیا لە عێراقدا زیاتر لە ملیۆنێك هاولاتی سیڤل بونە قوربانی ،لە دەیان جێگەی وەک یەمەن و پاکستان و سۆمال ... رۆژانە فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان تاوانی جۆراوجۆر دەخولقێنن. لە کۆمەلگا خۆر ئاوایەکاندا راسیسزم و دژە موسولمان و بێگانەکان گەشتە ترۆپی خۆیی ، بە بەرینایی جیهان ملیۆنەها مرۆڤ بێ ئەوەی دەستیان لەم تاوانەدا هەبوبێت بونە سوتەمەنی جەنگی ترۆریستەکان لە هەردو بەرەکەی جەنگدا.

بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە سودم لەم سەرچاوانە وەرگرتووە.

http://ar.wikipedia.org
http://www.youtube.com/watch?v=cw3sJ7wwOKg
http://thetruthnews.info/pentagon_mystery.html
http://video.google.com/videoplay?docid=7866929448192753501


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە