ناولێنان نامۆكردنێكی تر ی زمان
Tuesday, 17/11/2009, 12:00
زمان له‌سه‌ره‌تادا له كۆمه‌ڵێك فۆرمی تایبه‌ت و زۆر ساد پێكهات، كه بۆ ڕاگه‌یاندن یان به ئه‌نجام گه‌یاندنی كارێك ده‌رده‌بڕان ، هه‌روا پیتسازی وشه و ڕسته‌سازی واتای زمانیان هێنایه بوون، ناو و كردار دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی زمانن، بێجگه له ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی و یارمه‌تی و شوێن و كات .. هتد. پیته‌كانی وشه‌ی (كردار) سه‌ره‌تا و له‌دایكبوونی زمانن, كه له پێش (ناو) بناخه‌یی زمانیان پێكهێنا.ئه‌م ده‌رئه‌نجامه ده‌كرێت وه‌ڵامی پرسێارێكی سه‌ره‌كی فه‌لسه‌فه‌ی پێویستیی هێنایه ئارای زمان بێت. كه گرنگترین پرسیار ئه‌وه‌یه؛ كه‌ی پێویستی زمان هاته بوون؟ دیاره بێگومان ئه‌و كاته‌یه، كه دواندن هاته بوون. ئه‌ی دواندن كه‌ی هاته بوون؟ وه‌ڵامی تێۆری ئه‌م پرسیاره به‌م جۆره‌یه: مرۆڤ بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ڕۆژانه‌ی و بۆ به‌رگری مه‌ترسی له‌ناوچوون و هێرشه‌كانی سروشت و ئاژه‌ڵان په‌نای برده به‌ر ژیانكردن له ناو كۆمۆنه سه‌ره‌تاییه له جهنگهڵكاندا و له پێناو به ئه‌نجام گه‌یاندنی كاری هه‌ره‌وزی و زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌دا دواندن له نێوان یه‌كدیدا گرنگی و پێویستی خۆی سه‌پاند و له‌ڕێگه‌ی هێمای جه‌سته‌ی و ده‌نگده‌رهێنان به ژێكانی قوڕگ له‌ناو جه‌نگه‌ڵه‌كاندا و لاسایكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئاژه‌ڵان فۆرمه سه‌ره‌تایه‌كانی دواندن ده‌ستی پێكرد. دواتر زمانیش وه‌کو به‌شێكی ئه‌كتیڤی جه‌سته هاوتای به‌شه‌كانی دی به فۆرم و جوڵه‌ی ئاڵۆزتر و كارامه‌تر زمانیان هێنایه بوون. به‌هه‌رحاڵ تیۆره جیاوازه‌كانی سه‌ره‌تای ئامرازی سه‌رچاوه‌كانی زمان چه‌نه هه‌مه‌جۆربن زۆر ناوڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ی من نین ، ئه‌ونده‌ی قسه‌كردنه سه‌باره‌ت كاردانه‌وه و كاریگه‌ری كاره له میژووی سه‌رهه‌ڵدانی زمان به ناوهڕۆك و به‌های واتاكانیشۊهوه.
به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌كان پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی شرۆفه‌ی زمان بوون. هه‌ر وه‌کو لێكۆڵه‌رێك ده‌ڵێت پێویستی زمان ئه‌و كاته هاته بوون بۆ" جێبه‌جێكردنی ئه‌و كارانه‌ی كه خۆمان ناتوانین ئه‌نجامیان بده‌ین له‌لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌وه". واتا كار چه‌قی پێویستی سه‌رهه‌ڵدانی زمانه و (كردار)یش بناخه‌ی ڕسته‌سازییه سه‌ره‌تایه‌كانی زمانه. هه‌رچی (ناو)ه وه‌کو پاشكۆی كردار هاته ناو زمانه‌وه و له‌سه‌رده‌مێکی دواتردا له‌ناو بونیادی زمان و وڕستهسازیدا جێگای خۆی كرده‌وه. به‌ڵام ناو (دال) كه دواتر ڕۊهههندێكی ئاڵۆزتری له خۆێدا به‌رجه‌سته كرد ئه‌ویش به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی یان جێگۆڕكێكردنی ناوی شتێ یان ئاوڵناوێك بۆ شوناسی مرۆڤێك یان گروپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه پێی ده‌ڵێن ناولێنان (مدلول). كه ئه‌ركی به‌هاكان و واتاكانی زمانیان به پێی پیگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ریت و باوه‌ڕه‌كانی مرۆڤ هاوته‌ریب كرد. كه‌واته ناولێنان له‌ته‌ك جیاكاری و پێویستی ناسینه‌وه و شوناسه‌وه خزایه ناو زمانه‌وه. به‌ڵام جیاكاری و ناسینی چی و بۆ و كام شوناس؟
(كردار و ناو) دوو كارئه‌كته‌ری جیاوازی ناو زمانن. (كردار) چۆن سه‌ره‌تای شرۆفه‌ی ڕسته‌سازی و به‌های زمانه ئاواش داینه‌مۆ و مۆڵگه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناو زمان و واتاكانێتی یان وه‌كو كارئه‌كته‌رێكی شۆڕشگێڕی ناوه‌وه‌ی زمان ده‌توانین ناوزه‌دی بكه‌ین. ئه‌وه داهێنانه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانی كارن، كه ساڵانه قه‌باره‌ی فه‌رهه‌نگی زمان فراوان ده‌كه‌نه‌وه به تایبه‌ت زمانی ئه‌و میله‌تانه‌ی كه پێشكه‌وتنی كار له‌ناویاندا له بره‌ودایه. (ناو)یش كه ڕۆڵێكی پاشكۆیی ده‌گێڕێ له ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی زمان هه‌ر به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر به زمانی سیاسی پێناسه‌ی كه‌ین ڕۆڵی كۆنه‌پارێزی ده‌گێڕی له ناو پێكهاته‌ی به‌هاكانی زماندا، ئیش له‌سه‌ر پۆڵینكردن و ده‌سبه‌سه‌راگرتنی كارای و خه‌سڵه‌تی ئاژه‌ڵان و دیارده سرووشتێكان وه خۆ به خاوهنداریانه بۆ مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی فانتازیایی بێ بنه‌ما له ڕیگه‌ی زمانه‌وه و لێسندنه‌وه‌ی واتا و ناوهڕۆك و كارایی هه‌موو شته‌كان ، كه ڕیگره له به‌رده‌م زمانێكی واتابه‌خشی ڕاستگۆیانه . ئه‌وه (ناو)ه جیهانبینی چینایه‌تی و جیاوازی ڕه‌گه‌زی و خۆبهخاونداریكردنی گۆی زه‌وی به زیندویی له‌ناو زماندا ده‌هێڵێته‌وه، (ناو) پیرۆزی له ناو خۆیدا هه‌ڵده‌گرێ وه خه‌سڵه‌تی نه‌مری و ئاكاری ئه‌فسانه‌یی و ئاژه‌ڵی ئه‌دا به مرۆڤ ، له هه‌مان كاتدا ناولێنانهكانیش به شێوه‌یه‌كی نایه‌كسان و جیاواز و ته‌ریب له‌ته‌ك پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری جیاوازی مرۆڤه‌كان دابه‌ش ده‌كات . (ناو) نه‌ریته دواكه‌تووه كۆنه‌كانی ڕابردوو له ناو شارستانییه پێشكه‌وتووه‌كاندا به زیندوویی واتایان پێدهبخشێتهوه. هه‌ر ئه‌ویش وه‌کو بۆماوه به‌رده‌وامی پێده‌داته‌وه. هه‌ر ئه‌وه قورسایی نه‌ریت و كه‌لتووره دواكه‌وتووكان له ناو زمان سه‌نگین ده‌هێڵیته‌وه . له‌كاتێكدا كه‌ره‌سه‌ی كار و به‌رهه‌مه‌كانی چه‌ندین هه‌نگاو به‌ره‌وپێش چووه، كه‌چی (ناو) هه‌ر له‌سه‌رده‌می كۆندا وابه‌سته‌مان ده‌كات.
"هه‌موو شتێكی دروست له‌ناو خۆی دا شتێكی نادرووستی هه‌ڵگرتووه . ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕاسته سه‌به‌ینێ ناڕاسته هه‌ر ڕاستییه‌كانی سبه‌ینێ ئه‌بن به ناڕاستی له داهاتوو . به پێی ئه‌م فۆرمه جه‌ده‌لیه‌ی ماركس ده‌كرێت، ڕۆڵی جیاوازی ئه‌م دوو كاركتهرهی ناو زمان پێناسه بكه‌ین و ونکردنهوهی زیاتریان له‌سه‌ر بده‌ین، كه چۆن وه‌کو دوو جه‌مسه‌ری دژبه‌یه‌ك جدهلیانه له‌ناو بونیادی زماندا كار ده‌كه‌ن، كه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگری خه‌سڵه‌تی ڕاستی و ناڕاستییهكانه. ئه‌وه (ناو)ه ناڕاستی ناو واتاكانی زمان به په‌نهانی ده‌شارێته‌وه و هه‌ر ئه‌ویشه ڕێچكه و توولهڕیگهكانی ڕاستی سبه‌ی له پیرۆییهكانی ئه‌مڕۆی ناڕاستیدا ڕوخسار شێواو و ته‌ماوی و بزر ده‌كه‌ن!. به‌ڵام ئه‌وه‌ش كرداره پێویستییه‌كانی سبه‌ی ده‌بینێ و كورت مه‌ودایی كه‌رسته‌كانی ئه‌مڕۆی ناو زمان ده‌یبزوێنێ ! وه هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین ناو سه‌رخانه شێواوه‌كه‌ی زمانه، كه واتاكانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رن و خه‌ونه به‌سه‌رچووه‌كانی پێش هه‌ڵگری مرۆڤ یان گرووپی ناولێنراوه، به‌ڵام كردار و كار ئه‌و ژێرخانه مه‌زنه و سه‌رچاوه لهبننههاتوه و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی زمانه ، كه واتاكانی هێشتا پێنه‌گه‌یشتوون و پیر نه‌بوون واتای نوێ له پراكتیكدا به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه.
بۆ گشت ئه‌مانه پێم خۆشه به‌ڕوونی بچینه ناو باسكردنیانهوه. هه‌ر كاتێك كردارێك یان خه‌سڵه‌تێك بوون به (ناو) وه‌کو شوناسی كه‌سێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان ڕۆژنامه‌یه‌ك ...هتد ئه‌وه ئیشی كۆنه‌پارێزی زمانه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مانا ئكتیفهكهی ئه‌و دیارده‌یه. سه‌ره‌تا ناوی مرۆڤه‌كان به ناوی ئاژڵان یان دیارده‌كانی سروشت ناو لێدهنران ، كه بۆبه شوبهاندن یان بۆ به پیرۆزكردنی كهسایهتێكه به‌كارده‌هات، واتا تواندنه‌وه‌ی كارایی شته‌كان له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان و پۆلینكردنیان و كونترۆڵكردنی دیارده سروشتییه‌كان له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه . دیاره تا ئه‌و شوێنه‌ی سهرسیمابوونی مرۆڤ به‌س له ئاژه‌ڵ و سرووشت چوارچێوه‌دار بووه تا ئه‌و ڕاده‌یه (ناو) هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه شوبهاندن و پیرۆزییركانی ڕههبهتی مرۆیی له‌م ڕیگه‌یه‌وه ده‌سته‌به‌ربكات ، چه‌نده کۆمهڵگهكان خاوه‌نی داهێنانی گه‌وره بووبن، ئه‌وه‌نده‌ش دووركه‌تنه‌وه له‌م خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌تایه‌ی ناو لێنانه ، بۆیه ده‌بینین له شارستانێته پێشكه‌وتووه‌كان ناو و ئاكاره‌كانی ئاژه‌ڵ و سرووشت به‌و ڕاده‌یه به ناوه‌كانی مرۆڤه‌وه په‌یوه‌ستنین.
ئه‌وه زمانه له ڕێگه‌ی (ناو)ه‌وه جارێكی تر قڵشته ئتنیك و ڕه‌گه‌زی و چینایه‌تییه‌کان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، كه به نایه‌كسانی ئاكاره جوداكان وه به‌پێی شوێن و ڕنگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ریه‌ك له‌و جه‌مسه‌ره جیاوازانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه دابه‌ش ده‌كه‌ن . ته‌نانه‌ت جیهانبینی مرۆڤ خۆی بۆ ڕۆڵه باش و خراپ و ئازا و ناچالاك و چالاكه‌كانی ئاژه‌ڵان كه هه‌یه‌تی بۆ هه‌ر یه‌ك له (ناو) و (كردار) به جۆرێكی جیاواز مامه‌ڵه ده‌كات ، وه هه‌ریه‌ك له ناو و كردار به جیاوازی پشكیان به‌ر ده‌كه‌وێت . بۆ نمونه ناوی (شێرزاد) ناوێكه هه‌م سهرسیمابوونه به (شێر) هه‌م درێژه‌دانه به پیرۆزكردنی (زاد)ه ، كه پیرۆزكردنی ئیئنتمای خێزانی له جیهانبینی مرۆڤه‌وه تاپۆ كراوه‌ته ناو زمان . به هه‌مان شێوه كاتێ كه ناوێك نابیستی به‌م جۆره بێت وه‌کو(كهرزاد) له‌بری (شێرزاد) یان (كهركۆ) و (بهرازكۆ) له‌بری (شێركۆ) له‌به‌ر نزم سه‌یركردنی مرۆڤه بۆ ڕۆڵی (كه‌ر) كه جێگه‌ی قه‌بووڵ نییه وه ته‌وز لێدانه له زاده‌وه هاتنه‌خواره‌وه‌ی پێگه‌ی خێزانه. له كاتێكدا هیچ بوونه‌وه‌رێكی مرۆیی نه‌یتوانیوه توانایی هیچێك له‌و ئاژه‌ڵانه نه (شێر) نه (كه‌ر)یش وه‌ك خۆیان به‌رجه‌سته بكاته‌وه ، ئیتر ئه‌م دابڕانه له نیوان واتا و زمان چی ده‌گه‌ینێت گه‌ر فه‌نتازیای پیرۆزكردنی جیاوازییه‌كان نه‌بێ و خاڵ و شۆینی درز و ڕوخانی زمانی دابه‌شكرا وو شوناسی میرات و دابڕاو له واتا‌و ڕاستییكان نه‌بێت ، كه بێجگه له‌وه‌ی به هه‌مان ڕاده بایه‌خنه‌دان و بێنرخكردنی توانای ئاژه‌ڵانه.
به‌ڵام كاتێ دێینه سه‌ر (كردار) زۆر ئاساییه ده‌ڵێین (ئیشكه‌ر) واتای (ئیشی.. كه‌ر) کۆمه‌ڵگه‌ی قازانج و دامه‌زراو له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان پێی سروشتیه (كه‌ر) له ڕێگه‌ی كاره‌وه بێته‌وه ناو زمان شه‌ره‌فی خه‌سڵه‌ته‌كه‌ی بداته مرۆڤ، كه نمونه‌ی زۆر هه‌ن له باره‌ی خه‌سڵه‌تی كاره‌وه وه‌كو و (نێره‌كه‌ر) وه (به‌راز)... هتد. جارێكی تر له ڕێگه‌ی (ناو) ڕیگه نادرێ ڕه‌گه‌زێكی مێینه پێی بخاته ناو دنیای نێرینه و هه‌ڵگری خه‌سڵه‌تی هاوجۆری ئاژه‌ڵی بێت وه‌کو ناوی شێرزاد ، یان هیچ نێرینه‌یه‌ك ناوی (ئاسكه) نییه . به‌ڵام له (كردار)دا ئه‌توانن هه‌ردووكیان خاوه‌نی خهسڵتهكان بن، به‌و پێیه‌ی كه ژیان ده‌كه‌ن و له توانایاندا هه‌یه. كه‌واته کۆمه‌ڵگه له ڕێگه‌ی ناولێنانه‌وه نامۆیی زمان و دابڕانیان له واتاسازی كۆنكریت تر دهێنێته پێشچاو. وه‌ك چۆن دنیای ململانێیی نیوان كار و سه‌رمایه خاڵی وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگه‌ن، ئاوهاش دنیای ململانێیی نێوان واتاكان و زمانی پیرۆزكراو له (ناو)دا خاڵی وه‌رچه‌رخانی زمانێكی شێواو گه‌وجانه‌ی ئه‌مڕۆیه بۆ زمانێكی غه‌یره نامۆ وه پڕاوپڕ به ده‌ربڕین و واتاكان .
من پێموایه نه‌ریتی كۆنه‌پارێزی یان ئه‌وه‌ی ماركس دهڵێتمردوهكان ده‌مرن، به‌ڵام ده‌ستیان له چه‌مكی كراسی زیندوه‌كان به‌رنابێت" له دنیای زمانه‌وانیدا ئه‌وه ناوه ئه‌م وابه‌سته‌ییه له ڕێگه‌ی پیرۆزیه‌وه ده‌گوازێته‌وه و ده‌ستكاریكردنیان حه‌رام ده‌كات.
هه‌ر چه‌نده ناولێنان ئاڵوگۆڕێكی له خۆدا بینیوه دوای په‌ره‌سه‌ندنی توانا و كارای مرۆڤ چ وه‌کو تاك چ وه‌کو بزووتنه‌وه و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و داهێنانه‌كانیان ، به‌ڵام به‌بێ جێهشتنی نه‌ریت و فۆرمی كۆنی ناولێنان به‌ڵكو وه‌کو ازافهیهكی خراپتر هاته ناو زمانه‌وه. ئه‌م جاره‌یان (ناو) دێت له ڕێگه‌ی پیرۆزكردن و نه‌مری و له ئاساییكردنه‌وه‌ی مرۆڤی ڕابردوو وابه‌سته‌ی دوێنێمان ده‌كات. واتابهخشهكانی دوێنێ سهقامگیردهكات له ڕۆژگارێكی پێشكه‌وتوتر وه‌ك ئه‌وه‌ی زمان پێمان بڵێ من ناهه‌قیم له‌ته‌ك ئه‌وانه‌ی دوێنێ كردوه، ده‌مه‌وێت نه‌وه نوێ باجی بداته‌وه. بۆیه مرۆڤی گرگن جارێكی تر توانای تاكێكی هه‌زار ساڵ پێش ئێستا له منداڵه‌كه‌ی به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه ، كه له بناخهیدا گرێی نهتوانینهكانی خۆی و بێئیرادهبوونێتی. بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌چمه ناو كۆمه‌ڵێك نموونه‌ی ناولێنانی تاكه‌كه‌سی و گرووپی به‌بێ جیاوازی بیروبۆچوون و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و كاراكته‌رانه. بۆ نموونه ناوی سێهه‌مین خلیفه‌ی ئیسلام (عپمان بن عفان)ه كه واتای (تووله ماری كوڕی گه‌نیو) ده‌گه‌ێنێت، كه له سه‌رده‌می خۆیدا به‌رجسته‌ی سهرسیمابوونی مرۆڤه به ئاژه‌ڵی ژه‌هراوی که ماره ، كه ئه‌م مرۆڤه هه‌ڵگری بووه، هێنانی خه‌سڵه‌تی گه‌نیو و كردنی به ناوی بابی بۆ دوورخستنه‌وه و پاریزگاری مرۆڤه‌كه‌یه له به‌ڵا و كاره‌سات. كه ده‌كرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مرۆڤه له ژیانی خۆیشیدا توخنی مار نه‌كه‌وتبێت، به‌ڵام دوای پینج سه‌دساڵ به‌سه‌ر مردنی ئه‌و مرۆڤه کۆمه‌ڵگه منداڵه‌كانیان به خاتری پیرۆزكردنی ئه‌و مرۆڤه ناوی ئه‌م ئاژه‌ڵه به جۆرێكی تر به پیرۆزی ئه‌هێننه‌وه ناو زمان، كه ئه‌م جاره‌یان دهستبهسهرگرتنێكی شێتانه و گه‌وجانه‌ی مرۆڤه بۆ ئهوكاركتهره مرۆیه‌ی له سه‌رده‌میكی كۆنتر كه به هه‌وڵێكی تێههڵكێشراوی دوولایانه ده‌ركه‌وتووه.
نموونه‌یه‌كی زۆر به‌هێزتری ئه‌م داگیركایهی زمان بۆ سه‌ر كارایی كاراكته‌رێكی خاوه‌ن سایه‌ی مه‌زن له‌سه‌ر مرۆڤ په‌یامبه‌ری ئیسلام (موحه‌مه‌د)ه. كه له ڕێگه‌ی دووباره ناولێنانه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی به‌شێك له نه‌مری پێ ده‌به‌خشرێته‌وه، وه ئاكاره‌كانی زیندوو ڕادهگرێن، كاتێ دوای هه‌زار ساڵ زیاتر خه‌ڵكی ناوی ڕۆڵه‌كانی خۆیان به هه‌مان ناوه‌وه ده‌نێن، ئه‌وه درێژكردنه‌وه و دووباركردنه‌وه‌ی خه‌ونی ده‌سه‌ڵاتگه‌راییه له ڕێگه‌ی مانه‌وه‌ی ناوێكه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو بیروباوه‌ڕێك وه بیرهێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه به‌و چه‌شنه سایهكردنه، ئه‌گینا ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ ناوی(موحه‌مه‌د)ه مه‌رج نییه خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی ئاینیش بێت و ڕه‌نگه زمانی عه‌ره‌بیش هه‌ر نه‌زانێت وه له ژیانیشیدا قه‌ت (دشداشه‌ی) له‌به‌ر نه‌كردبێت. به‌ڵام ئه‌وه (ناو)ه که به مێژووی ڕابردووی هه‌زار ساڵه‌ی ئه‌زموونی مرۆڤێك زمان وابه‌سته و لاڵ ده‌كات، وه هه‌ر ڕۆڵی شۆڕشگێڕی (كردار)ه له ناو زماندا (موحه‌مه‌د)ی ئه‌مڕۆ تۆزێ ئه‌زموونی دوێنێ له خۆی ده‌ته‌كێنێ ده‌بێ به موزیكژه‌ن و به زمانی كوردی قسه‌ده‌كات له وڵاتی هۆڵه‌ندا پیاسه ده‌كات. زۆرن ئه‌و ناوانه‌ی له چه‌شنی (پاڤێڵ و جیڤارا و ئۆژین و ڕۆزه و ژووبین ...) كه هه‌وڵێكی تری مرۆڤه بۆ دووباركردنه‌وه‌ی كۆن و سۆزداریكردنه له‌ته‌ك ڕابردوو و بێتوانایی و قه‌بووڵنه‌كردنی نوێیه زیندانیكردنی بوونی نه‌وه‌كانه له ناو كارئه‌كته‌ره جێ سه‌رنجه‌كانی پیاوه گرگنه‌كانی ناو خێزان.
ئه‌م پرسه چه‌نده بۆ کۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان دهركهوتهبێت له کۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كان شاراوه‌نییه . بۆ نموونه ناوی ژنێك كاتێ هاوسه‌ری ده‌كات له ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه‌ك ناوی خۆی بزر ده‌بێت، به‌ڵكو ناوی باوكیشی ده‌گۆڕدرێت و ناوی زاده‌ی مێرده‌كه‌ی وابه‌سته‌ی پیناسه‌ی ده‌بێت. زمان له‌ڕێگه‌ی گۆڕینی (ناو) به نه‌ریتێكی پیاوسالارانه میژووی كه‌سایه‌تی و زاده‌ی كۆنیشی ده‌سڕێته‌وه. بۆ ژنانی ئه‌و وڵاته له پێناو شه‌ڕكردنیان له دژی جیاوازی جه‌نده‌ری ده‌بێت شه‌ڕێكی گه‌وره‌یان له‌ته‌ك ناولێنان هه‌بێت. كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه شوناسیان بزر ده‌كرێت، په‌یوه‌ندی و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆینی پیاو و باوك به‌رجه‌سته ده‌كرێت.
كاریگه‌رییه‌كانی ناو دیاره هه‌ر به‌م شێوه ناوه‌ستێت له دنیای ئه‌مڕۆدا. (ناو) وه‌کو (سه‌نه‌وی و تاپۆ) وایه په‌یوه‌ندی مرۆڤه له‌ته‌ك موڵك و خێزان وابه‌سته‌ی نه‌ریت و خاوهندراێتی خاك و دوكان و ماڵ كه زمان كۆتوبه‌ندكراو ده‌كات. (ناو) ئه‌و پلان و (شه‌جه‌ره)یه كه تۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو سهربهرزییهكان و سهرشۆرییهكانی باو و باپیران ، ده‌تكاته خاوه‌نی موڵكێك كه به هیچ جۆرێك ڕه‌نجت تیدا نه‌داوه ، هه‌ر ناوه یه‌كێكی تر بێبه‌ش ده‌كات یان مافه‌كانی نیوه‌ناچڵ ده‌كات. كاتێك ناوی سیانی كه‌سێك ده‌وترێت، كه له دوای ئه‌و ناوی باوكی دێت، ناو لێره ئاگادارمان ده‌كاته‌و پێشدادوهر پێمان ده‌ڵێت، كه هه‌رچه‌نده ژن نۆ مانگ ئه‌زیه‌ت بخوات یان دواتر له پێگه‌یاندنی منداڵدا پشكی شێری به‌ر بكه‌وێت، ئه‌وه باوكه وه‌کو به‌شێك له موڵكه‌كانی ده‌بێته خاوه‌نی. ئه‌وه ناوه‌كانی(نه‌رمین یان ئازاد)ه پێش تاپۆكان پشكه نایه‌کسانه‌کان له میرات دابه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌وه ئاینه له ڕێگه‌ی ناولێنانه‌وه پله‌دووی ژنمان پێ ڕاده‌گه‌ینێت، كاتێك مێ لێی قه‌ده‌خه كراوه هه‌ڵگری ناوی (ره‌حمان، ره‌حیم، غه‌فور ،عادل.. هتد) كه هه‌موویان ناوی خوان و خواش وه‌کو نێرینه ته‌ماشا ده‌كرێت نه‌ك مێینه. ناوی یه‌كێكی تر (هێمن) بێت كه چی ئه‌و نه‌ك هێمن نییه، به‌ڵكو به هیچ كه‌سیش و به هیچ جۆرێك ناتوانێت تا سه‌ر هێمن بێت. یه‌كێك (ئازاد)ه كه‌چی له ژیانكردن به زه‌بری هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن توانای به‌زاندنی سنووری چه‌ند پارێزگایهكیشی نییه. گه‌ر بپرسین واتای ئازادی چی ده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ندین پێناسه‌ی جۆراو جۆر ده‌بیستین هه‌ر یه‌ك به چه‌شنێك، ئیتر ئازاد ناو كام چه‌شنه پێناسه بێت؟ گه‌ر كه‌سێك ناوی (شرین) بێت كه ناكرێت لای هه‌موو كه‌سێك ئه‌م چێژه‌ی هه‌بێت، كه هه‌ندێك جاریش مرۆڤ بێ تاڵبوونی سه‌ركه‌وتوو نابێت. هه‌ر ناوێك هه‌ڵبژێری به‌دڵنیایه‌وه ناتوانێت هه‌مان واتا ببه‌خشێت به‌رده‌وامی هه‌مان واتا بێت.
لێره‌دا پرسیاریك به دوو جۆر دێته ئاراوه؛ ئایا (ناو) له زماندا له‌ته‌ك جیاكارییه چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌ی و ڕه‌نگی پێست.. هتد هاتووه‌ته بوون؟ یان له‌ته‌ك چێژی جیاواز و سیما نادووبارهكان و شوێنه له‌یه‌ك نهچووهكانهوه هاتووه‌ته بوون؟ دیاره ڕه‌خنه‌كان له‌سه‌ر دووهه‌مین پرسی فه‌لسه‌فه‌ی بوونی ناو نییه ، داوای گۆڕانیش له‌سه‌ر ئه‌مه نییه . به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر شۆڕشێكه ، كه ده‌بێت (ناو) له زماندا له نییه‌ته ئاینی و ڕه‌گه‌زی و چینایه‌تی و پیرۆزكردن و سته‌مكاری فۆرمی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و په‌ڕاوه‌ی تاپۆكان و خاوه‌ندارێتی وه‌چه‌كان و داگیركاری ئاكاری ئاژه‌ڵان و خه‌ونه به ده‌ست نه‌هاتووه‌كان و سهرسیمابوونی دایك و باوكه‌كانیش، پاك بكرێته‌وه. له‌یه‌ك ڕسته‌دا (ناو) ده‌بێت له‌ته‌ك واتای مرۆیی خۆی جووت نیشان بدات.
ده‌كرێت بیری من بۆ ژماره بڕۆات، بۆ ناكرێ ژماره ببێته ناوێك بۆ مرۆڤه زیندوه‌كان وه ئیتر لێگه‌ڕێین ژماره چێژی خۆی بڵێ نه‌ك بڵێین شیرین به‌ڵام له ژه‌هریش تاڵتربێت یان بڵێین (سه‌ردار) و (ژێردار) به كه‌م بزانین. ده‌كرێت ئه‌مه پێشنیازیك بێت نه‌وه‌ی داهاتوو به پراكتیكی بگه‌ن به‌وه‌ی كه گوونجاوه یاخود نا ، ده‌كرێت ناوی كه‌سێك به‌م جۆره‌بێت (27.س.ع) كه ژماره(27) كه مرۆڤه‌كه‌یه و (س) هێمای شاری سلیمانیه كه شوێنی له دایكبوونیه‌تی ، (ع) وڵاته‌كه‌یه عێراق ، دیاره ئه‌مه پێشنیارێكی به دیقه‌ت نییه، به‌ڵام مه‌به‌ستی من جوڵاندنی پرۆژه‌یه. چونكه هه‌ر له ناو ئه‌م پێشنیاره‌دا ڕه‌نگه كه‌سێك بڵێت چۆن گۆرانی (فاتیمه دووچاوی مه‌ستت) بڵێم یان كه‌سێك بڵێت ئه‌ی باوك و دایكم كێیه؟ به‌هه‌رحاڵ من پێشنیارم بۆ بزواندنه و بیرۆكه‌یه نه‌ك بۆ پراكتیزه‌كردن له‌سه‌ر مرۆڤێك، که هێشتا جیهانبینی ئێستای دنیایه‌ك گرفتی هه‌یه.
له‌وانه‌یه بوترێت نامۆیی (ناو) له زماندا زاده‌ی بوونی مرۆڤه له ناو دنیا جیاواز و نا دادپهروهرییهكاندا . هه‌روه‌ها گۆڕێنی ئه‌م دنیا پێچه‌وانه‌یه گه‌ره‌نتی گۆڕینی جیهانبینی مرۆڤه له بوونیدا. نه‌ك شۆڕش له كه‌ره‌سه‌كانی مرۆڤ ده‌توانێت دنیای بگۆڕێت. به‌ڵام بڕیاره كێ ئه‌مه بكات، مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و مرۆڤه نییه ؟ بۆ كه‌سێك هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دنیا پێچه‌وانه‌یه بێت؟ ئایا ئه‌و دنیا پێچه‌وانه‌یه، كه كه‌ره‌سه‌كانی به لنگاقووچی واتا ده‌به‌خشن چۆن ده‌توانێت به بوونی یان به هه‌مان كه‌ره‌سه شۆرشی بوونیادی مرۆیانه ئه‌نجام بدات؟ كه‌واته كه‌ره‌سه‌كانی مرۆڤی خاوه‌ن دیدگای گۆڕان و ڕه‌خنه‌گر ده‌بێت ئیش له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌ی مرۆڤایه‌تی بكات شانبه‌شانی گۆڕانه ڕیشه‌ییه مرۆیه‌كانی تر هه‌نگاو بنێت.
(ناو) له زماندا هه‌میشه مرۆڤی دۆنكیشۆتی به‌رهه‌م هێناوه، دیاره مه‌به‌ست به‌س ناوی مرۆڤ نییه وه‌ك تاك به ته‌نها به‌ڵكو ناوی گرووپه‌كانیش هه‌مان ئاكاریان هه‌یه . بۆ نمونه كاتێ كه‌سێك هه‌ڵگری ناوی باپیری پێده‌به‌خشرێت یان ناوی په‌یامبه‌رێك ئیتر له‌ته‌ك پێگه‌یشتنیدا لێده‌گه‌ڕێین خۆی بێت یان داواكاری لێده‌كه‌ین هه‌ڵگری ناوی زاده‌ی باپیری بێت، كه زۆر جار گه‌وجانه بارێكی ده‌روونی بۆ دروست ده‌كه‌ین تا هه‌ڵسوكه‌وتیشی له باپیری بچێت ، بۆ بزووتنه‌وه سیاسیه‌كانیش هه‌روایه بۆ نموونه گرووپێك كه ناوی (كۆمۆنیست) له خۆ ده‌نێت ، كاتێك له كۆنگره‌یه‌كدا ناوكی به‌م ناوه دووباره‌یه ده‌بڕێت، ئیتر پهرتووكبهدهستهكانی مامانی ناوه‌كه قوژبنی خه‌سڵه‌ت و په‌ڕاوه كۆمۆنیستییه‌كان ده‌گه‌ڕێن، كه چۆن بووه جاران به پێوانه هه‌ره له مێژهكهی ده‌ست و پێی و سه‌ری هه‌موو ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌ی پێ ڕه‌نگ ده‌كه‌ن. به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌وه بده‌ن "مرۆڤ یه‌كجار له ڕووبارێك مه‌له ده‌كات"، ئیتر ئه‌م ناوه پێناسه‌ی دۆنكیشۆتی ده‌داته ده‌ستی سوارچاكه‌كانی سهركهردایهتی و ئه‌سپی خه‌بات و شۆرش تاو ده‌ده‌ن، هه‌موو ناوی ڕۆژنامه و ده‌زگه‌کانی چاپ و گروپی خوێندكاران و نه‌وه‌كانیان، گه‌ر ناوی یه‌كه‌میان كۆمۆنیزم نه‌بێت، ئه‌وه دووه‌م ناوی هه‌ر ده‌بێت ئه‌و بێت . وه‌ك (خه‌باتی كۆمۆنیستی، پراڤدا، په‌یامی كۆمۆنیزم ، نی‌نا ، ئۆكتۆبه‌ر ، كۆمۆنیزمی كرێكاری ،.. .هتد) به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكیشدا ڕه‌نگه ماركس حاشا له هه‌موویان بكات. چوونكه زۆریان له ڕووبارێكدا مه‌له ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌ر پێیشی تێنه‌خستووه.
دیاره هه‌ڵگری (ناو) هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جار مایه‌ی سه‌ربه‌رزی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به حیساب هێنابێت، به‌ڵام زۆر جاریش مایه‌ی نه‌گه‌به‌تی بووه بۆی. زۆرن ئه‌و ناوانه‌ی له شه‌ڕی ناخۆی یه‌كێتی و پارتی یان شه‌قیان خواردوه یان كوژراون یان نان بڕاوكران، وه‌ك زۆرێك له (عه‌لی و عه‌باس و عومه‌ر) ناوه‌كان كه له ناوچه‌كانی تری عیراق به دڕێل سه‌ریان كوون كرا. . وه‌ك چۆن ئه‌م ناوانه له‌و گرووپ و كه‌سانه ده‌نرێنه‌وه، ده‌بنه مایه‌ی ڕه‌قابه‌ت له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان به هه‌مان شێوه ده‌بێته بارێكی گران، كه سایهیهكی قورس و ئه‌فسوناوی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان ده‌بێت، چ وه‌ك تاك چ وه‌ك گرووپ به ئاسانی و به جه‌رائه‌ته‌وه ناتوانن له‌و ناوه ده‌ستبه‌رداربن، كه ناوێكی پڕ به دڵ و توانا‌و خه‌سڵه‌ت و ئاكاری به خۆیان ناو لێبنێن.
ئایا ئه‌مه پێویستی به شۆڕش نییه تا مرۆڤێكی خاوه‌ن ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ربازه‌كانی زمان سه‌نگه‌ر بگرێت؟ ئایا ئێستا قسه‌كانی من ڕۆشنترن، كاتێك ده‌ڵێم جارێ ده‌بێت كهرسهكانی مرۆڤ له نامۆبوون ڕزگار بكه‌ین. وه خه‌سڵه‌تی كۆنه‌پارێزی (ناو) هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه. ببین به خاوه‌ن زمانێك واتای خۆی ببخشێت. (كردار) بكه‌ین به واتاسازی زمان. من پێموایه ئه‌مه جه‌نگه هه‌رچه‌نده له ناو زماندایه، به‌ڵام كه‌م نین ئه‌وانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووت ده‌وه‌ستنه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مرۆڤه‌كانی په‌ناده‌ستی خۆت، كه بێئیرادهبوون بۆیان بۆته نه‌ریت و ناوی كه‌س و باپیران و بزووتنهوهكانیان به شێوه‌یه‌ك پیرۆز كردوه، وه‌ك بتپه‌رستان ژیانیانی كۆت كردووه، كه پێیانوایه ئه‌گه‌ر خۆیان بن ئیتر ڕێگه‌ی چوونه‌وه ماڵیش بزر ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌م گرووپه‌ی دژه گۆڕانه ، سیسته‌مه پێچه‌وانه‌كه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ش كه كاری ڕزگاربهخش له نامۆكراوهكانی ژیانمان به چه‌قی هه‌ره‌س و ڕوخانی خۆی ده‌زانێت، ئه‌ویش سه‌ركرده‌ی شه‌ڕی دژه گۆڕانی ناو زمانه.
ئه‌گه‌ر مرۆڤی داهاتوو بیر له گۆڕان بكاته‌وه به‌بێ چوونه ڕۆخی شێتانه‌ی پێكهاته‌ی زمان ، به ڕووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌ڵنه‌شاخێت، كه چۆن ئاوها زمانێكی پڕ درۆكاری هێناوه‌ته‌بوون. ناتوانێت فرسهخێكیش له ڕزگاری مرۆڤ له نامۆیی نزیك بێته‌وه. بۆ ئه‌م جه‌نگه پێویستی به زۆرێك له‌سه‌رباز و جه‌نه‌راڵ هه‌ییه ، من شه‌ڕی زمان به یه‌كێك له‌و شه‌ڕانه ده‌زانم، كه جهنگاوهربم تێیدا هه‌ر له ئێستاوه به تیخهكهمهوه ههڵدهكوتمه سه‌ر (زمان) و دای دهپاچم و ده‌ڵێم (ناو) به‌رزڕاگرتنی سنووره ژێندهرییهكانه. (ناو) تاپۆی موڵكه‌كان و میراتی نه‌وه‌كانه. (ناو) درێژكردنه‌وه‌ی پیرۆزی خوێنی پیاوه له‌ناو وه‌چه‌دا سه‌ركردایه‌تیانه . ناو زیندووڕاگرتنی بههاكۆمهڵایهتییه بهسهرچوهكانه. ناو بزربوونی پێناسه‌ی مرۆییه. ناو جێگره‌وه‌ی مه‌مله‌كه‌تی بێناوه‌ڕۆكی واتاكانه. داگیركردنی شوناسه‌كانی ئاژه‌ڵ و گیانداران و زریان و خوا و مردوه‌كانه. (ناو) فه‌نتازیای خه‌یاڵاتی مرۆڤه گهوجهكانه. مڕه‌ی ناوهڕۆك و خۆره‌ی بههاكۆمهڵایهتییهکانی زمانه. (ناو) مرۆڤی شه‌ڵه‌ژاوی ناو بێواتاییهكانی ناو زمانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست