كەركوكیەكان لەدژی كۆمەڵكوژی خەڵكی قەزای قڵابان هەڵوێست وەردەگرنو بەئەركێكی نەتەوەیی خۆیانی دەزانن
Friday, 30/12/2011, 12:00
لەسەر سنوری باكور و باشوری كوردستان رێكەوتی(29\11\2011)كاتژمێر (11 و12) شەو سوپای توركیا لە قەزای قابڵان رێگە لە كۆمەڵیك خەڵكی مەدەنی دەگرن كە ژمارەیان (50) كەسن و پاشان لەلایەن چوار فرۆكەی جەنگی دەوڵەتی توركیاوە بۆردومان دەكرێن، لە ئەنجامدا هەمووین گیانیان لەدەست دەدەن، ئەو كەسانە هەموویان خەڵكی مەدەنینو سەرقاڵی پەیداكردنی بژێوی ژیانیانن بوون خەڵكی گوندی رۆبۆسكێ و بۆیجەی سەر بەقەزای قابڵانی شاری شرناخن، بۆیە وەك وەڵامێكی نارەزایەتی دژی ئەو تاوانە نامرۆڤایەتیەی سەرانی تورك، لە تەنیشت پەیكەری مامە ریشە لە گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركوك، ئاپۆریەك لە هاوڵاتی و كەسانی رۆشنبیرو و پارتو لایەنە كوردستانیەكانی كەركوك وەك ئەركێكی نەتەوەیی و هەڵویست دژی كۆمەلكوژی خەڵكی دەڤەڕی قابڵان لە (30\12\
2011) خۆپیشاندانێكی جەماوەرییان ئەنجامدا، لەو بارەوە بەیاننامەی گەنجانی وڵاتپارێزی كەركوك خوێندرایەوە:
ئێمە وەك گەنجانی وڵاتپارێزی شاری كەركوك لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی و نیشتمانی و نەتەوەییمانەوە بانگ لە هەموو چین و تۆێژەكانی گەلەكەمان لە باشوری كوردستان گەنجان دەكەین، بەچالاكی دیموكراتیانە لەبەرامبەر بەكردووە هۆڤانەكانی دەوڵەت حكومەتی فاشیستی ئاكەپە بێ دەنگ نە بن و كین نەفرەتی خۆیان لە دژی دەوڵە تی تورك دەڕببرن، لە هەان كات داوا لەسەرۆكی هەرێم و حكومەت وپەرلەمانی كوردستان دەكەین كردەوەكانی حكومەتی فاشستی ئاكەپە شەرمەزار و ریسوا بكەن.
هەرووەها لە لایەن (هاوڕی شوان)بەرپرسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەیاننامەی ناڕەزایەتی دژی ئەو كۆمەڵكوژیەكەی قابڵات خوێندرایەوە: باسی لەوە كرد كە سەرەتایەك لە نێوان هەموو بەشەكانی كوردستان بۆ بەدەنگ هاتنی یەكتر و ریسوا كردنی داگیركەران كوردستان دروست بووە، وتیشی كەمالیستەكان بەو كردووە قێزەونەی ئەنجامیاندا لە نیوەندە دەوڵەتیەكان ئیفلاس بوونی سیاسی و شەرمەزاری بۆ دەسەڵاتیان دەبینرێت.
هاوكات بەیاننامەی پارتی دیموكراتیخوازنی كەركوك لەلایەن(هاشم مەلا عەلی) بەرپرسی لقی كەركوك خوێندرایەوە وتی:
پێویستە لە دژی ئەو رەفتارە و هێرشە نامرۆڤانەی سەرانی تورك هەموو پارت و لایەن و ریكخراو و روشنبیران و رۆژنامەنووسانی كوردستان یەك هەڵویست و یەك دەنگ بین، یەك هەڵوێستی لە یەكێتی نەتەوەیی نزیكمان دەكاتەوە، لە هەمان كات وەڵامێكیشە بۆ ریسواكردنی داگیركەران و كەمالیستە ڤاشیزمەكان كە نكۆلی لە بوونی نەتەوەكەمان دەكەن.
دواتر لەلایەن پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان و ژنانی ئازاد بەیاننامەی ناڕەزایەتی خوێندرایەوە بەمەحكوم كردنی سەرانی تورك.داوایان لە هەموو رێكخراو و هێزو و لایەنەكان بەتایبەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا بەتەنگ بانگەوازی گەلەكەمان لە باكوری كوردستان بین وەك ئەركێكی نەتەوەیی و مرۆیی خاوەندارێتی لەتەرم و كەس وكاری قوربانیان بكەن، وەك چۆن گەلەكەمان لە هەموو بەشێكی كوردستان لەكاتی كۆمەڵكوژی و كۆچبەری كیمیاباراندا هاوكاری یەكتریان كردووە، لەرۆژی ئەمڕۆشدا مێژوو فەرمانمان پێدەكات كە بەهەڵوێستی مرۆیی و نەتەوەیی و بەیەكریزی رێگە لە كۆمەڵكوژی سەر گەلەكەمان بگرین.
دواتر رۆژنامەنووس سەلاحەدین ساڵەیی چاوپێكەوتنی لە گەل TV رۆژ تیڤی وتی:
وەك ئەركێكی نەتەوەیی پیویستە لەسەر هەموو لایەن و پارت و سەندیكای رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و رێكخراوەكانی ناو كوردستان و لۆبی كوردی لە هەندەران پێش ریسواكردنی سەرانی تورك ئەمریكای نەگریس شەرمەزار بكرێت، چونكە بەبەرپرسیاری هەموو تاوانەكانی گەلەكەمان لەهەموو بەشەكانی كوردستان دادەنرێت، بۆیە پێویستە پێش ئالای تورك،ئاڵای ئەمریكا بسوتێنری و شەرەفی بشكێندرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست