ڕۆژێك یان شەوێك بۆ پێشمەرگە
Monday, 04/06/2012, 12:00
پێشمەرگە مرۆڤێكى گیان لە سەردەست وفیداكار بۆگەل ونیشتمانەكەى كە هەموورۆژەكانى شەوو.و گشت شەوەكانیشى ڕۆژبوو بەووپێیەى كە ڕۆژ لەبەرسیخوڕووپیاوانى ڕژێم ..لە شوێنە نهێنیەكانیان یان لە ماڵە جوتیارە گوندنشینەكان (ئیختیفا) دەبون وبەشەویش بۆجێ بەجێكردنى ئەرك و فەرمانەكانیان لە سەفەروودەست وبردابون ...زۆریشمان لەكاتى خۆیدا گوێمان لێدەبووكەهەرشەوێكى زستان ساردووسەرماوو تەمى كانیاوەكانى بنارووشارەزوور چەندمەترێك لەزەوى دادەپۆشى...یان شەوە تاریك ودرەنگانەكانى وەرزەكانى ترى ساڵ قەتپاڵ ودەشتایەكانى داگیردەكرد زۆركەسى حەماسى وداخ لە دڵ بۆڕژێمە خوێن ڕێژەكەى بەعس ..بە هاورێكانى یان لە بەربخۆیەوە دەیگوت ئەم شەووشەوى پێشمەرگەیە كەوابووشەوەكانى پێشمەرگە بڕبایەخ وئومێدى خەڵك وخۆشیان بوو ...لێرەداباسم لە پیرۆزیەكانى ئەوومرۆڤە خۆنەویستانە نیە جونكە ئەووپێشمەرگانەى بەكردارپێشمەرگەبون هەموویان وهەمووكاتەكانیان جێگاى ئومێدوورێزبون وهەن...بەڵكووتەنها ویستم قسەیەكم لەنێووئەووباس وبیرووبۆچونانەداهەبێت كەماوەیەكە لەسەردیارى كردنى
(ڕۆژێك بۆپێشمەرگە) دەكرێن كە زۆرشیاوولە جێى خۆیدایە كە پێشمەرگەیش ڕۆژێك یان شەوێكیان هەبێت بۆئەوەى وەك هەربۆنەیەكى ترى نەتەوەیى ونیشتمانى هەموان وبەتایبەتیش پێشمەرگە شانازى پێوەبكات ساڵانە یادى پێشمەرگەیش ..لەنێوو یادەپیرۆزەكانماندا یادبكرێتەوە بەڵام ئەم ڕۆژە هیچ جۆرە ڕەونەقێكى حزبى پێ نەدرێت لەسەرحسابى هیچ بۆنەیەكى ترى نەتەوەى ونیشتمانى ترنەبێت ...وەك دەبیسین پێشنیارى چەندڕۆژێك كراوە كە ئەوڕۆژانە خۆیان پیرۆزى گەورەیان هەیە ..بۆنمونە ڕۆژى 5ى ئازار كەبەڕۆژى ئازادى گەلى كوردو وەدەرنانى دامودەزگاداگیركەروداپڵۆسێنەرەكانى بەعس ناسراوەو ساڵانە لەتەواوى كوردستاندا ئەوبۆنەیە بەرزووپیرۆز ڕادەگیرێت ..ڕۆژى لەسێدارەدانى پێشەواقازى محمدى مەزن كەبە ڕۆژى بوێرى وخاوەن هەڵوێستى ئەم سەركردە بوێرەى كوردهەژماردەكرێت ولاى تەواوى گەلى كوردى هەرچوارپارچەى نیشتمان سەربارى كارەساتبارى ئەووڕۆژە بەڵام هەموان لە بوێرى وگەل ونیشتمان خۆشەویسترلە ژیانى خودى خۆى ساڵانە سەرى لەئاست نەوى دەكەین وئەوڕۆژە بەرزڕدەگرین ...یاخودڕۆژى یەكەم هەڵبژاردنى دواى دیكتاتۆریەت لە كوردستاندا لەمانگى ئایارى 1992بۆهەڵبژاردنى یەكەم پەڕلەمانى كوردى لەدوونیادا یاسادۆستى گەلى كوردى چەسپان بۆدۆست ودوژمنى گەلى كوردستان ...كەوابووهەریەكێك لەم ڕۆژە مەزنانەى گەلەكەمان لە مێژوودا خۆى چەسپاندوە وبۆدەبێت بۆپیرۆزیەك پیۆزیەكى ترمان دابپۆشین و دەبێت بەوەرگرتنى ڕاى تەواوى حزبە شۆڕشگێرەكانى شاخ وخاوەن پێشمەرگە ى پێش ڕاپەڕین ڕۆژێك یاخودشەوێك بكرێتە باڵاى پیرۆزى پێشمەرگە بەناوى كاتێك بۆپێشمەرگە یان هەرناوێكى ترشایستە بە تێكۆشان وپیرۆزى ناوناوبانگى پێشمەرگە بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست