کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەوشیروان مستەفا مەرحەبا.. مەرحەبا

Friday, 27/06/2014, 12:00

1828 بینراوە



ئه‌وانه‌ى قالَبووى سياسه‌تبن، له‌رِووى تيورييه‌وه‌ تێده‌گه‌يشن (السياسه‌ فن الممكنات) به‌واته‌ له‌خوێندنه‌وه‌ى سياسه‌تدا هه‌موو شتێك مه‌حال نييه‌ و دوو ديوي سه‌ره‌كى له‌ئامێز ده‌گرێ، ديوێكيان ئه‌و رِووكه‌شه‌يه‌ كه‌ زۆربه‌ى زۆرمان له‌نزيكه‌وه‌ ده‌يبينين و هه‌ستى پێ ده‌كه‌ين و ده‌توانين له‌سه‌ر هه‌لَێنجانى ديواري ئه‌و تێرِوانينه‌وه‌ له‌مانا و مه‌لووله‌كانى بگه‌ين و بزانين چي لێ ده‌فامرێ، وه‌لێ ديوه‌كه‌ى دي ئه‌و پلانه‌ درێژخايه‌ن و ئه‌جيندا دارِێژه‌ره‌يه‌ تا كاتى خۆي نێ كه‌س دركى پێ ناكات و ده‌بێته‌ موفاجه‌ئه‌ى ناو شه‌قام و ده‌ره‌وه‌ى شه‌قام كه‌ ئه‌ويش هه‌لَوێستێكه‌ رِه‌نگه‌ كه‌م و تا زۆر بيرمان بۆي نه‌چێ.
هه‌ر له‌م مينبه‌ره‌دا براداره‌ێكى ئه‌زيز بابه‌تێكى له‌مه‌رِ نه‌وشێروان مسته‌فا بلاَوكرده‌وه‌ و وشه‌ى باي باي ده‌رهه‌ق به‌ كار و جوولَه‌ و ئيشه‌كانى ئه‌و مرۆڤه‌ شه‌ن و كه‌و كردووه‌ به‌وه‌ى ورده‌ ورده‌ گۆرِانه‌كه‌ى خاو ده‌بێته‌وه‌ و گه‌رم و گورِيه‌كه‌ى جارانى نامێنێ..ئه‌وه‌ش هه‌قێكى سروشتى هه‌موومانه‌ و ئاساييه‌ نه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سايه‌تيه‌ به‌لَكو به‌رامبه‌ر ته‌واوى سه‌ركرده‌ى لايه‌نه‌كانى تر ديدگا و روانينمان بۆ ئێستا و ئاينده‌يان هه‌بێت و بزانين به‌ چ ئارِاسته‌يه‌ك هه‌نگاو ده‌گرن.
من نه‌ گۆرِانم و نه‌ له‌ نزيكه‌وه‌ له‌گه‌لَ ئه‌و سه‌ركرده‌ دانيشتووم تا بزانم خه‌ون و خولياكانى چين، به‌لاَم ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونم بۆ ي كردبێ واتێده‌گه‌م نه‌وشێروان دوژمنێكى سه‌رسه‌ختي ناعه‌داله‌تى كۆمه‌لاَتيه‌ و كابرايه‌كى وردبين و دووربينه‌، ده‌زانێ چۆن له‌ لانه‌كه‌ى دێته‌ ده‌ر و چۆنيش ئامانجه‌كانى ده‌پێكێ، ئه‌وه‌ى وايكردووه‌ ئه‌و سه‌ركرده‌ بناسرێ خاكه‌رِايي و ساده‌يي خۆيه‌تى، پله‌ و پايه‌ و پاره‌ و ئافره‌ت كاري تێ ناكات ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنى هه‌ر كه‌سێك ده‌رده‌خات ئه‌گه‌ر بيه‌وێ په‌يامێكى نه‌گۆرِ له‌رِووى گۆرِانه‌وه‌ جارِ بدات.
ئه‌و به‌شان و بالَ هه‌لَدانه‌م بۆ ئه‌وه‌ نيه‌ بلَێم خۆشم ده‌وێ يان نان به‌لَكو هه‌قيقه‌تێكه‌ نكۆلَي لێ ناكرێ و هه‌ر كارێك بيه‌وێ ئه‌نجامى بدات له‌ ئه‌نجامه‌كانى ناترسێ،ئه‌وه‌ش رِاستيه‌كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌ركرده‌يه‌ك بيكات بيناسم و نه‌يناسم گه‌واهي بۆ ده‌ده‌م و هه‌قيقه‌تيش به‌به‌ري بێژنيگ رِووى گه‌شي خۆر ناگرێ و رِووداوه‌كان و هه‌لَوێسته‌كان و خه‌لَك كه‌ ده‌ستيان بۆي درێژ كرد و ستايشيان كرد، من و تۆ و كه‌سي تر ناتوانين حاشاي لێ بكه‌ين.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)