رونکردنەوەیەک لەسەر بزوتنەوەی گۆران و هەلوێستی لەسەر دادگایی جاشە تاوانبارەکان ....
Monday, 15/11/2010, 12:00
دوای راگەیاندنی کەمپینێک لەلایەن چەندین ناوەندو کەسایەتی وڕۆژنامەنوس سەبارەت بەدادگایی کردنی جاشە تاوانبارەکان بەگشتی و بونی ٣ سەرۆک جاشی تاوانبار لەناو چەقی بنەمالەی قوربانیان بەتایبەتی . لەدێرێکدا ئاماژە بەوە کرابوو کەپێویستە پارتی ویەکێتی وگۆران ئەو جاش وتاوانبارانەی لەناویانە رادەستی دادگا بکەن . ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کاردانەوەی ئەندام و هەوادارانی گۆران بە شیوازی جۆراو جۆر سەر هەڵبدات کەلە تۆمەت هەلڕشتن و چەندین پەیوەندی تەلەفۆنی وئمێل ناردن بەئەندامانی کوردۆساید لەوڵاتان بکرێت ، گوایە ئەوە تۆمەتە ئاراستەی بزوتنەوەی گۆران کراوە و بەرتیلێکی سیاسیە بۆ پارتی ویەکێتی ؟
بۆیە بەپێویستی دەزانم هەندێ ڕونکردنەوە بدەم
1.ئەم کەمپینە بەهیچ شیوەیەک تەنیا موڵکی کوردۆساید/ چاک نیە ، بەلکو ئەو یەکێک لەو لایەنانە بوە هەر زو پالپشتی کردوە ولەتەک چەندین پارت و ناوەندی ڕۆشنبیری و سیاسی و کەسایەتی و ڕۆشنبیر..... بۆیە هەق نیە رەخنەکان بچتە سەر کوردۆساید . بەندە یەکیک لە سەرپەڕشتیارانی ئەو کەمپینەم ، دەکرێت رەخنەکان ئاراستەی کەسەکان بکرێت.
2. جێگای سەیرە گۆران و هەوادارانی بەردەوام و بەبچوکترین رەخنە لەسەریان قەلس دەبن و تۆمەت هەلدەڕێژن ، لەکاتێکدا ئەوان بەدەر نین لەرەخنە و بەپێی روداوەکان شێوازی رەخنەکانیش دەگۆڕیت . هەروەک ئێستا دەیبینین هەوادارو ئەندامانی خودی خۆیان رەخنەیان بەئاشکرا رەخنەیان لێ دەگرن ، چونکە لەگەرمەی دەنگدان تالەبانیان بەشێوەیەک پێ ناساندین ،(کەسێکی فاشیل و تاوانبارە لەبەغدا) وەلێ دوایی دەنگیان پێدا .
مەسەلەی دادگایی جاش وخودی دۆسیە ی ئەنفالیش بزوتنەوەی گۆران لەمێژوی دروست بونیەوە تائێستا کەمترین هەلوێست و راگەیاندن مەرکەزی بریار و بەرنامەیان بووە ، لەکاتێکدا ئەمەش یەکێک لەکێشەکانی گەلەکەمان بەگشتی و سەدان هەزار تاکی کوردە بەتایبەتی . دیارە ئەو رەخنەیەم هەر گیز لە چەند رٶژی رابردو لەسەریان دروست نەبوە ، بەلکو لەگەل سەرهەلدانیان وەک بزوتنەوە و بلاو بونەوەی بەرنامەکەیان لەچەندین نوسین و دیداری تەلەفزیۆنی دوپات کردۆتەوە ، تەنانەت لەدیداری ڕۆژنامەی رۆژنامە ی خۆشیان لەگەڵم ٢٠٠٩.٠٧،١٦ لێم گرتون . کە ئەوان لەبواری مەسەلەی نەتەوایەتی ، دۆسیەی ئەنفال ، بلاوکردنەوەی رای جیا و رەخنە لەسەر بزوتنەوەکەیان لەمینبەرەکانی راگەیاندنیان و ئاشکرا نەکردنی سەروەت و سامانیان ...سەرجەم ئەمانە سەرنج وتێبینیم بووە هەر لەسەرتاوە . بەلام ئێستاو ئەوکاتیش پێم وایە ئەم بزوتنەوەیە بەهەموو کەم وکورتیەکانی پێویستە بە چاوی پارتی ویەکێتی مامەلەیان لەگەل نەکرێت و دەنگێکی نوێن و دەتوانن و توانیویانە ترسی دەسەلات لەناو نیشتمانەوە لەتەک دەزگاکانی راگەیاندنی سەربەخۆ وهەندێ ناوەندی مەدەنی ، تێک بشکێنی و خەبات بۆ بەمەسەلەی بودجەو بەمەدەنیکردنی و یاساکانی دام و دەزگا سیاسیەکانی کوردستان بکەن و هەموکاتێکیش دژ بەو دەنگانە بومە هەر لەسەرەتاوە بریاری کۆتاییان لەسەرداون ، یان و ەک پارتی ویەکێتی سەیریان کردون
3.. ئەگەر گۆران دەلێت هیچ سەرۆک جاش و مەفرەزە ی تایبەتی تیا نیە ، ئامادەم کۆمەلێک ناویان بۆ ڕیز بکەم کەهەیانە ناوی لەلیستی تاوانبارانی ئەنفال هەیە کەلەداداگا ی بەغدا داوا کراوە ، وەلێ ناشکرێت ئەوە نەلێین ئەوەندە بزانین ژمارەکان کەمن و دەسەلاتی زۆریان لەناو بریارو بەرپرسیارەتی ئەم بزوتنەوەیە نیە ، کەراستە هەیانە لەسەرەتا هاتە ناو گۆران وەیزانی دەسەلاتی پارتی ویەکێتی بەرەوکۆتایی دێت چونکە گۆرانیش وەک پارتی ویەکێتی دەرگای بۆ جاش وەرگرتن والا کردوە ، بەلام ئەمەش مانای ئەوەنیە لە چەند نمونەیەکی وەک خالیدی خولەسەریان تیا نیە ، کە لەهەمو دیدارەکی وەک بەرپرسێکی گۆران قسە دەکات بێ ئەوەی نەوشیروان مستەفا هاوشیوەی عەتا سەراوی پپێی بلێت ئەوە رای خۆیەتی نەوەک ئێمە ؟
4.لەسەروی هەموو ئەمانەش وەک خۆیان دەلێن ، بزوتنەوەی گۆران و پەرلەمانتارانیان لەبریارو کاری سیاسی دەتوانن هەڵوێستەکانیان یەکانگیر نەبێت و ئەوان ئازادن ، بۆیە ناکرێت ئاماژە بەپالپشتیەکانیانی پەرلەمانتارانیان نەدەین لە خۆپیشاندانی ٢٥ ،١٠.لەهەولێر و کۆنگرە رۆژنامەگەریەکە١٥.١١.٢٠١٠.. کە هەلوێستیان هاوشان بووە لەگەل بنەمالەی قوربانیان.
لەکۆتایش دەلێم بزوتنەوەی گۆران و هەوادارنی دەبێت لەچاو رەفتاری بەرپرس و هەوادارنی پارتی ویەکێتی و هەست بەجیایەکیان بکەین ، ئەویش کە لەکاری هاوشیوە ، وەک ناوەندیكی عەقل مۆدیڕن بەفەرمی نەفی ئەو تۆمەتە بکەنەوە، ئەوکات ئەگەر ئێمەش هەڵەبوین داوای لێ بوردن دەکەین . چونکە ناکرێت لەگەل قەڵەم و ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوەکان ناپاکی بکەین..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست