پیشه‌یه‌کی تازه بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێستامان
Friday, 26/06/2009, 12:00
. سڵاو و ڕێز بۆ هه‌موو لایه‌ك
ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بێ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێستامان شایه‌نی ئه‌و پۆستانه‌ی ئێستایان نین. به‌ڵام له ووڵاتی بێ یاسا شوانێك ئه‌توانێ نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بدات و دوکاندارێکیش ووڵات به‌ڕێوه ببات. به‌ڕێزان ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه بیڵێم ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستامان ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بووایه ئه‌وه ئه‌بوایه ئه‌م پیشانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌بێت.
1)
مه‌سعود به‌رزانی: شوانی 96 مه‌ڕو 31 بزن و 8 مانگا، که 74 ده‌به‌ی به‌تاڵ تا ئه‌یلول ئه‌بێت پڕ شیر بکات.
2)
مه‌لا به‌ختیار: ئه‌بێ که‌ر بشوات و هاوڕێی سه‌ره‌کی که‌ر بێت.
3)
نێچیرڤان به‌رزانی: خاوه‌نی دوکانی لفکه‌و بنێشتی کوردی و دانی زێڕ و بزماری 6 ئینجی و ماستی تورکی.
4)
ئه‌رسه‌لان بایز: گۆرانی بێژ.
5)
عومه‌ر فه‌تاح: ببێته کاره‌باچی له شه‌ش ئه‌مپێره‌که.
6)
عه‌دنان موفتی: دامه‌زراندنی له کاناڵی س.ن.ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری بودجه‌ی ووڵات.
7)
ئازاد جوندیانی: جه‌ریده فرۆشی سه‌ر شه‌قام.
8)
حاکم قادر: دوور خستنه‌وه‌ی له زه‌وی وبردنی بۆ هه‌ساره‌یه‌کی تر، تا چیتر ئه‌رزه نه‌دزێت.
9)
قوباد تاڵه‌بانی: شتن و پۆلیش کردنی سه‌یاره به نرخێکی گونجاو.
10)
بایز تاڵه‌بانی: به‌شداری پێکردنی له به‌رنامه‌ی من جییاوازم، چونکه له‌ش و لاری له هه‌موو که‌سێک جیاوازتره.
11)
مه‌سڕوڕ به‌رزانی: به‌ند کردنی بۆ ماوه‌ی 31896 ڕۆژ.
12)
سه‌رۆ قادر: فرۆشیاری خۆراکی سه‌گ.
13)
نه‌وزاد هادی: کردنی به فهوتۆگراف و فرۆشتنی وێنه‌ی دوبه‌ی.
14) سه‌ید کاکه: ماست فرۆش.
15)
که‌مال که‌رکوکی: جێگری عه‌دنان فوفتی له که‌ناڵی س.ن.ن.
16)
دکتۆر ڕۆژ: ده‌ڵاڵی مه‌سعود بۆ کار و باری مه‌ڕ و ماڵات.
17)
فازیل میرانی: بردنی ئاو به مه‌سینه بۆ هاوڕێکانی.
به‌ڕێزان داوای لێبوردن ئه‌که‌ین وه‌کو خۆتان ئه‌بینن له‌م ناوانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا مام جه‌لالی تێدا نییه. ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هیچ ئیشێك له‌م کاته‌دا شك نابه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه‌دا بگونجێ، به‌ڵام له هه‌وڵی گه‌ڕانداین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئێشێکی باش بۆی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست