ناسیح عه‌بدولره‌حیم به‌ختیار سه‌عید ناناسێت
Sunday, 04/10/2009, 12:00
به‌ختیار سه‌عید له‌سه‌ر ئه‌م سوکایه‌تی کردنه به نوسه‌رانی کوردستانپۆستداوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار کراوه له‌دادگای گشتی سلێمانی که به‌کر حه‌مه پارێزه‌ره‌که‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر دادگایی کردنی جاش و ئه نفالچیه‌کان خه‌ونی شاعیران بێتدهبێ دادگایی به‌ختیار سه‌عید چی بێت؟بابه‌تێکی ناسیحی هاوکار وه‌ک نوسه‌رێکی بوێر له‌سه‌ر سوتاندنی سه‌یاره‌که‌ی به‌ناو ڕۆژنامه نوس به‌ختیار سه‌عید
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌و ڕاستیه‌ی لێ که‌وته‌وه..
به‌ختیار سه‌عیدی به‌رپرسی پێشوی نیشتیمان نێت ی سه‌ر به‌ده‌زگای پاراستنی پارتی ئه‌مڕۆ بۆته رۆژنامه نوسێکی سه‌ربه‌خۆو له‌که‌ناڵی گرده‌که‌وه ڕه‌خنه‌ی توند له‌سه‌رانی کورد ده‌گرێت، گوایه چه‌ند شه‌وێک له‌مه‌و پێش سه‌یاره‌که‌یان سوتاندوه،
هه‌لبه‌ته ده‌بێت پارت بێت..من دژی سه‌یاره سوتاندکه‌یم ئه‌گه‌ر خۆی نه‌بوبێت بۆ ناو بانگ ده‌رکردن، به‌ڵام ده‌بێ دادگایی بکرێت
له‌گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کوردستان خۆم ئاماده‌ی دادگا ده‌بم نه‌ک پارێزه‌ره‌که‌م
کاتێ ئه‌و کۆنه هاوکارانه‌ی تریشم له‌به‌ر خاتری خاتران واز له داوا کانیان دێنن ئه‌وا ئازادن..
من پارتیم پێ به‌وه‌فاترین حزبی سه‌رده‌مه نه‌ک سه‌یاره‌ی کۆنه پاراستنێکی خۆی ناسوتێنێت به‌ڵکو ده‌یان سه‌یاره‌شی ده‌خاته خزمه‌ت
سوکایه‌تیکردن به نه‌وشیراوان و بالی ڕیفۆرمی یه‌کیه‌تی له هه‌ردو سایتی ڕۆشنایی و نیشتیمان نێت بۆ خۆینه‌رانی سایته کوردیه‌کان شتێکی شاراوه نیه. دیاره براده‌رانی گۆڕان یان یان زه‌ینیان کوێره یان زۆر دڵ گه‌وره‌ن یاخود که‌سی تریان به‌ده‌سته‌وه نیه له‌ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر بۆیه به‌ختیار سه‌عدیان کردوه به گژ به نه‌یارانیان..
کاتێک بۆیه‌که‌مجار به‌ختیار سه‌عیدم له‌سه‌ر شاشه‌ی که‌ناڵی گرده‌که بینی ، به‌ڕاست توشی شۆک بوم یه‌کسه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که‌م هه‌ڵگرتوو په‌یوه‌ندیم کرد به کوردستان پۆسته‌وه ، کاک که‌مال وتی براده‌رێکی تریش ته‌له‌فۆنی بۆ کردوم، هه‌ر ئه‌و شه‌وه بڕیارم دا وه‌ڵامی به‌ختیار سه‌عید بده‌مه‌وه‌و کاک که‌مالیش وتی من به دواداچوون ده‌که‌م بزانم ئه‌مه ڕاسته یان نا؟
بابه‌ته‌که‌م نوسی و ناردم بۆ بڵاو کردنه‌وه به‌ڵام تائێشتاش چاره‌نوسی ئه‌م بابه‌ته نازانم به‌کوێ گه‌یشت؟ (
وه‌ڵامی کوردستانپۆست: کاک موسته‌فا ئه‌و نووسینه‌مان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، ته‌نها به ده‌م باست کرد، ئه‌گه‌ر نووسیوته بۆمان بنێره، تا بۆت بڵاوبکه‌ینه‌وه).
ئه‌مڕۆ کاتی بابه‌ته‌که‌ی ناسیحم خوێنده‌وه کورد وته‌نی برینی کۆن و نوێم هاته ژان.
پێش هه‌ر شتێ به‌ختیار ڕۆژنامه نوسێکی سه‌ربه‌خۆ نیه، سه‌ربه‌خۆ بوون پیرۆزیه‌که هه‌ر وا به‌ئاسانی مه‌رددوم ده‌ستی پێڕاناگات.
ماوه‌یه‌که وام لێ هاتوه له‌سه‌ر به‌خۆیی خۆشم بکه‌ومه شکه‌وه دوای لابردنی بابه‌ته‌کانی من له‌سه‌ر خالیدی خوله سور له کوردستان پۆست، ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌خۆیی یان ڕۆژانه نوسێکی ئازاد به‌ده‌گمه‌ن ده‌ست ده‌که‌وێت
پاشانیش نوسه‌رانی سه‌ر به‌گرده‌که‌و گۆڕانیش سه‌ربه‌خۆ نین و سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆرانن به‌ڵان داخۆ گۆڕان شه‌ڕی چاکسازی و گۆڕان به‌به‌ختیاره‌کان ده‌کات؟
ڕه‌خنه‌ی نوسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بێت جیابێت له ڕه‌خنه‌ی گۆڕان له‌دسه‌ڵات. هه‌موومان یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانمان بینی هه‌ڵوێستی ئه‌ندام په‌رله‌مانانی لیستی گۆڕان چی بوو!!
پاشان پاڕانه‌وه له مه‌سعود بارزانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه موچه‌ی بڕاوی ئه‌ندامان و هه‌وادارانی گۆڕان کاره‌ساتێکی تره، ده‌بێت گۆڕان پشت ئه‌ستور به‌جه‌ماره‌و شه‌قامی ناڕازی کوردی بێت نه‌ک پاڕانه‌وه له مه‌سعود بارزانی..
دوا پرسیار داخۆ گۆڕان ماله په‌رشوو بڵاوه‌که‌ی ڕێک ده‌خاته‌وه یان ماڵی کورد؟
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ec28dd13
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست