خه‌یاڵ
Sunday, 14/10/2012, 12:00
شیعری گۆرانی :
شه‌وێک هاتیه خه‌یاڵم
تۆ وه‌ک بوکی به‌فرین بوی
من سهرینتم ماچ ده‌کرد
ئه‌وه‌نده لام شیرین بوی
ئێستاش ئه‌و خه‌یاڵه‌یه
هه‌ستی من ده‌بزوێنێ
وه‌ک تۆپه‌ڵه به‌فرینه
ساردیم به‌سه‌ر ده‌ڕژێنێ
زۆر جار خه‌و ده‌مباته‌وه و
وا ده‌زانم خه‌یاڵم
له‌گه‌ڵ په‌پوله ده‌فڕم
ئه‌و پێده‌زانێ ماڵم
عه‌شقت ئه‌وهای لێکردم
هه‌مو که‌سم خۆشبوێ
له ته‌نیایی و غوربه‌تا
ڕۆحم له گه‌ڵتا ئه‌دوێ
چۆن به‌ڕه‌وای ده‌زانی
لێره به‌جێمبهێڵی
دونیا‌م خستۆته ژێر پێت
چۆن ڕوم لێوهردهگێڕی
نه‌ک ته‌نها ده‌سته‌کانم
هه‌مو جه‌سته‌و بونیانم
ده‌ڵێن بگه‌ڕێوه بۆم
بێ تۆ ناخۆشه ژیانم
شه‌وێک هاتیه خه‌یاڵم
تۆ وه‌ک بوکی به‌فرین بوی
من سهرینتم ماچ ده‌کرد
ئه‌وه‌نده لام شیرین بوی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست