کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نقابەى كرێكاران (لقى سلێمانى) ئێوەخۆش - بەشى سێەم

Wednesday, 16/11/2011, 12:00




خوێنەرى بەردەوام, ئەو ڕاستییانەى كەئێمە دەریان دەخەین خۆتان دەتوانن وەك ڕۆژى ڕوناك و بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڵگە بەچاوى خۆتان بیانبینن ,بابەتى ئەمجارەمان باسێكى كورتى نوێنەرى لایەنەسیاسییەكانە ,ئەم ڕێكخراوە مایەى نەنگى و كەموكوڕى وشەرمەزارییە, بەوەى تاكو ئێستا خاوەنى بیروڕایەكى ئازادانە نییەو نەیتوانیوە خۆى لەدەستى حزبەكان ڕزگار بكاو بووە بەچەپكە گوڵە بێ بۆنەكە , ئەم ڕێكخراوە هەرگیز سەربەخۆ نابێت بەو كادرە ئاست نزمانە كەهەمیشە بەرژەوەندى حزبەكان پێش بەرژەوەندى كرێكاران دەخەن .
بەهۆى بوونى نوێنەرى سادەو ساكارەوە ئەم ڕێكخراوە دڕكەپەتكى بێهێز بووەو تواناى ڕێكوەستانى نییە هەرچى نوێنەرى لایەنە سیاسیەكانیشە ئەواهەرگیز لەئاست بڕیارەكانى مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتییەكان و مەڵبەندى ڕێكخستندا, تواناى بەربەرەكانى و تەنانەت ڕەتكردنەوەى بڕیارەكانیشیان نییە , نقابەى كرێكاران پێكهاتەیەكى سەیرو سەمەرەى هەیە ,لەنوێنەرى لایەنى سیاسى پێك هاتووەو ئەم نوێنەرانە ڕازین بەڕەزاى خوا , بەهۆى نەبوونى وجودیان ڕەنگە باسكردنیان ببێتە هۆى گەورە كردنیان كەهەڵناگرن ,زۆرێك لەم نوێنەرانە دەستیان بەكڵاوەكانیانەوە گرتووە تاكو بانەیبات و هەشیانە جار ناجارێك زمانى گۆ دەكات, بەڵام جیا دەكرێنەوەو ئامۆژگارى دەكرێن تاكو ئاگادارى خۆیان بن و پێ بەقەد بەڕەى خۆیان ڕاكێشن ,سەیر لەوەدایە نوێنەرى لایەنە سیاسیەكان بوونەتە بەردەستكارى نوێنەرانى یەكیێتى هەمیشە ئامادەى جێبەجێكارى فەرمانەكانى لایەنى دەسەلاتن .كەبەداخەوە نوێنەرى یەكیێتیش سەرلەهیچ داوێك دەرناكات. بەهۆى بوونى دوو كەسى شەڕفرۆش و لە(>>>>)فرۆش ,كەئەم دوانە تەنها لەسەر زەحمەتكێشكردنى یەكێتییەكاندان و بۆژێر پەردەكردنى نهێنییەكانیان نوێنەرەكانى خۆیان لە مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتییەكان وەدەر دەنێن . لەژمارەكانیتردا چاو بەنهێنى ئەم دووباڵندەیەدا دەگێڕین.
ئەمە چمكێك لە چاو خشاندنى نوێنەرى لایەنەسیاسیەكان بوو, جگە لەو بێهەڵوێستییەى نوێنەرانى پارتى كەهەرگیز ناتوانن لەبەرانبەر بچوكترین بڕیارى یەكیێتیەكاندا كەمترین وشەیان هەبێت نەكادڵى ئەوان گەرد بگرێت. بەمێژووى پارتى كەسانى وابێهەڵوێست هەرگیز نوێنەرایەتى ئەوپارتەى نەكردووە , بەپێى زانیاریەكان تاكو ئێستا كام لەجەمال وبكرو كەریم ,جێگرو ئەندام لقى پارتى جێگە پەنجەیان شوێنێكى بۆ كرێكاران نەخشاندبێ تەنانەت كام كرێكار ئەونوێنەرانەش دەناسێت .
پارتى چۆن كڵۆڵە ئەوەندەى تر دیدوبۆچونى ئەم كادرە هەڵبژاردانە پاشەكشەیان بەئومێدەكانى لایەنگرانى خۆشیانكردووە.
كۆتایى بەشى سێیەم.
لەژمارەى چوارەمدا فایلێكى تایبەت بەكادرانى نقابە بەتایبەت كادرانى لایەنى دەسەڵاتدا دەخەینە بەردیدى تۆى بەڕێزو , لەژمارەى پێنجەمیشدا كارو چالاكى هەندێك لەكادرانى ژنانى نقابەو و چەپكێك لەفەزیحەى ئەوكارمەندو كادرانە واڵا دەكەین كەبووبوونە مایەى نەنگى وهەندێكیان وەدەر نران بەڵام خاوەن ناووشۆرەتى گەورە هەر حزورى هەیە, بۆ سەلماندنى ئەو بەڵگانەى بڵاومانكردۆتەوە, كەنقابەى كرێكارانیان ئاواخستۆتە ناو ناوانەوەو ناوداریان كردووە بەتایبەت ئەوژنانەى مایەى نەنگین دۆسیەى كەسێتیان پڕە لەڕاوو ڕاوەشكارى پیاوان , كەهەر پیاو ڕائەگرێ و مێشیش میوانى نییە , .
خوێنەرى ئازیز مەبەست لەم نوسینە گەڕانەوەى بڕواو بێگومانكردنى ئەم ڕێكخراوەیەو, دەربازكردنییەتى لەسەرجەم كەسانى گەندەڵ و لەشفرۆش و لەشكڕو, لەدەس نەچوونى پێناس و وپێگە كۆمەڵایەتییەكەى .
دەتوانن بۆ وەرگرتنى زانیارى پەیوەندى بەم ئیمەیڵەوە یان هەر پێشنیارو قسەو باسێكتان هەبوو بنێرن تكایە ...............
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە