کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(تاڵەبانى و عیماد و ئەوڵاى حاجى سەعید و بەرزانى ئه‌حە سمێڵ) خەڵكى سلێمانى بە گێل ئەزانن ؟؟!!

Wednesday, 27/05/2009, 12:00


خوێنەرانى خۆشەویست . لەووڵاتانى پێشكەوتوودا سستمى حوكم ڕانى بەجۆرێك دەستاو دەست ئەكا هەندێك جار دەبینین سەركۆمار یاخود وەزیرو كاربەدەست بەڕەگەز خەڵكى ئەو ووڵاتە نین و لێشى لەداییك نەبوون ، بەڵام لەوڵاتێكى قووڕ بەسەر و داماوى وەك كووردستان سەر كۆمارەكەمان گاڵتە بە عەقڵى هاوڵاتیان ئەكا و بەزۆر كۆیان ئەكاتەوەو نووكتە بازییان لەگەڵدا ئەكا لەكاتێكدا خۆى لەحاڵتێكى دەروونى نالەباردایەو نیوەى ڕاستى حزبەكەى لێى تەكیونەتەوە
ڕۆژى 26ى5ى2009 بەرزانى ئەحە سمێڵ لەڕێگەى ئەو تەنزیمە بچووكانەى كەماویانە لە سلێمانى بەناوى بازرگان و كاسبكارەوە بەزۆرى زۆردارى لەڕێگەى هەڕەشەى نان بڕین و دەركردنەوە كۆیانى كردەوەو لەتەلارى هونەر لەبەردەم جەلالى خڵەفاودا ئامادەى كردن تا گوێ بۆ قسە زلەكانى بگرن ، بەنووكتە قۆڕەكانى پێ بكەنن بۆئەوەى هەست و سۆز یان بجوڵێنێ و جارێكى دى دەنگیان پێ بدەنەوە ، ئەو حەشاماتە ى كەبەزۆر لەوێ كۆكرا بوونەوە كەسێكت تێدا نەئەناسى كەبازرگان یاخوود كاسبكارێكى سلێمانى بێت تێیدا بوو مناڵى سەر جادەو شەلاتى كۆڵانەكان بوون ئامادەبووانیش خەویان ئەهات و تاقەتیان نەبوو گوێ لە درۆو دەلەسەكانى جەلال بگرن چوونكە زۆریان لەو فلیمانە بینیوە
جەلال درۆیەكى شاخدارى بەڕووى ئامادە بوواندا كرد ئەوەش ئەوەیە كەووتى (هەموو دەشتى هەولێر و سلێمانى و گەرمیان و قەرەداغ و شارەزوور لەسەر بەحرێكى نەوتە) !!!! بۆیە بەرمیلێك نەوت بەخەڵكى ئەفرۆشین بە 120000 هەزار دینار بەنزین لیترێكى بە 700 دینار و گاز بە 600 دینار !!! جەلال ئەو بەناو بازرگانانەشى هاندا كە دەستیان خستۆتە بینەقاقاى خەڵكى كوردستان بچنە ناوەڕاست و باشوورى عیراقیش هەمان ڕەفتار بكەن ئامادەیى خۆیشى بۆ هاوكارى كردنیان دووپات كردەوە ، وەڕازى بوونى خۆشى لەسەر داواكانیان بەزار دەربڕى ئەگینا بۆچى كاسبكارانى جادەى مەولەوى لافیتەى گەورەیان هەڵبڕى و داواى كردنەوەى شەقامەكەیان كرد بەڵام جەلال خۆى لێ لادا ؟! دیارە مەبەستى خزمەت نەبووە پێیان تەنها بانگەشەى هەڵبژاردنەو هیچى تر
خوێنەرى بەڕێز داواتان لێ ئەكەین دەنگ مەدەن بە دزو درۆزن بە داوێن پیسەكان بەپیرى ئاخر شەڕ بەموعتادى تلیاك و حەبى ڤیاگراو بەگەندەڵ دەنگى ئێوە ناسنامەتانە شەرەفى گەورەو بچووكتانە ئایندەتانە بەهیواى داهاتوویەكى خۆش بۆ هەموو كوردێكى بەشەرەف

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە