کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى چی به‌ وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ڵێت

Thursday, 06/06/2013, 12:00


وەزیرى تەندروستى (دز كوڕى دزە) .
ئەمە قسەى من نیە , قسەى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین (د. محمد ڕەسوڵ حمە سور) ە , كە لە كۆبوونەوەى لەگەڵ ژمارەیەك پزیشك و كارمەندى نەخۆشخانەى قەڵادزێ ووتوویەتى .
ناوبراو ئەو قسەیەى لە كاتێكدا كردووە گوایە تەكلیفیان لە جەنابى وەزیر كردووە ئەو ئامێر و كەرەستە پزیشكیانەى بۆ نەخۆشخانەى 100 قەرەوێڵەییەكەى قەڵادزێیان كڕیووە باش نین و داوایان لە وەزیر كردووە , لە كۆمپانیایەكى تر بۆیان بكڕن و لە جۆرى تر .
هەڵبەت كورد ووتەنى (ئەوەى لە مشك بێت جەواڵ دەدڕێ) , وەك چۆن جەنابى وەزیر پلانى تۆكمەى داناوە بۆ پاشەكەوت كردنى پارەیەكى باش لەو كۆمپانیایەى ئامێرە پزیشكیەكان دابین دەكات , بە هەمان شێوەش دەزانێ نیەتى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین هەمان نیەتى ئەوە , بەڵام لەگەڵ كۆمپانیایەكى تر تاكو ئەویان بەرسمێڵى خۆى پێ چەور بكات , بۆیە وەزیر بە بە بەڕێوەبەرى گشتى و پزیشكانى نەخۆشخانەى قەڵادزێ دەڵێت تازە ئامێرەكان كرَدراون لە جۆرى باشیشن .
ئەو هەڵوێستەى وەزیرى تەندروستى (د . ڕێكەوت حمە ڕەشید) بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین بە جۆرێك پەست دەكات كار بگاتە كۆكردنەوەى پزیشكان و كارمەندان و هەوڵى هاندانى ئەوان بدات , گوایە ئەو ئامێرانەى وەزارەت كڕیویەتى باش نین و بەكەڵكى كارى ئەوان نایەت و لەو جۆرە قسانە , بەڵام بەڕێوەبەرى گشتى لە ڕێگەى كۆمپانیاى ترەوە دەتوانن ئامێرى باش دابین بكەن .
بەڵام ئەوەى ڕاستیەكەیە ئەوەیە ئامێرەكان لەو كۆمپانیا یان ئەو كۆمپانیا بێت , بابەتەكە یەك بابەتە بەڵام پارەى دزى و پاشكەوتەكەى بۆ یەكێك لە گیرفانى وەزیر یان بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین دەبێت .
ئەوەى جێگاى سەرسوڕمانە ئەوەیە خەڵكى قەڵادزێ كە تا ئەمڕۆش سەرەڕمى شكاندنى بەبەست و ناعەدالەتى و زۆردارى زۆربەى سەردەمەكان بوون , بۆ لە ئاست ئەو نادادپەروەریەى لە سلكى تەندروستى بەرامبەر شارەكەیان دەكرێ بێدەنگیان هەڵبژاردووە ؟ هەر دوێنێ بوو منداڵێكى چاوگەش لەبەر نەبوونى پزیشكى بەنج كردن گیانى لە دەستدا , ئەمڕۆش نەبوونى دەرمان و ئامێرى پزیشكى خراپ و نەبوونى پزیشكى پسپۆر و دەیان و سەدان كێشەى تر بەرۆكى هاووڵاتیانى ئەو سنورەى گرتووە .




كارمەندێكى تەندروستى ....... 5.6.2013


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە