ده‌سه‌ڵات هه‌وڵ ده‌دات له بری فه‌رمانبه‌ر و پۆلیسه‌کان فۆڕمی ده‌نگدان پڕبکاته‌وه
Monday, 27/04/2009, 12:00
2043 بینراوە
پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان ترسیان له سه‌ره‌نجامی ده‌نگدانه‌کان هه‌یه، له ئیستاوه ترس و نائومێدیی داتگرتوون، بۆیه ده‌یانه‌وێت له ڕیگای فێڵ و ساخته‌کارییه‌وه ده‌نگی فه‌رمانبه‌ر و پۆلیس و مووچه‌خۆره‌کانی تر بۆ خۆیان تۆماربکه‌ن، ئه‌ویش بیریان له چه‌ند ڕێگایه‌کی ساخته‌کاری کردۆته‌وه، تا له بری ئه‌وان خۆیان ده‌نگ بده‌ن.
ئه‌مڕۆ له سلێمانی هه‌موو بنکه‌کانی پۆلیس ئاگادارکراونه‌ته‌وه که هه‌ر که‌سه زانیاریی ته‌واو له سه‌ر خۆیان بنووسن و بیده‌ن به به‌رپرسه‌کانیان. دیاره له ئیستاوه ده‌یانه‌وێت، له سه‌ر ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه خۆیان ئیستیماره‌کان پڕبکه‌نه‌وه و خۆشیان بۆیان بخه‌نه نێو سندووقی ده‌نگدانه‌کانه‌وه.
ئێمه لێره‌وه داوا له هه‌موو پۆلیس و فه‌رمانبه‌رێک ده‌که‌ین، که به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و کاره نه‌که‌ن، نه‌شترسن، ئه‌گه‌ر ئێوه یه‌ک بن، ده‌سه‌ڵات ناتوانێت هه‌مووتان نانبڕاوبکات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی کرد، ته‌نها بۆ مانگێک ده‌توانێت ئه‌و کاره بکات و ئه‌مه زۆری له سه‌ر ده‌که‌وێت، ده‌بێت قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌ڵه و تاواناه‌ی خۆی بکات،
ئێوه پێویسته ئه‌و ڕاستییه بزانن، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو بنه‌ماڵه خائین و ناپاک و دزه ئه‌مجاره ده‌نگه‌کان ببه‌نه‌وه، ئه‌وه دڵنیابن، کوردستان بۆ چوار ساڵی دیکه ده‌بێته به دۆزه‌خ، له ئیستاتان ژیانتان باشتر و خۆشتر نابێت، کوردستان ده‌بێته گۆڕستانی نه‌وه‌کانی داهاتوومان، هه‌ر له ئیستاوه، بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی خائین بڕیاریان داوه، سلێمانی و هه‌ولێر دهۆک پڕ بکه‌ن له عه‌ره‌ب و له فه‌له‌ستینی، دوای ئه‌و چوار ساڵه پشت به ده‌نگی ئه‌وان ده‌به‌ستن و ئێوه ده‌بێت کوردستان به‌جێ بهێڵن و جگه له شیمالی عێراق، پارچه زه‌وه‌ییه‌ک نامێنێ پێی بگوترێت کوردستان.
خه‌ڵکینه وشیاربنه‌وه، ده‌نگ به‌و بنه‌ماڵه‌یه مه‌ده‌ن، تا ده‌توانن به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه... ئه‌گه‌ر ئه‌وان توندوتیژییان به‌کار هێنا، ڕاپه‌ڕن و لێیان مه‌ترسن، ڕاپه‌ڕینی 1991یان وه‌بیر بهێننه‌وه. ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵات و دوو بنه‌ماڵه‌یه ترسنۆکن،، هه‌ر که لێیان ڕاپه‌ڕین له هیچ شوێنێک خۆیان ناگرنه‌وه، ئه‌وان به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، ئێوه میلله‌تێکی به‌شخوراو و سته‌مدیده‌ی ده‌ستی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ن.
کوردستانپۆست له خواره‌وه ده‌فی ئه‌و نامه‌یه بڵاو ده‌کاته‌وه، که له لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێکی بنکه‌یه‌کی نادیار له سلێمانی به ده‌ستی گه‌یشتووه. بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ده‌قی ئه‌و نامه‌یه:
ئه‌م کاته‌تان باش به‌رێزان
سڵاو و ریزم هه‌یه بۆ ستافه‌که‌تان ده‌ست خۆشیتان لێ ئه‌که‌م بۆ ماندوبوونتان به‌ئاشکرا کردنی دوو پارته گه‌نده‌له بۆگه‌ن کردووه‌که.
به‌رێزان ئێمه پۆلیسین، له بنکه‌یه‌ک له‌بنکه‌کان، ناوی نابه‌م، چونکه پاش چه‌ند رۆژێکی تر مه‌سئوله‌که‌مان به‌درۆمان ده‌خاته‌وه. ئه‌وه پێشه‌یانه. به‌کورتی ئه‌مرۆ سعات 10ی به‌یانی، فه‌رمان هاتووه، که ئه‌مانه‌ی لای خوره‌وه ببه‌ین بۆ بنکه‌که‌مان ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیاتی ئێمه له‌کاتی ده‌نگداندا، ده‌نگبده‌ن.
دوور له رووتان داوه‌شێن هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌کردین ئه‌گه‌ر نه‌یانده‌ینێ راتبمان ئه‌بڕن،..... کوڕه با هه‌ر بیبرن .
1- ناوی چواری.
2- ژماره‌ی بتاقه‌ی خۆراک.
3- ژماره‌ی بنکه‌ی خۆراک.
4- موالید.
5- عنوانی نیشته‌جێ.
تکامان وایه بلاوی بکه‌نه‌وه به زوترین کات.
هه‌ر سه‌رکه‌وتوبن.
پۆلیسه‌کانی بنکه‌یه‌کی نادیار
تێبینی: له ترس‌دا نییه که ناوی بنکه‌که‌مان نه‌هێناوه، به‌ڵکو با جه‌نابی مودیری به‌ڕ و به‌حر به‌درۆمان نه‌خاته‌وه، ئێمه درۆش ناکه‌ین.