کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاك نەوشیروان فریا كەوە گۆڕان كەسى تیا نەما

Monday, 23/11/2009, 12:00


واتێ نەگەن ئەو قسەیەى سەرەوەم بەڕاست بێت , بەڵام ئەم ناونیشانەم دوایى ئەو هەموو درۆیەى جەماعەتى جەلالیەكان نوسى كە ڕۆژانە و بە قسەى ئەوان بێت گۆڕان ئاوا بڕوات تا ئەم هەڵبژاردنە كەسى تیا نامێنێ چونكە شەو نیە لە كەناڵە ڕوو زەردو درۆزنەكانیانەوە نەڵێن ئەمڕۆ((250 . 200 , 150 , 100)) كادرى هەڵسوڕاوى گۆڕان هاتۆتەوە باوەشى یەكێتى و پەشیمانى خۆیان لەو بزوتنەوەیە دەربڕیوە , بەڵام كە ئەچیتە گردەكە و ناو خەڵك و كۆڵان و گەڕەك و ماڵەكان سەیر دەكەیت یەك كەس نیە بەڕاستى گۆڕان بوبێت و دەست بەردارى ئەو بزوتنەوەیە بوبێت , بە قسەى كەناڵەكانى یەكێتى بەزاتى خوا یەك مانگى تر كەسمان نامێنین و هەموومان دەگەڕێنەوە بۆ باوەشى گەرمى گەندەڵى و دزى و جارێكى تر ئەبینەوە بە پارێزەرى دزیەكانى ئەوان , برادەرێكم بۆى باس كردم ووتى كۆمەڵێك خەڵك بوین چوین بۆلاى كۆسرەت بۆ هەندێ داواكارى گوندەكەمان بەڵام شەوێ كە گوێمان لە هەواڵەكان گرت ئێمەیان بە عائیدون حساب كردبوو , كە ئێمە گۆڕانین و ماوەیەكە لەیەكێتى دابڕاوین و ئێستاش گەڕاوینەتەوە ڕیزى یەكێتى , شتى تر زۆرە هەندێك برادەرم هەیە تیپى وەرزشین ووتیان بەناوى جل و كەل وپەلى وەرزشیەوە بانگیان كردوین و دوایش ئێمەیان بە گۆڕان لە قەڵەم داوە , ئەم حیزبە داماوە ئەیەوێت شەڕێكى دەرونى لەگەڵ خەڵك بكات و وا نیشانى جەماوەرەكەى خۆى بدات كە ئیتر گۆڕان كەسى تیا نەماوە و هەمووى هاتونەتەوە ,بۆ ئەوەى سەریش لە خەڵك بشێوێنن هەر شەوەى بەناوى ناوچەیەكەوە قسە دەكەن , كە ئەمە بەشێكە لەو جۆرە فرت و فێڵەى ئەمانە دەیكەن ,, بەڵام كە دەچیتە ناو جەماوەرەوە هەست ناكەیت یەك كەس ئامادە بێت جارێكى تر ببێتەوە بە پارێزەرى ئەو دزو گەندەڵانە , ئێستا خەڵك كە ئەچێ بۆ مەكتەبى سیاسى یان لاى مەسئولێك پێى ئەڵێ بەو مەرجە دێم كامێراى لێ نەبێت , من ناڵێم كەس نەچۆتەوە بەڵام بەو ڕادەیەى كە ئەم جەلالیانە باسى دەكەن وانیە , چونكە خەڵك تائێستاش هەر گۆڕانە , چونكە دەمێكەخەڵك بەتەماى دەنگ و ڕەنگى جیاواز بوو لە پارتى و یەكێتى , ئێستا هیچ ناكات جارێكى تر ئەگەڕێتەوە بۆناو ئەو حیزبەى دەمێكە ماهیەتیان بۆ خەڵك دەركەوتوە , ئێستا ئەوانەى ئەڕۆَنەوە پێیان ئەڵێن حەمە غریب , مەبەستیان ئەو حەمە غەریبە یە كەلە دراماى گەردەلولدا كاراكتەرێكى خیانەتكاربوو , ئەمە جەلالیەكان وایان پێ ئەڵێن , من یەكەم جار ئەم ووشەیەم لە دەمى كادرێكى جەلالیەكانەوە بیست , ووتى حەمە غەریبمان زۆر بووە , ووتم حەمە غەریب چیە ,وتى ئێستا بەوانە دەڵێین كە تەسلیم ئەبنەوە , خزمینە باش گوێ بگرن , بەو زاتى خوایە ئەو ژمارانەى جەلالیەكان باسى دەكەن هیچى وانیە ,شوێنى وایە نیوەى ئەو ژمارەیەى ئەوان گۆڕانى تیا نیە كەچى ئەوان دوو قاتى بەرز ئەكەنەوە, هەر لەخۆیانەوە كۆمەڵێك كەس كۆئەكەنەوە و ئەڵێن ئەمانە گۆڕانن , چەند شەوێك بە حسابى كوردسات هەڵۆى برایم ئەحمەد و 250كەسى حیزبەكەى هەڵۆ هاتنەوە ناو یەكێتى بەحساب خەڵكى زاخۆبون, ئەمانە گۆڕان نەبوون سەر بە حیزبەكەى هەڵۆ بوون , كەچى دوێنێ شەو هەر ئەو جەماعەتەى نیشان دایەوە بەڵام بێ هەڵۆ ووتیان 250 كەسى گۆڕان لە زاخۆ تەسلیم بونەتەوە , كە بە ڕۆژیش ئەچیتە گردەكە خوا زیادى بكەیت جمەى دێت و شوێن نیە تیاى بوەستى , كەچى بە حسابى یەكێتى بێت گۆڕان هەڵوەشاەتەوەو وەكو ئاشبەتاڵەكەى ماڵى مەلا مستەفا دەستە دەستە ئەگەڕێنەوە باوەشى نیشتمان , بۆیە ئەڵَێم جارێكى تر باوەڕ ناكەم كەس خۆى بكات بە حەمە غەریب , وەرە خەڵك تەسلیم ببێتەوە و كادرەكانى جەلالیەكان ئەو ناوو ناتۆرەیەت دوا بخەن , جاوەرە بڕوا بەمانە بكە ,


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە