هه‌واڵه گه‌رمه‌کانی هه‌فته‌ی کوردستانپۆست
Sunday, 10/01/2010, 12:00
هه‌واڵی یه‌که‌م: ته‌سلیم بوونه‌وه‌ی پۆڵا سهعیدههموو خوێنه‌ره به‌رێزه‌کانی کوردستانپۆست ئاگادار ده‌که‌مه‌وه که پۆڵا تاکه به‌ڵگه‌یه‌کی پێنیه، پێشکه‌ش به‌سه‌رانی یه‌کێتیی بکات، جگه له قسه‌و باسێکی ناو خۆی ستاف، یان کاتێک به‌ته‌له‌فۆن بیر‌و ڕامان گۆڕیوه‌ته‌وه ، جگه له‌وه‌ی بۆ دووساڵ ده‌چێت پۆڵا وازی له کوردستانپۆست هێناوه‌و بۆ ته‌نیا ساتێکیش پۆڵا کۆدی کردنه‌وه‌ی ئیمه‌یله‌کانی ئه‌و ئیمه‌یلانه‌ی لا نه‌بووه که بۆ کوردستانپۆست هاتوون.
هه‌موو ئه‌و قسه و باسانه‌ی، که پۆڵا ده‌یه‌وێت به سه‌رانی یه‌کێتیی بفرۆشێت، قیمه‌تی فلسه سوره‌یه‌کیان نییه، سه‌رانی یه‌کێتییش ئه‌م ڕاستییه باش ده‌زانن، به‌ڵام به‌خه‌یاڵی خاوی خۆیان، به‌ڵکو بتوانن شه‌ڕێک به گۆڕان و کورستانپۆست بفرۆشن، بۆ کوردستانپۆست خۆتان ماندوو مه‌که‌ن، هه‌رچییه‌ک بکه‌ن ئه‌م سایته بوێره له نووسین و ڕاگه‌یاندنیی خۆی ناکه‌وێ، تا گه‌نده‌ڵیی و خیانه‌تی ئێوه بمێنێت، ئه‌م سایته درێژه به‌خه‌باتی خۆی ده‌دات.
ئه‌وه ئیوه‌ن ئه‌م ڕه‌وشت و واقیعه‌تان دروست کردووه، نه‌ک کوردستانپۆست
ده‌رباره‌ی دادگایی‌کردنی سه‌رانی گۆڕانیش، دیسان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یی مێژوویی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت تۆڵه‌ی شکستی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25.7 به‌هێرشکردنه سه‌ر گۆڕان بکه‌نه‌وه، ئه‌وا من ڕاشکاوانه پێتان ده‌ڵێم ده‌ست بۆ مه‌رگی خۆتان ده‌به‌ن، هێرشکردنه سه‌ر گۆڕان هێڕش کردنه بۆ سه‌ر نزیکه‌ی نیو ملێۆن ده‌نگده‌ر، که له سه‌دا 20 کۆمه‌ڵگای کوردی پێک ده‌هێنن له باشوری کوردستان.
چاودێرێکی سیاسیی، ئه‌مڕۆ به‌ته‌له‌فۆن پێی ڕاگه‌یاندم تۆزێک باسی ئه‌و بار گرژه‌ی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی کرد ووتی: ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی هه‌ڵه‌یه‌کی ئاوا بکات، ئه‌وا له‌چه‌ند سه‌عاتێکا هه‌موو بنکه و باره‌گاکانیان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت.
هه‌واڵی دووه‌م: جه‌ژنی سوپای عێراق و له‌سێداره‌دانی لاوانی کورد له ئێرانتاڵهبانی، ئه‌و پیره په‌ککه‌وته‌یه، وا بڕیاربوو حوکمی له سێداره دانی ده‌یان لاوی کورد له ئێران ڕابگرێت، هه‌ر زوو جاشقه‌ڵه‌مه‌کانی که‌وتنه پڕوپاگه‌ندکردن بۆی، گوایه تاڵه‌بانی به‌نهێنی سه‌ردانی تارانی کردووه به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی سزای له سێداره‌دانه‌که، به‌تایبه‌تیی بۆ ده‌یان لاوانی کورد، که چاوه‌ڕوانیی به‌جێهێنانی حوکمی سێداره‌دانه‌که ده‌که‌ن، که‌چی له‌ولاوه به‌هه‌ڵه داون گه‌یشته‌وه به‌غدا بۆ به‌شداریکردنی 6ی کانونی جه‌ژنی سوپای ئه‌نفال و کیمیابارانی کوردستان.
گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی دوو بۆ به‌غدا دوو شیکردنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت..
یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ر بار گرژیه‌ک ڕوو بدات له سلێمانی له نێوان گۆڕان و چه‌کداره‌کانی تاڵه‌بانی، ئه‌وا ئه زاته ئاگای له‌هیچ نییه و جه‌نابی له‌به‌غدایه.
دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بۆ برا عه‌ربه‌کانی بسه‌لمێنێت، که ئه‌م چه‌نده گوێ له‌مستی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌به له به‌غدا. تۆبڵێی تاڵه‌بانی گوێ بیستی ئه‌و شاعیره به‌ئه‌مه‌که‌ی عه‌ره‌ب نه‌بووبێت، که چۆن سوکایه‌تیی به‌کورد ده‌کات؟
له‌سه‌ر هه‌واڵێک، که مه‌لایه‌کی سوننه‌ی سعودی به جه‌نابی ئایتوڵلا سیستانی، خێرا تاڵه‌بانی نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی شای سعودیه کرد، که‌چی له‌سه‌ر سوکایه‌تیکردن به‌کورد خۆی بێده‌نگ کرد.
سێهه‌م ده‌بێت تاڵه‌بانی له ڕۆژێکی ئاوا پیرۆزدا به‌شداریی برا به‌عسیه سونه‌کانی بکات له‌یادی دامه‌زراندنی ئه‌و سوپایه‌ی، که نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که گه‌لێک به‌ناوی کوردوه قه‌تڵ و عام ده‌کات، ئه‌و گه‌له‌ی، تاڵه‌بانی له‌سه‌ر حسابی ئه‌وان، بووه سه‌ره‌ک کۆماره و مانگانه هه‌زاران دۆلار ده‌چێته حسابه تایبه‌یه‌کانی خۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی.
هه‌واڵی سێهه‌م: عومه‌ر نێت و کوردستانێکی گهندهڵبۆجاری دوومه له‌سایته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی سه‌ر به پاراستن و ده‌زگای زانیاریی به‌ناوی عومه‌ر نێت، هێرشی ناڕه‌واو سوکایه‌تی به‌ناوی خوازراوه‌و کراوه‌ته سه‌ر من و شۆخان فه‌رج و قادر نادر، کاک قادر وه‌ڵامی خۆی داوه‌ته‌وه.
یه‌که‌مجار، که هێرش کرایه سه‌ر من، ئه‌وه یه‌کێک له نۆکه‌رکانی ئاغاکانی پشده‌ر بوو، که پێویستی به‌وه‌ڵام دانه‌وه نه‌بوو.
ئه‌مجاره‌یان بۆ به‌رگریکردن له پۆڵا سه‌عیدی ته‌سلیمه‌وه‌بوو، کوردستان نێت ده‌یه‌وێت ڕوویه‌کی جوانی پێ ببه‌خشێت، دووریش نییه پۆڵا بچێته کوردستان نێت و له‌وێوه هێرش ب‌کاته سه‌ر کوردستانپۆست، خۆ عومه‌ر نێت به نووسین و بابه‌ت له‌سه‌ر کوردستانپۆست بازاڕی خۆی گه‌رمکردووه!
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ستافی کوردستانپۆستدا، که تازه هاتبوومه ناو ستاڤه‌که، جارێکیان پۆڵا سه‌عیدی ڕه‌حمه‌تی ڕه‌خنه‌یه‌کی توندی ئاراسته‌کردم، که چۆن ده‌بێت من بابه‌ت له کوردستان نێتدا بڵاو بکه‌مه‌وه، ئه‌و سایته سه‌ر به ده‌زگای به‌دناوی زانیاریی و پاراستنه، ڕه‌خنه‌که‌ی کاک پۆڵام به‌هه‌ند وه‌رگرت، جارێکی تر ببڕای ببڕای، بابه‌تێکم بۆ عومه‌ر نێت نه‌نارد.
جار جاره عومه‌ر نێت، وینه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ نێچێرو مه‌سعود بارزانیدا بڵاو ده‌کاته‌وه هێنده‌ی تر بێز له‌و سایته ده‌که‌مه‌وه.
له دوا کۆنگره‌ی چاکدا کاتێک عومه‌ر فارسم بینییه‌وه، ڕاسته‌وخۆ ئه‌و بابه‌تانه‌م له‌گه‌ڵدا باسکرد، وامزانی تۆزێک به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه و ئاقڵ ده‌بێت، که‌چی که‌سێک جارێکی تر به‌ناوێکی خوازراوه بۆ به‌رگری له پۆڵا سه‌عیدی ته‌سلیم بوه‌وه به ڕژێمی کوردیی، زۆر بێشه‌رمانه بۆی بڵاوکردۆته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی که‌مێک شه‌رم بیگرێت و بڵێ ئه‌مه درۆیه، جارێک ده‌مانکاته پیاوی گۆڕان و جارێک جاسوسی نێوده‌وڵه‌تیی..
له‌کۆتاییدا به عومه‌ر نێتی کوردستانی گه‌نده‌ڵ ده‌ڵێم: شه‌رم له‌خۆم ده‌که‌م، که من ئه‌ندامی ڕێکخراوێکم به‌ناوی کوردۆ ساید تۆش ئه‌ندامی له‌و ڕێکخراوه‌دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست