سەدام دوو سەركردەكەى كوردو سەباح عەلی قارەمان
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
2052 بینراوە
گەر هەر مەسئولێك لەسەركردەكانەوە (جەلال و مەسعود) بیگرە تا ئەندام كۆمیتەیەك تۆزقاڵێك بە قەد سەباحی عەلی قارەمان پاك و نەزیه بوونایە، ئەوا رۆژمان بە ئمەڕۆ نەدەگەیشت.
سەباحی هاوڕێم باش بزانە ئەو موچەیەی كە وەریدەگریت نە موڵكی جەلال تاڵەبانییە نە موڵكی مەسعود بارزانى، خۆت باش دەزانی خۆ بۆرییە نەوتەكە لەماڵی ئەو دوو مافیایەوە نەهاتووە تاوەكوو پۆزت بە سەرا لێدەن، هیچ خۆت دڵتەنگ مەكە ئەوەندەیان نەماوە بای بای لەكورسییەكانیان بكەن.
لەسەردەمی سەدامدا دراوسێیەكمان لەدزی كردندا قاچێكی كەمئەندام بوو، كەچی سەرەڕای كارە نایاساییەكەى حكومەت موچەیەكی بۆ بڕیبووەو ئۆتۆمبیلێكی كەمئەندامیشی داپێی، ئەمە لەبەر ئەوە نا لەدزیدا وای لێهاتووە، بەڵكو حكومەتى ئەو كاتی سەدام خاوەنى یاساو سیستم بوو، هەر كەمئەندامێك موچەى خۆی و ئۆتۆمبیلی تایبەتی بۆ دابین دەكرا، چونكە ئەو كەسە هاوڵاتییەكی ئەو وڵاتەیەو پێویست بوو حكومەت خزمەتى بكات، كەچی جەنابتان جگە لەوەى دكتۆرێكی یەكێتی بە هیچ نەزانی خۆی تۆی بەو دەردە بردووە ئێستا ئەو بڕە پارەیەی وەكوو موچەى كەمئەندامی وەری دەگریت، هەندێ ئەندامی گەندەڵی پارە خۆری ئەو حزبە هاتوون تانەو توانج لەبەڕێزتان دەدەن بەوەى موچە وەردەگریت و عەرزەت وەرگرتووە، خۆ تۆ وەكوو ئەوان مۆنیكاو دۆنمە عەرز و سێ مووچەو باڵەخانەو كۆمپانیات نییە، پێویستەو ئەركی سەرشانیانە نەك مووچە بەڵكو تەواوى پێداویستییەكانی ژیانت بۆ دابین بكەن نەك توانج و تەشەرەت لێبەدەن.
ئارامبە هاوڕێم ئەوەتا دونیا بۆ سەدام حسێن نەما ئیتر ئەمانە چین؟...