کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


تاڵەبانی چۆن لە ساڵی 1991 بەنهێنی بۆتورك كاری كردووە

Friday, 20/03/2009, 12:00

1833 بینراوە


لە كتێبی لە دەوڵەتی راهیبی سۆمەرەوە بەروە شارستانێتی دیموكراسیانە،كە (عەبدوڵا ئۆج ئالان)ی ڕێبەری pkk لە ساڵی 2001 لە دورگەی ئیمرالی لە زیندانی تاكەكەسیەوە بۆ ئاشنابونی خوێنەری كورد بەگەمەكردنی زلهێزانی ناوچەكە و جیهان بەرامبەربە خودی ئۆجەلان میللەتەكەمان نووسیوێتی، لەلاپه‌ڕه‌ی ژمارە276 بەرگی دووەمی ئەو كتیبەدا ناوبراو نوسیوێتی: لە سەرەتاكانی 1990 لە سەردانێكی سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا دۆغان گورەش بۆ لەندەن گوتبووی" پیڵانەكەمان پەسەندكرا" وئەمەش جێگای خۆی لە هەڵسەنگاندنەكانی میدیادا گرتبوو. درك بەوە كرابوو كە لە لەندەنیش وەكو ئەڵمانیا سەبارەت بە تەسفیەكردن ئەركی گرتبووە ئەستۆ. هەروەها سكرتێری YNK جەلال تاڵەبانی لە ساڵی 1991 لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەنهێنی سەبارەت بە تیرۆریست لە قەڵەمدانی pkk لە گەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا حیكمەت چەتین ڕێككەوت. ئەم هەڵوێستەی تاڵەبانی بە تێكەڵاوی لەگەڵ هەڵوێستی ئەڵمانیا، فەڕەنساو ئینگلتەرا ڕۆڵی سەرەكیان سەبارەت بە تیرۆر لە قەڵەمدان بینی.هەر لە هەمان لاپەڕەدا نوسراوە لەڕۆژهەڵاتی ناوینیش ئەمە لە هەڵوێستی چەندین دەوڵەتدا دەبینرا.YNKوPDK گەمەكانی خۆیان لەسەرPKK چڕكردبووە.
ئەگەر تەماشای ئەو نووسینەی سەرەوە بكەین بە باشی بۆمان دەردەكەوێت، كە تاڵەبانی و بارزانی چۆن بە درێژای مێژوو بزماریان لە تابوتی میللەتەكەمان داوا بە چەكوشی داگیركەران، هەر ئەو نۆكەریكردنە یەك لە دوایەكانەی خائینانی كوردلە سەردەمی سۆمەرییەكانەوە هەتاوەكو ئێستا تاڵەبانی بارزانی درێژە پێدەرین، وای كردووە تا ئێستا میللەتەكەمان نەك خاوەنی دەوڵەتی كوردی بێت، ئەوەتا زمانی دایكیشمان ڵی قەدەغەكراوە لە كوردستانی باكورو ڕۆژئاوە بەتایبەتی، كاتێك سەر بە لاپەڕەكانی میژوودا دەكەین و دەیخۆێنینەوە زۆر بە ئاسانی بۆمان دەردەكەوێت، لە هەموو سەردەمەكاندا كەسانی بەكرێگیراو خائین زەرەیان لە دۆزی ڕەوای گەلەكەمان داوە، یەكێك لەو بەدبەختیانەیش ئەوەیە كە خەڵكی ساویلكەو زۆرجاریش هەندێك لەخۆێندەوارەكان و ڕۆشنبیران ئەو خائینانەیان بە پاڵەوان لە قەڵەمداوە، مێژووییان بە چەواشەكاریەوە نوسیوەتەوە، وەكو ئێستا دەبینین كۆمەڵێك قەڵەم فرۆشی سەدەی بیست و یەكەمی كورد لە باشوری كوردستان، هەموو ئەو پیلانگێڕی داگیركران و سەركردەخائینەكانی كورد بە كاری دیبلۆماسێت لە قەڵەم دەدەن و خۆَ ڵ لە چاوی خەڵك دەكەن.
وەكو پیشەی هەمیشەییان تاڵەبانی بارزانی هەرچ كاتێك بەرژەوەندی بنەماڵەییان كەوتبێتە مەترسیەوە ، بەبێ سڵمینەوە لە بهاكنی ئەخلاقی مرۆڤایەتی چونەتەوە باوشی داگیركەرانی كوردستان، بۆ ئەوەی هاریكاریان بكەن لە هەرچی پیلانگێرییەكانیاندایە بەرامبەر بە میللەتەكەمان لە هەر پارچەیەك بێت.
سیاسەتی ئەمڕۆی ئیدارەی ئەمریكا لە گەڵ بەرژەوەندی هەردوو بنەماڵەی بارزانی تاڵەبانی یەكناگرێتەوە، تاڵەبانی بارزانی ماوەیەكە ئەو داهاتەی لە قوتی منداڵانی ئەنفالكراوی گەرمیان و هەڵبجەیەكانیان دزیووە ئامادەن خەرجی بكەن لە پێناوی ئەوەی لە كورسی دەسەڵاتدا بمێننەوە، هەربۆیشە ئەو گەشتە یەك لەدوای یەكانەی تاڵەبانی بارزانی سەرانی تری مافیای دەسەڵاتی باشور بۆ ئیران و توركیاو وڵاتانی خەلیج و ئەوروپا بۆ ئەو مەبەستەیە كە بە ئەمریكا بڵێن: ئەگەر ئێوە پشتمان لێ بكەن ئەوە ئیران وتوركیا باوشمان بۆ دەكەنەوە، چونكە ئەو دوو وڵاتە بە بۆنەی ئەوەی بارزانی تاڵەبانی وەكو داردەستی خۆیان بەكار دەهێن وەكو پیشەی هەمیشەییان كە دژی پارچەكانی تر بوونەتە كەواسوری بەرلەشكری داگیركران بۆ سەركوت كردنی میللەتەكەمان لە پارچەكانی تری كوردستان، بۆ زیاتر دڵنیابوونیش ئەتوانین ئاماژە بە سەردانەكانی ئەم دوایەی تاڵەبانی بۆ ئیران و توركیا بكەین ، كە تاڵەبانی ڕەفسنجانی بە فریشتە ناوبردوو لە توركیاش PKK بە تیرۆرست ناوبردوو داوای خۆ بەدەستەوەدانی لێكردن، لە لایەكی ترەوە دانیشتنە یەك لەدوای یەكەكانی بارزانی لەگەڵ میتی توركی و دانانی دەزگای هەواڵگری دژ بە PKK لە پاریزگای هەولێر، ئەوەمان بۆ دەردەخات كە سەرانی كوردی باشور واتە بنەماڵەی تاڵەبانی بارزانی موریدەكانیان گەورەترین خائین و بەكرێگیراوی داگیركەرانن بە هەموو شێوەیەكی مودێڕنانە، هەروەها كردنەوەی كۆنسوڵخانەی ئەڵمانیاو فەڕەنسا بریتانیا لە هەولێربۆ ئاوەدانكردنەوەی كوردستان نیە، چونكە لە ساڵی 1991 ئەو وڵاتانە وەكو لە نوسینەكەی ئۆجلان ئاماژەی پێكردووە بەژداربوون لە بە تیرۆرست ناساندنی PKK ، جا بۆیە ئێستا هەمان سینارۆ بە هاوكاری نوكەرانی كورد تاڵەبانی و بارزانی دووبارە دەبێتەوە لە ژێر پەردەی ئاوەدانكردنەوەی كوردستاندا و كردنەوەی دەروازەی كوردستان بەڕووی دەروەدا، ئەڵمانیاو بریتانیا بۆ خۆیان دۆستی میللەتەكەی ئێمەنینە، ئەگەر دۆستی ئێمەن بۆچی بریتانیا كوردستانی پارچە پارچە كردوو ئەڵمانیاش چەكی كیمیاوی دەفرۆشتە ڕژێمی سەدام؟ ئەم گەمەیەی زلهێزان و نۆكران وداگیركران لە باشوری كوردستان دەستیان داوەتێ ناتوانێت ئامانجی خۆی بپێكێت، چونكە میژوو ئەوەی سەلماندووە، تەنها ئەوانە ڕووڕەش دەبن كە خۆیان دەكەن داردەستی داگیركەران لە پێناوی دزینی سەروەتی نیشتمانی كورسی دەسەڵات .
زۆریش ڕاستە كەوتراوە میژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە، ئەوەتا تاڵەبانی چۆن لە ساڵی 1991 ئەو خیانەتەی كردووە ئەوەتائەم جارە بەئاشكرا خۆی ئیعلان دەكات، بەڵام بارزانی بەشێوەیەكی نهێنی دەستی بە بەكرێگیراوێتی كردووە لە ڕاگەیاندنەكاندا خۆڵ لە چاوی خەڵك دەكات، وادەزانێ خەڵك گیێلە و هەمان خەڵكە نەخوێندەوارەكەی 60 و 70 كانی سەدەی ڕابردووە، نازانێت ئێستا بەهۆی تەكنەلۆجیاوە ڕوداوە نهێنی و ئاشكراكان بە چركە دەكەوێتە بەرچاوی خەڵك.
ئەبێت بەرپرسانی PKK باوەڕ بە تاڵەبانی بارزانی نەكەن زۆر بە وریاییەوە لە بارودۆخەكەو ئەو پیلانگێڕیە تازە بڕوانن كە بە پشت بەستن بە نۆكرانی باشورپلانەكان بەڕیووە دەچن.
بۆ ئەوەی نەكەوینە داوی داگیركران و نۆكەرانیانەوەێشەوە. ئەوەی ئاوان بە تەمانبزمار لە تابوتی میللەتەكەمان بدەن، ئەبێ ئێمەی میللەتی كورد بە ژیرانە كار بكەین بۆ ئەوەی ئەو تابوتانە كە خەریكن درووستی دەكەن لاشەی داگیركران و نۆكرانیان تیادا دابنری نەك لاشەی میللەتەكەمان، بۆ ڕێگا گرتن لەو كارەش ئەبێت هەموومان نەفرەت لە تاڵەبانی بارزانی هەمیشە خائین خۆفرش بكەین و شاربەدەریان بكەین و بیانخەینە زبڵدانی میژووی خائینانەوە، میللەتەكەمان فریوونەخوات و ڕیزەكانیان یەك بخەن، لە پێناوی نەهاتنە دی هیواو ئامانجەكانی داگیركرانی تورك و فارس و عەرب و بەكرێگیراوەكانیان وەكو تاڵەبانی بارزانی هاوشیوەكانیان.
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)