حەمەى مەلا قادریش قاچى ڕیفۆرم خوازانى گرت
Friday, 15/05/2009, 12:00
1620 بینراوە
ئاخر كەسێكى نەخوێندەوارى وەكو حەمەى مەلا قادر ڕاست و چەپى خۆى نازانێ ، ئەو تەنها بە مەسینە هەڵگرتن بۆ بنەماڵە خائینەكەى مەلا مستەفاى ئاشبەتاڵچى بۆتە ئەندامى مەكتەبى سیاسى پارتى ئێستا بەو هەموو گێلیەتیەوە دێت و لەبەردەم ماڵى ڕیفۆرم خوازاندا قاچى خاوەن ماڵەكە ئەگرێت بە بێ ئەوەى بزانێ ڕیفۆرم چیە , كورد واتەنى لە لە دز وایە هەموو كەس دزە , لە حەمەش وایە هەموو كەس وەكو خۆى و ئاغاكانى نوقمى گەندەڵى و خیانەت بون ئیتر نابێت لە ناو تەنزیماتدا وەكو حەمە ئەڵێ كەسێك پەیدا بێت و بانگەشەى ڕیفۆرم و چاكسازى بكات , ئەبێت تا ئەو ڕۆژەى ئەمرین وەكو حەمە كوێر ملكەچى ئەم دوو بنەماڵە دۆڕاوەى كورد بین و كەس نەوێرێ بڵێت ئێوە پشتى چاوتان برۆیە ,حەمەى مەكتەبى سیاسى پارتى هەندێ بۆڵە بۆڵى كردوە بۆ سایتى چاودێر ئەو سایتەى ڕێگاكەى علوج پیادە ئەكات و سەر لەبەر درۆ و دەلەسەیە, حەمە ئەڵێ ((ئهوانهی ڕۆژانێك بوو خۆیان له ناو ماڵێكدا بوون لهگهڵ هاورێكانیدا خهباتیان دهكرد، ئهمڕۆ لهو ماڵه هاتوونهته دهرهوه خۆیان به چاكساز و پاك ساز داوهته قهڵهم، تهنها بۆ ئهوهی بهرژهوهندیهكانی خۆیان بێته دی)) حەمە گیان مەرج نیە هەمو ئەو كەسانەى ئێستا و كۆنیش لە ناو ئەو دوو حیزبەدابون هەر هەمویان گەندەڵ و دزو خائین بوبن , خەڵكى باش و نوخبە ماوە و هەر ئەشمێنێت , هەر ئەبێت ئەوانە بیكەن خۆ جارێكى تر پێغەمبەرێك نایەتە خوارەوە و داواى ڕیفۆرم بكات , كاروانى دزى و گەندەڵى و خیانەتى ئێوە بەردەوامە بەڵام ئەوەى لە نیوەى ڕێگا دەست بەردارى ئێوە بوو ئیتر ئەوە بۆى هەیە داواى هەموو شتێك بكات , بەڵام ئەوەى هەر سور بوو لە سەر دزى و گەندەڵى و خیانەتەكانى ئەوە ئیتر لە پیاوەتى شۆڕاوەتەوە , حەمە وا ئەزانێ ئەوەى لە ناو ئەم وەزعەدا ژیا ئیتر هەمووى گەندەڵە و نابێت داواى گۆڕان بكات , ناكاكە حەمە ئێستاش خەڵکى پاك ماوە بەڵام ڕۆژێك دێت ئەو خەڵكە پاكانەش ئەو تۆزو خۆڵەى ئێوە لە خۆیان دەكەنەوە و خۆیان بیسمیل ئەكەن , لە هەموو دنیادا وابوە كەسانى سەركردەى پاك و بە هەڵویست هەبون و هەر ئەوانیش پێشڕەوى میللەتیان كردوە بۆ گۆڕان كەواتە ئەوانەى ئێستا داواى ڕیفۆرم ئەكەن وەكو ئەو ئاڵتونە وابون لە ژێر قوڕێكى پیسدا بەڵام كە خۆیان دۆزیوەتەوە خۆیان پاك كردۆتەوە و ئێستا پێشڕەوى ئێمەن بۆ گۆڕان , گرنگ ئەوەیە ئەوانە ئەو كاتەش پاك بوون , و هەر بە پاكیش هێناویانە , بە هەر هەمووتان ناتوانن یەك خاڵى لاواز لەسەر ئەو برادەرانە بدۆزنەوە , ئەوان لە ناو گەندەڵیدا بون بەڵام پێیان قبوڵ نەكراوە بۆیە وازیان لە هەموو پۆستەكانى خۆیان هێناوە و ئێستا پێشڕەوى میللەت ئەكەن بۆ گۆڕان , خۆ ئەوانە وەكو ئێوە نین ئێستاش بەرگرى لەم دزانە بكەن , تۆ ئەگەر دزیش نەبیت مادام بەرگرى لەم دزانە ئەكەیت هەر دزو گەندەڵیت , زۆر كەس بەشدارى 31ى ئابى نەكرد بەڵام ئەوەى بەرگرى لەو بنەماڵەیە كرد بۆ 31ى ئاب ئەوەش وەكو ئەوان وایە , هیچ جیاوازیەكیان نیە , ئەگەر تۆش وەكو خۆت ئەڵێت گەندەڵ نەبیت بەڵام مادام بەرگرى لێ دەكەیت هیچ جیاوازیەكى تۆو ئەوان نیە , تۆ باوكت مەلا بوە لە ڕوى شەرعیشەوە وایە , ئەوەى بەرگرى لە ناهەقى بكات وەكو ئەوان وایە و خوا پێى ئەنوێنێ, تۆ بەرگریت لە 31ى ئاب كردوە بەرگریت لە گەندەڵى و دزى و ناوگەڵ پیسى كردوە , بەگریت لە هەموو خیانەتەكانى پارتى كردوە , ئاساییە ئێستاش بەرگرى لەمان بكەیت و قاچى ڕیفۆرم خوازان بگریت , تۆ جارێ بڕٍۆ پێناسەى ڕیفۆرم لەبەر بكە ئینجا وەرە قسە بكە ..
سهرنج: نووسهری ئهم بابهته ههندێ وشهی ناشیاو و نائهدهبی بهکارهێنابوو، که دهبوو خۆی لهو وشانه بپاراستبایه، هیوادارین بۆ نووسینهکانی داهاتووی زیاتر سیاسییانه و وشهی ئهدهبی نووسین بهکاربهێنێت. من ناچاربووم که سانسۆری ئهو وشانه بکهم، ههروهها وشهی کوێریشم لابرد، چونکه ناتهواویی له ئهندامهکانی لهشدا کهموکوڕی و نهنگی نییه، تا وهک ڕهخنه بدرێتهوه به چاودا. (کهمال)