فه‌رمانده‌ی تایبه‌ت و ده‌زگای زانیاریی به زۆر پێشمه‌رگه‌کان ڕووت ده‌که‌نه‌وه و پاره‌کانیان لێده‌سه‌نن
Saturday, 29/08/2009, 12:00
کوردستانپۆست وه‌ک په‌یمانی به خوێنه‌رانی دابوو، که به‌دواچوونێکی تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر ئه‌و بازرگانیکردنه‌ی سه‌رانی مافیای کورد بکات، که به‌خوێنی خه‌ڵکی کوردستانیه‌وه ده‌که‌ن، بۆیه په‌یامنێرمان له‌ناو فه‌رمانده‌ی تایبه‌ت و ده‌زگای زانیارییدا ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ئاماده‌کردووین.
ماوه‌ی سێ ساڵه له ڕێگه‌ی ده‌زگای زانیاری و دژه‌تیرۆره‌وه، هیزی کوردی به‌کرێ به ئه‌مه‌ریکێکان فرۆشراوه، تاکو له تکریت و جه‌له‌ولا پارێزگاری له‌و ناوچه‌یه بکه‌ن. ئه‌م هێزه که ده‌برێت بۆ ئه‌و ناوچانه له ڕێگه‌ی فه‌رمانده‌ی تایبه‌ته‌وه ڕه‌وانه ده‌کرێت، له‌م هێزه‌دا تا ئیستا شه‌هید ساڵح بابه‌کر ئاغا که ناسراوه به ساڵحه سور شه‌هید ده‌بێت و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکێکان 500000$ دۆلاریان داوه به که‌سوکاری ساڵحه سوور، به‌ڵام سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و مافیاکه‌ی ناو ده‌زگای زانیاریی نه‌ک هه‌رپاره‌که‌یان نه‌داوه به‌که‌سوکاری شه‌هیده‌که، به‌ڵکو ته‌نها دوومانگ دوای شه‌هید بوونی، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شیان بۆ خۆیان هه‌ڵگرتووه، به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکییه‌کان له‌مه ئاگادار بن، ته‌نانه‌ت موچه‌که‌شیان بڕیوه.
شایانی باسه ئه‌وه ماوه‌ی مانگێکه شه‌هیدانه‌یان بۆ بڕیونه‌ته‌وه، سێ برینداریشیان داوه دوانیان به‌قه‌ناس و ئه‌کێک به‌ته‌قینه‌وه‌ی مین. برینداره‌کان:
1. به‌کر خدر باپیر.
2. ملازم محه‌مه‌د.
3. ئاوات ڕه‌سوڵ.
ئه‌مه‌ریکێکان هه‌ر برینداری 1400 $ دۆلاری پێداون ، ئه‌م هێزه، که ده‌چن بۆ ئه‌وێ، وه‌ک هێزێکی کرێگرته ده‌چن.
مامۆستا عه‌زیز سه‌رسپی، که که‌سایه‌تییه‌کی ناپاک و خائینه و به‌رپرسێکی ده‌زگای زانیارییه، ئه‌و سه‌رپه‌رشتیان ده‌کات له‌کاتێکیشدا به‌کۆپته‌ر ده‌یان گه‌ڕێنه‌وه ده‌بێ له قه‌ڵاجوالان دابه‌زن، له‌و کاتی دابه‌زیندا له‌وێ ڕووتیان ده‌که‌نه‌وه، هه‌ر پاره و مووچه‌یه‌کیان له ئه‌مریکییه‌کان وه‌رگرتبێت، هه‌موویان لێ ده‌سه‌نن، مامۆستا عه‌زیز سه‌رسپی پێیان ده‌ڵێ: ئێمه ئه‌و پارانه چه‌ک و ئۆتۆمۆبیل و پێداویستیتان بۆ ده‌کڕین. په‌یامنێره‌که‌مان له ناو ده‌زگای زانیاریی پێی راگه‌یاندین، ئه‌و که‌سانه زمانی ئینگلیزی نازانن تا پێیان ڕابگه‌یه‌نن و شکات له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و ده‌زگای زانیاری بکه‌ن، که ئه‌وانه ڕووتیان ده‌که‌نه‌وه و ئه‌و پارانه‌یان لێده‌سه‌نن. داواین له کوردستانپۆست کرد، که ئێمه به‌و کاره هه‌ڵبستین و ئه‌مه‌ریکییه‌کان ئاگاداربکه‌ینه‌وه. سه‌رچاوه‌که وتی مه‌سئولی فه‌رمانده‌که‌ش ناوی مه‌لامه‌غدیده ئامرسریه‌کانیش:
1. محه‌مه‌د قادر.
2. ئه‌سوه‌د.
3. مه‌حمودی مام بایز
دیاره ئه‌مانیش که‌م تا زۆر سودمه‌ندن له‌م گه‌مه‌یه‌دا که به‌خوێنی ئه‌م پێشمه‌رگانه ده‌کرێت.
په‌یامنێرمان له‌گه‌ڵ زۆر که‌سانی ناو ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌دا قسه‌ی کرد، که داخۆ ده‌بێ بۆچی ئاوا به سانایی له‌ناو ئه‌و گه‌مه ترسناکه‌دا به‌شدار ده‌بن، تا ئیستاله‌و غه‌دره گه‌وره‌یه‌ش بێده‌نگن؟ وه‌ڵامی ئه‌وان ئه‌مه‌یه، که ناچارن و بێکار و هه‌ژارن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه موچه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیش به‌رده‌وام وه‌رده‌گرن.
دوێنێش27 -8-2009 دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له کوردستانپۆستدا، به په‌له هێزه‌که‌یان کۆکردۆته‌وه و پێیان راگه‌یاندوون ده‌بێ بزانین ئه‌م زانیاریانه له کوێوه دزه‌ی کردووه؟ هه‌ڕه‌شه‌شیان کردووه هه‌رکه‌سێک بێت و بیدۆزینه‌وه پاره‌ی 18مانگی لێده‌سێنینه‌وه و شه‌ش مانگیش زیندانی ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌شدا شاربه‌ده‌ری ده‌که‌ین.
په‌یامنێری کوردستان پۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست