کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداربن ئەم مانگە، مانگى ئابە، با لەم مانگە بترسین

Wednesday, 06/08/2014, 12:00


كە وترا پارتى و مەسعود ئیدى هیچ شتێك نامێنێتەوە بۆنیی کوردبوونی خۆمانی تێدا بدۆزینەوە. ویژدان و هەڵوێست، مانا جوانەکەی خۆی ون دەکات، لە لای پارتیی و بارزانیی پێچەوانە و دژەكانى بەهەند وەردەگیرێت و بەهای هەیە، ئەمە نەقسەى منەو و نەشرۆڤە ولێكدانەوەى خۆمە، بەڵكو ئاكار و تاوان وكارە ناپاكیەكانى خۆیان بوونەتە ناسنامە و پێناسیان.
هەتا مستەفا بارزانى هەبوو، هەر خەریكى کوردکوشتن و وابەستەبوون بۆ ئێرانی رەزا شا و چەندین جار تاوان و خیانەت و ناپاكى بەرامبەر بزوتنەوەى شۆڕشى رۆژهەڵات کرد، مەلا ئاوارە و سلیمانى موعینى و دەیان تێكۆشەرى دیكە بەفیتى ئەوان تێدا چوون، لەناو خودى حزبیشداـ چەندین كار و تاوانى ئابڕوبەرانە بونەتە لەكەى شەرمەزارى بەتەویل و جامانە سورەكەى مستەفا بارزانییەوە، زیندانى رایات و ئاكرێ و كوشتن و سەرەنگومكردنى چەندانى وەكو فاخر مێرگە سوورى و مارگرێتى دیان، خۆى بۆخۆى ناوەرۆك وناخى ئەو پارتەمان بۆ بەیان دەكات.وەنەبێت پارتى تەنها بەوە وەستابێت و كۆڵى دابێت نەخێر، دژایەتى شۆڕشى كورد وسەركوتكردنى راپەرینەكانى ساڵى 979ى ئێران و ،پاراستنى رژێم وبەهاناوە چوونى، كارێكى دیكەى مەسعود و بەرەبابێتى. شەڕ لەدژى پەكەكەو بوونە بە بەشێك لە سوپاى توركیا و رێگە خۆشكردن بۆ میتى توركى، خیانەتە بى شومارەكانى لەدژى پەكەكەو بزوتنەوەى رزگاریخوازى باكور،كە تا ئەم ساتە وەختەش درێژەى هەیە،بەشێكى دیكەى مێژوى تەڵخى پارتى یە. تاوانى 31 ئاب و خیانەتە ئابڕو بەرەكەى ودەست تێكەڵ كردن لەگەڵ دوژمنێكدا كە هەرچى تاوان و جینۆساید و ئەنفل و كیمیارانە دەرهەق بەئێمە كردى، بۆخاترى مل شكاندنى هاو زمان و هاونەتەوەكەت و،خستنە ژێر پێى تەواوى بەهاو قیەمە ئەخلاقى و مرۆیەكان، كارێكى شەرم ئامێز و رووزەردانەى پارتى یە. دژایەتى بزاڤى شۆڕشگێرى رۆژ ئاوا و پیلان و ناپاكى لەدژیان و، داخستنى سنوور و لێدانى خەندەق و ،تۆمەت و تاوان خستنە پاڵیان، ئەویش بۆخۆى خیانەتێكى دیكەى سەرۆك و پارتەكەیەتى.
گەورەتین خیانەت ومۆدێرێنترین تاوان و ناپاكیش، كە تەواو كەرى زنجیرە خیانەتەكانى پارتى یە، پشتێكردن لەخەڵكى بێ چەك و چۆڵكردنى ناوچەكانى رەبیعەو شەنگال و زومار و تەلعفەرە.كە لاى من زۆر لە تاوانى 31 ئاب قێزەونتر و گەورەترە. كوژران و ماڵوێرانى و نەهامەتیەكەشى دەبەرابەرە.
ئەكرێت بپرسین پارتى بۆچى ئەم كارەى كرد؟
ئاشكرایە پارتى لەو بوارەدا دەستى باڵاى هەیە گوێ بە هیچ عورف و ئەخلاق و بەهایەكى كۆمەڵایەتى نیشمانى نادات ، ئەو نەریتە لاى ئەو بۆتە شتێكى رۆتین ورۆژانە، كام دوژمن زیاتر بدات و كام لایەن چاكتر فووى بیا بكات ئەبێتە پیاوى. گەر بیرمان بێت ساڵانى 1974 ئاشبەتاڵ و تەسلم بوونى پارتى و فڕێدانى چەك،داواكارى خواستێكى رژێمى شاى ئێران بوو، بۆ هێنانەدى مەرام و خەونى سەدان ساڵەى، كە ئەویش دەستگرتن بوو بەسەر ئاوى كەنداوى عەرەبدا، لەهەمبەر دا رژێمى شا فەرمانى بە بارزانى كرد كۆتایى بەشۆڕش بهێنێت و ،چیدى شەڕى رژێمى بەعس نەكات. بەمەش پارتى بووە گەورەترین كارتى گوشار و بەخواستى خۆشى بەندایەتى و گوێڕایەلى نۆكەرى بۆ شا دوبارە كردوە لەماوەى شەو رۆژێكدا گەورەترین خیانەتى دەرهەق بەنەتەوەى خۆیكرد وشۆرش و هیوایەكى چەندین ساڵەى لەباربرد.(ئەو باسە زۆر هەڵدەگرێت و، كۆمەڵێكى زۆر نوسەر و سیاسى لێكۆڵەر بەدرێژى و وردى باسى ئەو كارەساتەو دەر ئەنجامەكانیان كردوە، دوبارەكردنەوە شتێكى زیادەیە).
ئەو تاوانەشى لە شەنگال و دەوروبەى رویانداو پارتى بەبێ تەقەو بەرەنگارى پشتى لەخەڵك كردو، ئەو ناوچانەى چۆڵكرد، ئەویش كارێكى هاوشێوەى ئاشبەتاڵە، بەڵام ئەمجارەیان لەژێر رێنمایى و چاوساغى و بەرژەوەندى توركیایە. ئەم كارەى پارتى هەل و درفەتى ناوازە دەداتە توركیا ،تا خەون و خەیاڵى سەدان ساڵەى بهێنێتە دى، و بەدیدارى ویلایەتى موسڵ شاد بێت. ئەو بارگرژى و بێ سەروبەرى و كوشتار و كەس بەكەسەى موسڵ ودەوروبەرى هەلێكى زێرینە بەهاوكارى پارتى بۆ توركیا هاتۆتە پێش، توركیا هەوڵ دەدات ئەو بۆشایی و غیابەى حكومەتى بەغدابقۆزێتەوە، بەبیانووى نائارامى ناوچەكە و ترس بۆ سەر سنورەكانى، پاشا گەردانى ئەو ناوچەیە، بێتە پێشەوە و، دەست بەسەر ئەو ناوچانەدا بگرێت و، سیناریۆى قوبرس دوبارە بكاتەوە. سەربارى ئەوانەش، ئەو ناوچانە شوێنێكى زۆر ستراتیجین چ بۆ هاتوچۆ و جموجوڵى گەریلاكانى پەكەكە ویەپەكە بۆ رۆژئاوا و گەیاندنى كۆمەك و هاوكارى و پیشتیوانى بۆ كوردانى سوریا شۆڕشەكەى،كە ئەمەش بۆ توركیا قورس و گرانە، چونكە لێك نزیكبوونەى و كوردان و یەكێتى نەتەوەیى ئاسۆى سەربەخۆى روونتر دەكات، بۆئەوەش توركیا زۆر هەوڵ و تەقەلاى داو، پارتى كردە سەرپشك بۆ راپەراندنى ئەو كارە و دژایەتى كردنى، بەڵام هیچ ئاكامێكى نەبوو، بۆیە بەهاوكارى پارتى هاوپەیمانى و داعشى دەسكەلاى ،هەستا بەئەنجامدانى ئەو كارە. بەر لەهەموانیش پەكەكە ئەگەرە خراپ و ئەنجامە نەخوازراوەكانى لەپێش چاو گرت هەر بۆیە یەكەو راست بە هێزى چەكدارى یەپەگە و پەكەكە ،بەفریاو هاناى ئەو شوێنەو چوون و كۆنتڕۆڵیان كرد. ئەگەر نا بەهەمو پێودانگ و لێكدانەوە سەربازى و سیاسى یەكان ،چۆڵكردنى ناوچەیەكى بەرین وفراوانى وەك شەنگارو دەوربەرى بەبێ هیچ تەقە شەڕ و كوشتارێك، لەلایەن هێزێكى پڕ چەك تێرو پڕى وەك پارتى وزێرەڤانى هیچ مانایەك نادات بەدەستەوە، لەپاش خۆى بەملیۆنان پرسیار جێدەهێڵێت.
بمانەوێت یان نا توركیا دوژمنى سەر سەختى كوردە و پێى خۆش نى یە كورد هیچ پێشكەوتن و دەسكەوتێك بەدەست بخات، هەر كاتێكیش ترسێكى وەها لەلاى گەڵاڵە بێت، هەست بكات كورد خەریكە هەنگاوێك دەچێتە پێشەوە، یەكگرتن و لێك نیزكبونەوە و هاوپەیمانى دێتە گوڕێ بەهەموو شێوەیەك هەوڵى مایەپوچ بوون وبێ كاریگەرى ئەو هەوڵ وتەقەلایانە دەكات، بۆ ئەوەش پارتى متمانە پێكراوترین و دڵسۆزترین لایەنە بۆى.
ئەگەر مەسەلەكە وا نى یە و بەدیوێكى ترە، بۆچى توركیا زیاد لەهەمووان گرنگى و بایەخ بە مەسعوددەدات؟ بۆچى لەناو دەیان كەسایەتى كورد، قایلە بەوەى مەسعود بكرێتە سەرۆكى نەتەوەیى،لەكاتێكدا ئەو ئیعتراف بە كورد و ناسنامەى ناكات و نكوڵى لەبونیان دەكات. بەدەر لەوانەش سەرجەم هێزەكان تەباو كۆك و هاوڕان لەسەر ئەوەى بەرەیەكى یەكگرتوو پێك بهێنن و، شەڕى دژى داعش بكەن، ئەوەتا لەسەرو هەموشیانە یەپەكە و پەكەكە،گورزى كاریگەر لەدوژمن دەدەن، بەڵام چونكە ئەو كارە بە قازانجى توركیا كۆتایى نایەت، پارتى پێى خۆش نى یە جێدەستى ئەوان دیار بێت، وەك دەببینین كە گەریلاكان شەرێكى قارمانانەو جەربەزانە دەكەن و، خەریكە لووتى داعش دەشكێنن، كەچى پارتى لەسەرجەم میدیاكانیدا هاوشێوەى توركیا نكوڵى لەبوونى ئەوان دەكات.رۆڵیان بێ كاریگەر دەكات. حاشا لە موداخەلەو و سەنگەر گرتنیان دەكات.
ئەوەى ماوە بیڵێم، ئەوەیە كە با زیاتر ئاگامان لەخۆمان بێت، خۆمان ساز وئامادە بكەین، چونكە تا پارتى لە ناوچەكەدا حزورى هەبێت و تا مەسعود ببێتە چاو ساغ و پیاوى دوژمنان، ئەوە حاڵمان دەبێت، بەتایبەت بۆ ئەم مانگە زۆر هەستیارە، كە مانگى ئابە، چونكە لەم مانگەدا كەش و هەواى خیانەت بۆ ئەوان زۆر لەبار و گونجاوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە