تكایە دەنگ بە یەكیتی وپارتی مەدن با ئاسایشی نەتەوەی و نیشتمانیمان نەكەوێتە مەترسی!
Thursday, 12/03/2009, 12:00
1796 بینراوە
گومان لەوەدانیە لە هەڵبژاردنەكانی رابردوودا هەردوو سەرانی بنەمالە بانگەشەی ئاسایشی نەتەوەی و نیشتمانیان دەكرد و گومانیان دەخستە دلی ئەم گەلە ستەملێكراوەو بریندارەی مەرگەساتەكانی دەستی رژێمی بەعس وسەرانی كورد كە بە دەرنەچونی مسعود وجەلال ئتر لەو پەری مەترسی داین وەك پێمان بلێن ئیمە تاكە ئەجندای پاراستنی نەتەوەی و نیشتمانیتانین!ئەگر ئیمە دەرنەچین ئیتر شتێك نامینێت تا بیپاریزن!
هەرچەند چەمكی ئاسایشی نەتەوەی زۆر لە نوسینێكی وا فراوانترە بەلام تا رادەیەك هەولی تێگەیشتنی دەدەین كە لەم باوەرەدام سەرانی سیاسی وسەربازی كوردستان هیج ستراتیجیكیان نیە بۆ پاراستنی بەلكو خۆیان دەیخەنە مەترسی!,تا بەر لە هەلبژاردنی ئەم جارە هوشیار ببینەوەو جارێكی تر بە فێلەكانیان هەلنەخەلەتێن با لەم چەمكە بگەین
سەرەتا تاكو تێكەلیەك دروست نەبێت لە بابەتەكەمان دەبێت بزانین ئاسایشی نەتەوەی (امن القومی)جیایە لە ئاسایشی نیشتمانی(national security)
ئاسایشی نەتەوەی زاراوەیەكی نوێیە لە نێو نێوەندی رۆشنبیری وختابی سیاسی دا كە دوای جەنگی جیهانی دووەم لە رۆژئاوا سەری هەلدا بە تایبەت لە نەتەوەیەگرتوەكانی امریكا كە لە سالی 1974 ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەی امریكا دامەزرا ئیتر دوای ئەوە هەموو جیهانی گرتەوە, هەرچەند لە نەتەوەیەك بۆ نەتەوەیەكی ترو لە وولاتَێك بۆ وولاتێكی تر تێگەیشتنی تایبەتی هەیە بۆ نمونە (ئاسایشی نەتەوەی كورد ئاسایشی نەتەوەی عەرەب ,ئاسایشی یەكێتی سۆفیەتی پێشوو ,ئاسایشی عیراقی و ئیرانی توركی ..........كەهەر یەكەیان بە جۆرێك پێناسی دەكەن (هنری كسینجر)وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمریكا بەم جۆرە پێناسی كرد(بریتیە لە پاراستنی مافەكانی كۆمەلگای ئەمریكی وگەشەسەندنی)بەریتانیەكان بەم شێوە تێگەشتنیان هەیە بۆی(پاراستنی گەل لە هەر دەست درێژیەكی دەرەكی),عەرەبەكانیش بە بیرێكی تەسك و شۆفێنی بۆی دەروانن یەكێتی گەلی عەرەب و نیشتمانی عەرەب بێگومان سەرانی كوردیش بەمانەوەی یەكێتی و پارتی پێناسی دەكەن!كە لە بانكەشەی هەلبژاردنی رابردوودا زۆر بەراشكاوی بێشەرمانە دەیان ووت دەنگ بە لیستەكەمان بدەن بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیمان, كە خوشیان بە شەری براكوژی وهینانی سوپای ئیران وتوركیا وهینانی سوپای بەعس 1996كە مەترسیترن كاری قێزەونی بنەمالەی مافیای مسعود بوو بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیمان ئەمە سەرەرای ئەو هەموو مخابەراتەی ئیقلیمی ونێودەولەتی كە بە ئاشكرا چالاكی دەكەن و لەگەل سەرانی كورد كۆدەبنەوە بەتایبەت میتی توركی و اتلاعاتی ئیرانی و موسادی اسرائیلی, بۆیە تكا لەسەرانی بنەمالە دەكەم ئاسایشی نەتەوەیمان مەخەنە مەترسیەوە پێوست ناكە مەیپاریزن ,بۆیە پێوستە بە دەستورو یاسا پێناسی ئاسایشی نەتەوەی بكرێت ستراتیجی نەتەوەی و نیشتماتیمان هەبێتnational strategy
ئەبێت ج بكرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی ونیشتمانیمان؟ ئایا سەرانی كورد تاكو جەند هەولیانداوە بۆ پاراستنی؟پاراستنی ئاسایشی هەردوو بنەمالە لە سەرەوەی ئاسایشی نەتەوەی نیشتمانی ئەولویەتی كارەكانیان نیە؟ئایا ستراتیجی كاك نەشیروان و جوار حیزبەكە جیە بۆ ئاسایشی نەتەوەی و نیشتیمانیمان؟
سەرەتا بۆ دابین كردنی ئاسایشی نەتەوەی نیشتمانی دەبێت ناومالی خۆت ریك بخەیت بە
1-دانانی دەستورێكی سەردەمیانە كە زامنی باراستنی بەرژەوەندیەكانی هەموو پێك هاتەكان بكات
2-گەشەسەندن وپاراستنی بەرژەوەندی گشتی بە هەموو بوارەكانی ئابووری و كۆمەلایەتی و سیاسی و رۆشنبیرییەوە ودابین كردنی خۆشگوزەرانی وئاسایش ویەكسانی دادی كۆمەلایەتی ژیانێكی جێگر بۆ هەموو هاولاتیەك بێ جیاكاری نەتەوەی و ئاینی وبیروبۆچونی سیاسی هەلی بە دیموكراتیزەكردنی دام و دەزگای حیزبی و حكومی بدرێت ئەوكات هەموو هاولاتیەك بێ جیاوازی بەرگری لە گەل و نیشتمانی دەكات بە هموو پێكهاتەكانی كورد و توركمان وعەرەب وئاشوری و مەسیحی و یەزیدی كاكەیەكانەوە لە هەر دەست دریژیەكی دەرەكی بەپشتوانی توانای سەربازی military capability ,توانای دیبلوماسیdiplomacy
capability
3-رێگری نەكردن لە بەرنامە و ستراتیجی جیای ئۆبوزسیون وە هەروەها ئۆپوزسیون نابیت تەنها لە ئاستی بیروباوەری سیاسی وخوزمەتكوزاری جیا بێت یاخود تەنها هیوای بە كورسی دەسەلات هەبێت بەلكو ستراتیجی نەتەوەی و نیشتمانی روون و ئاشكرای هەبێت كە هیوادارین چوار حیزبەكەو بەتایبەت كاك نەشیروان هەولی بۆ بدات
4-ریگرتن لە گەشەسەندنی بیری تەفكری و تیرۆر ,كە لە كاتی شەری نازخۆ زەمینەی گەشەسەندنیان بوو كە هەردوو حیزبی دەسەلات دار بەرپرسن لی
5-سەربازی و دیبلۆماسی ,بیگومان بۆ ئاسایشی نەتەوەی نیشتمانی بواری سەربازی و دیبلوماسی وەك دوو بواری گرینك نابێت لە بیر بكرێت بەباش كردنی پەیوەندیە ئیقلیمی و نێودەولەتیەكان ودەولەتانی دراوسێ بە تایبەت لە سەر ئەساسی بەرژەوەندی هاوبەش وە لە بواری سەربازیدا بێوستەسنورەكان توكمە بكرێت حسابی هەر ئەگەرێك بكەیت و هیز هێزی گەل بێت سوپا لە هەموو پێكهاتەكانی پێك هاتبێت بێ جیاوازی نەك سوپای دوو بنەمالە بێت, ئەفسەرانی ناوی خۆیان نەزانین بنوسن و سەربازیشی دەرچوی زانكۆ بێت!دەسا كوردینە كێ مەترسیە بۆ ئاسایشی نەتەوەی و نیشتمانیمان
[email protected]