نەوشیروان موسته‌فا جهلالییە
Tuesday, 27/01/2009, 12:00
2183 بینراوە
بە درێژایی مێژووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، نەوشیروان مستەفا و جەلال تاڵەبانی وەك دوو برا پشتی یەكیان بەر نەداوە ، نەوشیروان مستەفا ئەگەر مرۆڤ زۆر بە وردی كتێبەكانی بخوێنێتەوە بۆی دەردەكەوێ نه‌وشیروان موسته‌فا، لە ڕادەبەدەر جه‌لالیی بووە، لەو پێناوەشدا كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستانی بە گورگان خواردوودا، هه‌ر وەك لە ژمارە 83 گۆڤاری (لڤین) چاوپێكەوتنێك لەگەڵ "لەتیفی حاجی فەرەج " كراوە زۆر بە ئاشكرا ڕوونی دەكاتەوە دەڵێ: "نەوشیروان" خۆی لهعەتا سەراوی توڕە بووە، لە سەر جەلال تاڵەبانی و پێیانی وتووە من لە ئێوە جهلالیترم.
ماوەی دوو ساڵە نەوشیروان مستەفا بەرپرسیارێتی نه‌ماوه و لەناو یەكێتی دەستی لە كار كێشاوەتەوە، لەو ڕۆژەوەش كۆمپانیای وشەی دامەزراندووە.
زۆربەی هاوڵاتیانی سڤیلی كوردستان بە بەندەشەوە ئومێدمان زۆر بە نەوشیروان بوو، كە گۆڕانكاری ڕیشەیی بە ئەنجام ده‌گەیەنێ، لە كوردستانی باشوور بە تایبەتی لە ژێر دەسه‌ڵاتی یەكێتی، هەر لە سەره‌تای دەركەوتنی سایتی سبەی و دەرهێنانی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، هەڵبژاردنی (زمانی گوڵ) وەكوو خۆیان وایان ناولێناوه.
ئایا بەڕاستی ئەو ناوەی، که ناوی لێنراوە وایە؟ من دەڵێم ئەو زمانەی، ئەوان پێی ده‌ڵێن زمانی گۆڵ، ئەو زمانە بۆ وڵاتێكە، که پڕ بێت لە گوڵ، بۆ وڵاتێك نابێ، پڕیان کردبێت لە دڕكی ژەهراوی، ئینجا ئەو ڕۆژنامەیە من تەنها یەك جیاوازی تیادا دەبینم، ئەویش ته‌نها ئەوەیە، كە وەك كوردستانی نوێ و خەبات، لە یەكەم لاپەڕەدا، داگیریان نەكردووە، به وێنه‌ی بارزانی و تاڵەبانی، هەر بۆیە لە شارێكی وەكو كفری،كە بە باڵی ڕیفۆرم ناسراوه دەكرێ بگووترێت، بە هەمان شێوەی كوردستانی نوێ و خەبات، تەنها(2) دانەی لێ سەرف ده‌بێت، که‌چی بە پێچەوانەوە كاتێك ڕۆژنامەی هاوڵاتی و ئاوینە دێتە بازاڕەوە، زۆر جار بەر ناكەوێ لە بەر زۆری كڕیارهکانی، ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه بە بۆنەی هاوڵاتی و ئاوینە، زۆر جاریش كوردستانپۆست، منداڵان و پیرەكانیش باسی گەندەڵیی و بێدادی ئەم دەسەڵاتە دەكەن و ناوی تاك بەتاكی مهسئولە گەندەڵەكانیان دەرخ كردووە.
لە لایەكی ترەوە دەمی هەر پێشمەرگەیەكی دێرینی موچە 90 هەزاری دەكەیتەوە، دەڵێن: نەوشیروان كۆمەڵەی لە ناو داوە، ئەگەر كۆمەڵەی ڕهنجدەران و شەهید ئارام بمایە، ئاوا حاڵمان بەم ڕۆژه نەدەگەیشت، كە موستەشارێك لە ئێمە ڕێز و ئیمتیازاتی زۆرتر بێت، هەروەها ئیستا له لای زۆربه‌ی خه‌ڵکی ساده‌ی ئه‌م شاره‌ش وا بڕوایان هێناوه، که نەوشیروان بە یەكەم جەلالییه و هه‌ر ئاواش ناوی دێنن و باوەڕیشی پێی ناكەن. منیش بۆچوونم وایە. ئیستاش نەوشیروان یەكەم جەلالیە.
من ئیستا گەیشتوومەته ئەو باوەڕەی، ئەوەی، که نەتوانێ ڕیفۆرم لە ناو كۆمپانیایەكهی خۆیدا بكات، هەرگیز ناتوانێ ڕیفۆرم لە ناو حیزب و حكومەتدا دروست بكات، ئەوانەی گردەكەش، که بە گردی (پیرۆز) خۆیان ناوی دەبەن، له‌وانه تێیاندایه به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی ناو یه‌کێتیی دانوویان نه‌کوڵاوه و تۆراون، ئه‌وا له سه‌ر ئه‌و گرده پیرۆزه گیرساونه‌ته‌وه، چونکه به‌شێک له‌وانه پێشوتر دەسهڵاتیان هەبووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بە ناوی ڕیفۆرمەوە خۆیان لە نەوشیروان مەستەفا نزیك كردوەتەوە، ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌ش، هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و گرده، له لایه‌کی تریشه‌وه پارە و پولی پێدەخۆن، هەر بۆیە مەلا بەختیار و ئازاد جوندیانی، بێباكانە وەڵامی هەندێك نووسینی نەوشیروان مەستەفایان دەدایەوە، له بیریشمان نه‌چێ، که دانیشتنە دوو قۆڵییەكانی ئەم دوایەی نه‌وشیروان مستەفا و تاڵەبانی ته‌نها بۆ درێژه‌پێدانی سینارۆكە بوو.
له کۆتاییدا: بۆ ئەوەی خه‌ڵکی ساویلکه جارێكی تر نەكەویتە داوەوە، من وای پێشنیار ده‌که‌م، که پێویستە لە دەرەوەی وڵات كەسانی سەر بەخۆ و بێلایەنن، ئه‌وانه‌ی دەستیان سور نەبووە بە كوشتنی ڕۆڵەكانمان، ئه‌وانه‌ی توانیویانە ئه‌زموونی ئەو وڵاتە ئەوروپیانە وەربگرن، ئه‌وانه با بێنەوە بۆ كوردستان لیستێكی سەربەخۆ ڕابگەیەنن، بۆ ئەوەی خەڵكی توڕەی كوردستان، لە بری ئەوەی دەنگی خۆیان به سپێتیی نه‌خه‌نه ناو سندوقه‌کانه‌وه و نهیستوێنن، بیدەن بەوان، بەڵكو له‌مه‌وه بتوانرێ ئەم وڵاتە لە ژێر دەستی كۆمەڵە كەسانی ناپاک و دیكتاتۆر و دزەكانی سەروەتی نیشتمانی دەربهێنرێ.
[email protected]