کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن ته‌قه‌كه‌رانی ١٧ی شوبات لە هه‌ولێر و دهۆك نیشتەجێ دەکات

Thursday, 19/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سه‌ركردايه‌تی سلێمانی
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يكی نزيك له‌ عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی، دوو رۆژه‌ بروسكه‌يه‌كی نهێنی له‌ مه‌سعود بارزانیيه‌وه‌ گه‌يشتۆته‌ سه‌ركردايه‌تی پارێزگای سلێمانی و تيايه‌ هاتووه‌، كه‌ به‌ زووترين كات ئه‌و كادير ئاسايش و سه‌ربازی و حزبيانه‌ی ناويان له‌ليستی ته‌قه‌كه‌رانی رۆژانی ١٧ی شوبات و به‌ دواوه‌ هه‌يه‌، يا ئه‌وانه‌ی گومانيان له‌سه‌رە به‌ زووترين كات سلێمانی و ده‌وروبه‌ری چۆڵ بكه‌ن و بگه‌نه‌ هه‌ولێر و دهۆك و هه‌موو پێداويستيه‌كيان بۆ دابين كراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ بروسكه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك هيچ له‌و كه‌سانه‌ ته‌سليمی دادگاكانی سلێمانی و سنوری گه‌رميان ناكه‌ين.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ سامانی ئه‌حه‌ ده‌مانچه‌ ناوی له‌ بروسكه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانیيدا هاتووه‌، كه‌ به‌ چاكەتە ڕه‌شه‌كه‌يەوه‌ ته‌قه‌ی له‌ شه‌هيد رێژوان كردووه‌، ئيستا واجبی له‌ هه‌واڵگری فه‌رمانده‌يی سلێمانیيه‌ و به‌ هۆی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری و چه‌ندين ئيمتياز و ده‌مانچه‌ و سه‌ياره‌ی بۆ كراوه‌ و ماله‌كه‌شی له‌ كه‌سنه‌زانه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی سه‌ركردايه‌تی پارتی زياتر له‌ ١٥ له‌ته‌قه‌كه‌رانی ١٧ی شوبات ئيستا له‌ هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری نيشته‌جيكراوون و خراونه‌ته‌ ژێر چاودێری ده‌زگای پاراستنه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە