په‌یوه‌ندی وکاریگه‌ری مۆسیقا له‌سه‌ر رووح له‌به‌ران
Saturday, 09/01/2010, 12:00
چالاک میرانی
هه‌ر کاتێک گوێ له مۆسیقایه‌ک یان گۆرانیه‌ک ده‌گرین ، تووشی بزواندنی هه‌ست و سۆز ده‌بین به‌پێ ی گوزارشتی به‌رهه‌مه‌که ئه‌م رووحهی هه‌مانه ده‌گوازرێته‌وه بۆ جیهانی خه‌یاڵ و هه‌ستی ناوه‌وه‌مان ڕاده‌کێشرێت به‌ره‌و ئایدیای به‌رهه‌مه‌که و ڕاسته‌وخۆ کارمان لێ ده‌کات و به‌ره‌و مه‌ست بوونمان ده‌بات ، به‌بێ گوێ دانه‌به‌ر شوێن و که‌سانی ده‌ورووبه‌ر به‌شێوه‌کی زۆر سه‌یر خۆمان له بیر ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ سروشت و گه‌ردوون و مرۆڤه‌کانی تر تێک ده‌ئاڵێین ، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌توانین بڵێین مۆسیقا به‌نجی رووحه ، به‌نجێک که به‌رێگای گوێچکه ده‌چێته ناو مێشکمان و کارده‌کاته سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی له‌شمان هه‌سته شعوریهکهمان به‌لا شعوری ده‌چێته خه‌یاڵی بیرکردنه‌وه‌و چێژی شیرینی و تاڵی دونیا.
با بگه‌رێنه‌وه بۆ دونیای ڕابردوو، که له کتێبی ئه‌هلی هه‌ق دا هاتووه هونه‌ری مۆسیقا له‌دێر زه‌مانه‌وه له ناو په‌یڕه‌وانی ئه‌هلی هه‌قدا هه‌بووه‌و به‌ر له‌هاتنی ژیانی مرۆڤ بۆ سه‌ر زه‌وی ، مۆسیقا هه‌بووه ، له‌نامه‌ی (سروودی یارسان)دا وا هاتووه که له‌و کاته‌ی خودا ویستی حه‌زره‌تی ئاده‌م بخولقێنی ڕووح له‌به‌رده‌م و له جه‌سته‌ی حه‌زره‌تی ئاده‌م نه‌جوو ، بۆیه دوای (40) چل رۆژ خودا به(بنیامین)ی سه‌ر ده‌سته‌ی فریشته‌کانی فه‌رماندا که رووح به‌رده‌م حه‌زره‌تی ئاده‌م بکات ، بنیامینیش ئاوازی مقامی (ڕاست)ی بۆ رووح ژه‌نی و به‌هۆی ئه‌م ئاوازه‌وه رووح چووه جه‌سته‌ی حه‌زره‌تی ئاده‌مه‌وه.
ئه‌م چیرۆکه شا نیعمه‌توڵلا جه‌یحون ئابادی موکڕی به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت:- جونکه چه‌سته‌ی ئاده‌م روحی تیا نه‌بوو بۆیه فریشته‌کانی حه‌وته‌وانه (ناوی ئه‌ستێره‌ن) تکایان له‌خوا کرد ، کهروح به‌به‌ریدا بکات خودا‌ش فه‌رمانی پێدان که به‌به‌ریدا بکه‌ن ، به‌ڵام روح رازی نه‌بوو بچێته ناو ئه‌و چه‌سته گلێنه‌وه ، ناچار فریشته‌کان گه‌ڕانه‌وه خزمه‌ت خوا‌و تکایان لێ کرد چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه ، ئه‌ویش فه‌رمووی ((بچن مۆسیقا بژه‌نن تا رووح رووی خۆش نیشان بدات و بچێته جه‌سته‌ی ئاده‌مه‌وه)) فریشته‌کان رۆیشتن و مۆسیقایان بۆ ژه‌ند ده‌ست به‌جێ رووح چووه چه‌سته‌ی ئاده‌م و ئه‌ویش به‌پارچه شیعرێک سوپاس و ستاییشی خوای کرد.
له‌م به‌سه‌ر هاته‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌مۆسیقا جولێنه‌ری روحهکانه و کاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر هێمن کردنه‌وه‌ی مرۆڤ و گیان له‌به‌ران خودا که‌خۆی داهێنه‌ری هه‌موو شتێکه کهداهێنهری مۆسیقاشه که ئه‌م هونه‌ره به‌رله دروست بوونی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بووه‌و له‌پاشان له‌لایان مرۆڤ دۆزراوه‌ته‌وه و په‌ره‌ی پێدراوه بۆیه ئه‌م به‌هره‌یه‌شی نه‌داوه‌ته هه‌موو که‌سێک که فێرببێت.
جۆره گیایه‌ک له کوردستانی باشور هه‌یه که‌پێ ی ده‌ڵێن ((گیاسینهم)) ئه‌گه‌ر له‌نزیکه‌وه که‌سێکی ده‌نگ خۆش گۆرانی بۆ بڵێ په‌لکه‌کانی یه‌ک یه‌ک هه‌ڵده‌وه‌رێن، باڵنده‌یه‌ک هه‌یه به‌ناوی زه‌رد و شامی له وه‌ختی برسیه‌تی ئه‌چێته سه‌ر دارهه‌نجیر و به دهنوکهکهی ده‌ست ده‌کات بهههلکوڵینی چه‌ند هه‌نجیرێک ، دووای ماوه‌یه‌ک که هه‌نجیره‌کان له‌به‌ر خۆر ترشا و بووه شه‌ڕاب ئینجا هه‌نجیره‌که یه‌ک یه‌ک ده‌خوات و ده‌ست ده‌کات به گۆرانی ووتن.
له چیاکانی کوردستان باڵنده‌یه‌ک هه‌یه پێ ی ده‌ڵێن ((که‌ومار)) که‌ڕه‌نگ و له‌شی وه‌کو که‌وه ، ده‌ڵێن له هێلکه‌ی که‌و دروست بووه به‌ڵام مار هه‌ڵیناوه ، جا ئه‌م باڵنده‌یه کاتێک که گۆرانی ده‌خوێنێ ، هیچ که‌وێکی ئاسایی ناوێرێ بخوێنێ و خۆیان له‌ترسان ده‌شارنه‌وه هه‌روه‌ها له‌یاری سێرکدا ئاژه‌ڵان به‌پێی ئیقاعی ئاوازی مۆسیقاوه خۆیان به‌رز و نزم و لار ئه‌که‌ن و نماییشی خۆیان ده‌که‌ن.
مرۆڤ که گوێی له مۆسیقا ده‌بێت ده‌ماره‌کانی سه‌ر و ده‌م و چاوی له‌گه‌ل ئاواز و ئیقاعی به‌رهه‌مه‌که ده‌جولێنێت و کاری لێ ده‌کات ، هه‌موو فه‌یله‌سوفه‌کانی وه‌کو ((هیراکلیتس و دیمۆکراتیس و سۆکرات و ئه‌رستۆ)) باسیان له‌مۆسیقا و ده‌وری ئاشکرای مۆسیقا کردووه به‌ڵام له هه‌موویان زیاتر ((ڤیتاگۆرس))ی زانایه که گۆرانی و مۆسیقا وه‌کو ده‌رمانێ بۆ گه‌لێ نه‌خۆشی وه‌کو ((په‌شێواوی و هه‌ڵچون و خه‌م و جارکێشان و ترس و توڕیی و بێداری و سێکس)) پێشنیار کردووه، ((د.برامه‌ر))ی پرۆفیسۆری نه‌مساوی گه‌یشته چاره‌سه‌رێ بۆ لاوازکردنی قه‌ڵه‌وه‌کان ئه‌ویش به‌گوێ گرتن له مۆسیقای کلاسیک رۆژانه بۆ ماوه‌ی سێ کاتژمێر گوێ گرتنی ، وورده وورده په‌ز و چهورایهتیهکانی ده‌توێته‌وه.
سه‌رجاوه‌کان:-
1-ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ئاواز‌و گۆرانی کوردی- م .مه‌حمود زامدار
2-جوانی و هونه‌ر- ئیستاتیکا- د.که‌مال میراوده‌لی.
3-مێژووی مۆسیقای کوردی-
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست