کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەو کاتەی مردن دەبێتە فریادڕەس و لە خیانەت ڕزگارمان دەبێت

Tuesday, 19/11/2013, 12:00

1982 بینراوە


ژیانی سروشتی مرۆڤ پڕە لە تراژیدیا و کارەساتی باوەڕ پێنەکراو و نەخوازیار . بەڵام هیچ شتێک لەوە تراژیدیتر نیە کاتێک کەسێک خاک و خەڵکەکەی دەکاتە سوتماکی بەرژەوەندەییە شەخسیەکانی خۆی ، سەرەتا وەک (پەیامبەرێک) خۆی نمایش ئەکات و پاشان دەبێتە کەسێکی هەلپەرست و درندەو بێباک .
جەلال تاڵەبانی بە نمونە لە ڕێگای خۆی لایدا بوو . لە ماوەی ژیانی سیاسی و بازرگانی ئەم کەسەدا ، دەیان و بگرە سەدان خیانەتی نیشتیمانی کرد . بێباک هەزاران کەسی کردە قوربانی بەرژەوەندیە شەخسیەکانی خۆی . هیچ داگیرکەرێک نەما بە مردوویی تاڵەبانی گوڵ نەباتە سەر گۆ‌ڕەکانیان و نووسراوی جێنەهێشتبێت و باس لە میهرەبانی و بەخشندەی و بوێریانی نەکردبێت . هیچ دوژمنێکی کورد نەبوو تاڵەبانی باوەشی پیانەکردبێتن و لە ئامێزی نەگرتبێت و ڕاموسانی لەگە‌ڵ نەکردبێتن . هیچ کارەساتێک نیە بەسەر گەلی کورد هاتبێت ناوخۆی یان ئیقلیمی یان جیهانی ئیمزای ئەمی لە سەر نەبێت و ئاگاداری نەبووبێت و بەشیک نەبووبێت لێی . ئەو پیاوەی تەنها لە پێناوی ئەوەی لە سەر کورسی سەرۆک کۆماری دابنیشێت نیشتیمانێکی سوتماکی بەو هەموو خوێن و قوربانیەوە بەهەڵەداوان بە (عێڕاقیەوە) لکانەوە .تەنها لە پێناوی ئەوەی ناو و ناوبانگی هەبێت ، لە پێناوی ئەوەی وەک خزمەتکارێک لە خزمەتی برا (شیعە و سونەکانی) بێت ، تەنها بۆ ئەوەی بە ووڵاتانی ئیقلیمی بڵیت : ئەوەی (سەدام) بە زەبر و زۆر نەیدەهێشت عێڕاق پارچە پارچە بێت من ئەتوانم وەک ناپاکێک ترسەکانی ئێوە بڕەوێنمەوە و خەونی کورد لە گۆڕ بنێم لانیکەم بۆ چەندین ساڵ ! ئەو پیاوەی بە ئەمریکای ووت : ئەوەی بەریتانیا نەیتوانی تیا سەرکەوتوو بێت ، من دەتوانم بۆ ئێوەی مەیسەر بکەم تەنها لە سەر کورسی (سەرۆک کۆماری) دامبنێن ، ئەوان قسەیان نەشکان و تاڵەبانیش قسەی خۆی بردەسەر ! ئاخر خۆ بەگاڵتە نیە جۆرج بۆش ئەڵێت :خۆزگە عێراقیەکان وەک ئێمە لەگەورەی مام جەلال تێدەگەشتن بەتایبەتی کوردەکان ئەوکات قەدریان باشتر دەزانی . مرۆڤێک لە دەروونیا گۆڕانی دژی میللەتەکەی بە سەردا هاتبێت، خزمەتی بەرژەوەندی دوژمنەکانی بکات چۆن ستایش ناکرێت ؟ ئاخر خۆ گا‌ڵتە نیە هەموو ‌عەرەبەکان خوازیاربوون زوو چاک بێتەوە و بگەڕیتەوە عێراق ، عێراق لە دابەشبوون و دوو بەرەکی بپارێزێت ، ئەوەی کە ئەڵین: کردنی کوڕی خۆت بە قوربانی کچی خەڵکی ! دەبێت (سوڵتان هاشم و تاڕیق عەزیز ) و بەعسیە پارێزراوەکان لە سایەی ئەم ، چەند نوێژە خێرا چاک بوونەوەیان بۆ تاڵەبانی کردبێت ؟
ئێستا ڕووداوەکانی خێرا تێدەپەڕن ، خیانەتەکان زیاتر و زیاتر ئەبن ، هەڵپەی شوینگرتنەوەی ئەو زیاتر و زیاتر ئەبێت ، تەواوی ئەو خیانەتانەی باسمان کرد (مەسعود بارزانی) هاوشانی بووە ، بەلام ئێستا دەرفەتێکی باشتری بۆ خوڵقاوە ، دەیەوێت ئەو لە تاڵەبانی سوارچاک تربێت بۆ خیانەت کردن ، (مەسعود) سنورەکانی بە ڕووی ڕۆژئاوادا داخستووە و دژی هەموو خۆ بەڕیوەبردنێکە . ڕۆڵی خائینێکی بێوێنە ئەبینێت لە درێژایی میژووی میللەتی کوردا ، هەوڵی پارچەکردنی ماڵی کورد لە باکور ئەدات ، لە ناوخۆی کوردستان مۆنۆپۆلی هەمووشتێکی کردووە و دەرگای سەرپشک کردووە بۆ تورکان نیشتیمان هەڕاج ئەکەن و خواردنە ئێکسپایەرو کاڵا ڕزیوەکان ساغ ئەکەنەوە . ئێستا تاڵەبانی مردن بۆتە فریاد ڕەسی و دووری خستۆتەوە لەم خیانەتانە ، ئەگینا ئەو سوارچاکیکی باش بوو هاوشان لەگەڵ مەسعود خیانەتەکان تۆختر بکەنەوە . مردن دەستی تاڵەبانی گرتووە و ڕزگاری کردووە لە خیانەت کەچی دارودەستەکەی وازی لێناهێنن ! ئەوەتانێ (بەهرۆز گەڵاڵی) شینی ئەوەی بۆ ئەکات کە تاڵەبانی ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە بەرەو پێشچوونی ئەوەی ناویان ناوە (پرۆسەی ئاشتی)‌! لەکاتێک هەموو دنیا ئەزانێت هەم تورکان تاک تیک ئەکەن ، هەم (پەکەکە) ئەم دۆخە وەک تاکتیک بەکار دێنێت . ئەوەی ئەمێنێتەوە ئەوەیە (لەگەڵ دوژمنانی گەلەکەت تاکتیک لەسەر میللەتەکەت لەگەڵ تورکان ئەکەیت و بەقازانجی ئەوان ئەیشکێنێتەوە ؟ یان لە بەرەی میللەتەکەت ئەبیت و ئەم تاکتیکە بە سود و قازانجی دۆزی ڕەوای میللەتەکەت ئەبێت ؟) . ئەوەی مەسعود ئەمڕۆ ئەیکات خیانەتە و ڕوون و ئاشکرا چۆتە بەرەی دژی میللەتەکەی هاوشان لەگەڵ تورکان (فاوڵ) لە سەرکەوتنی خەڵکی کوردستان ئەگرێت .
لەماوەی ڕابردوو دارو دەستەکەی (تاڵەبانی) بە هاوسەرەکەشیەوە دەیان درۆیان بە دەم ئەم (مردووەوە) کرد ! لێیگەڕین (شەیتان) دەستی لێهەڵگرتووە بێەڵن بحەسێتەوە ، هیچ خائینێک و نیشتیمان فرۆشێک وەک ئەم شانسی ڕزگاربوونی نەبووە ، کەس وەک تاڵەبانی ئێستا ئاسودە و بەختەوەر نیە ...
دەموێت ئەوەش بڵێم : کۆنگەری یەکێتی لە ساڵی داهاتوو نابەسترێت ، هەموو هەواڵی ئەوەی کۆنگرە ئەبەستن بۆ تێپەڕاندنی کاتە و دامرکاننەوەی ناڕەزایەتیە ناوخۆییەکانی ناو یەکێتیە ، بەر لە کۆنگرە مردنی تاڵەبانی ڕادەگەینن ... هۆکاری ئاشکرانەکردنی مردنیشی ئەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی کە کێشە لە سەر شوێنگرتنەوەی تاڵەبانی لە عێڕاق دروست نەبێت تا کاتی هەڵبژاردن .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)