کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی پاداشتیی سه‌يد كاكه‌ی كرد!

Thursday, 05/01/2012, 12:00


په‌يامنێری هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ خزمێكی سه‌يد كاكه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی زنجيره‌ به‌رنامه‌كان و چاوپيكه‌وتنه‌كانی سه‌يد كاكه‌ له‌ كه‌نالی ئێن ئارتی ، كه‌ زۆر هه‌زيلانه ‌و ماستاوچيانه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا و مه‌سعود بارزانی پانكردبوه‌وه‌، به‌ جۆرێك كوڕ و خزم و كه‌سوكاره‌كانی سه‌يد كاكه‌ تا ئه‌مرۆ هه‌ست به‌و شه‌رمه‌زاريیه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پياويكی وه‌ك خاڵه‌ سه‌يد كاكه‌ به‌و خه‌بات و قوربانی و ته‌مه‌نه‌يه‌وه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی پانكردۆته‌وه‌!
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، عه‌بدوڵموهه‌يمه‌ن بارزانی به‌ نوێنه‌رايه‌تی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌وزاد هادی سه‌ردانی ماڵی سه‌يد كاكه‌يان كردووه‌ و سوپاسی مه‌سعوديان به‌ سه‌يد راگه‌ياندووه،‌ كه‌ زۆر دلسۆزانه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ دواوه ‌و خۆي به‌ ده‌رويشی مه‌لا مسته‌فايه‌ زانيوه‌، یەکێک لە خزمەکانی لەسەر ئەمە ناڕەزایی بەرامبەر بەمە دەربڕیوە و وتوویەتی: ئەمە لە کاتێکدا ئەو مەلا مستەفایەی كه‌ هه‌موو سۆرانی لا (قونده‌ر) بووه‌.
عه‌بدولموهه‌ميمه‌ن بارزانی به‌ناوی مه‌سعوده‌وه‌ به‌ سه‌يد كاكه‌ی گوتووه‌ چيت پێويسته‌ تا بۆتی جيبه‌جێ بكه‌ين، دياره‌ چه‌ند به‌ڵێنێكيان پێداوه‌، ئه‌وه‌شی به‌ سه‌يد كاكه‌ گووتووه‌، كه‌ تۆ وه‌ك محمه‌دی مه‌لا قادر نه‌ خلافابووی ، جێگای ڕێزيیت و چاومان له‌ تۆ ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ژماره‌ی جه‌نابی سه‌رۆك هه‌ر كات پێويستيت هه‌بوو ئه‌وا ده‌توانيت په‌يوه‌ندی پێوه‌ بكه‌يت..
سه‌رچاوه‌كه‌ گووتی: دوای رۆشتنی عه‌بدولموهه‌يمه‌ن ئه‌و ژماره‌ مۆبايله‌ی كۆره‌ك تيليكۆمان تاقی كرده‌وه‌، به‌ زاری خانمه‌كه‌ كه‌ ده‌نگی تۆمار كراوه‌، گووتی ئه‌م هێڵه‌ بۆ ماوه‌يه‌كی كاتی راگيراوه‌، ئه‌وه‌ش سوكايه‌تی يه‌كی ديكه‌ی بنه‌ماڵه‌ به‌ سه‌يد كاكه‌ و هاوشێوه‌كانی، كه‌ خۆيان به‌ ده‌رويش زانيووه‌!

*********************

*********************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە