کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەراگەیاندنەكان وترا، گرنگی بەسەردانەكەی نێچیرڤان مەدەن

Saturday, 03/04/2010, 12:00


سەردانەكەی نێچیرڤان ئیدریس مەلا مستەفا بۆ توركیا هەرچەندە سیمایەكی سیاسی پێوەیە، بەڵام لەرووی رێوڕەسمەوە پارتی دەیەوێت بۆ دروستكردنی كابینەی نوێ حكومەتی عیراق بەهێمنی رای توركیا وەرگرێت، بەپێچەوانەوە یەكێتی دەیەوێت ئێران جەمسەری ئەو مەسەلەیە بێت.

ئەو سەردانەی نێچیرڤان بۆ توركیا ورد لێی بڕوانین دوو كەسایەتی حكومی دوای خۆی خستووە، یەكەمیان ئاشتی هەورامی، دووەمیان فەلاح مستەفا، كەواتە ئەمە بەڵگەیە لەسەرئەوەی كە ئەم وەفدە بەناوی حكومەتی هەرێمە و راگەیاندنەكانی توركیاش بەجێگری سەرۆكی هەرێم ناوی نێچیریان هێنا نەك وەفدی پارتی.

لەبەرامبەر ئەم گرنگییەی راگەیاندنی توركیا بەم وەفدە، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی پێی وتم كە لەلایەن چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی و خودی بەرهەم ساڵح-ەوە بەراگەیاندنی یەكێتی وتراوە كە بەهیچ شێوەیەك باسی ئەو سەردانە نەكرێت و هیچ ئەهمییەتێكی بۆ دانەنرێت، ئەمەش وەكو رەنگدانەوەیەك بەرامبەر ئەو راپۆرتەی گۆڤاری گۆڵان كە تێیدا هێرشی توندی كردە سەر خودی بەرهەم ساڵح، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوان دەكرێت بەو رەتدانەوەوە نەوەستێت و ئەگەری تری بەدوادا بێت، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر جەلال شێخ حسامەدین وەستاوە تا بزانن ئەو رای چییە؟

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی باسی ئەوەی بۆكردم بەشێك لەئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی نیگەرانن چونكە سور دەزانن جەلال ئەگەر قسەی تێدا بكات ئەوا بەزیانی یەكێتی و بەرهەم دەشكێتەوەو تێیدا داوا لەبەرهەم ساڵح دەكات بەپێچەوانەوە كار بكات و گوێ بەوە نەدات چی دەوترێت، هەموو مەبەستەكەی جەلالیش بۆ ئەوەیە كە پارتی پشتگیری بكات بۆ بوونەوە بە سەرۆك كۆمار، ئەو ئەندامی سەركردایەتییە وتی، گەیشتوینەتە قەناعەتێك كە ئەوەی لەنێوان مەسعود و جەلال-دایە بۆ ملشكاندنی بەشێك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و لەلایەن مەسعودیشەوە بۆ شكاندنی نێچیرڤانە و وتیشی ئەگەر مەسعود گۆڤاری گوڵان دابخات ئەوا مەسعود دەیسەلمێنێت كە دژی نێچیر كاردەكات ئەگەر داینەخات ئەوا دەیسەلمێنێت دەیەوێت حكومەتەكەی بەرهەم بڕوخێنێت.

خۆ ئەگەر قسەكانی ئەو ئەندامی سەركردایەتیەی یەكێتی سەدا سەد راست نەبن ئەوا بەشێكی زۆری راستن و بۆ بەڵگەی قسەكانی، نێچیر لەسەردانەكەیدا بۆ توركیا، ئێوارەی چوارشەممە لەئەنقەرەی پایتەختی توركیا لەگەلأ تەیب ئەردۆغان كۆبووەوە و دواتر لەهۆتێل شیراتۆن پرێس كۆنفرانسێكی بەست، ئەم سەردانە ئێوارەی چوارشەممە 31/3 بوو بەڵام نە ماڵپەری سەرەكی پی یو كەی میدیا باسی كرد نەتەلەفیزیۆنی گەلی كوردستان و نە كوردستانی نوێ، هەربۆیە رۆژی دواتر1/4 لەئەستەنبول و لەكۆشكی چراخان لەلایەن ئەحمەد داود ئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا پێشوازی لێكرا و بەهەمان شێوە راگەیاندنەكانی یەكێتی ئەو سەردانەیان بێنرخ كرد و تەنانەت داوا لەرێكخستەنەكانی یەكێتی كراوە كە بڵاویبكەنەوە كە سەردانەكەی نێچیرڤان بۆ ئەوەیە توركیا راكێشێتە ناو خاكی عیراقەوە بۆ لێدانی پەكەكە و هەر رۆژێ دوای سەردانەكەی و كۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان توركیا هێرشی هەوایی و زەمینی بۆ سەر پەكەكە دەستپێكرد.

ئەو ئەندامی سەركردایەتیەی یەكێتی، وتی: بەرهەم ساڵح لەگەڵ چەند مەكتەب سیاسییەكدا قسەی كردووە و وتویەتی پێویستە مەكتەبی سیاسی داوا بكات گۆڤاری گوڵان دابخرێت و بۆ ئەمەش خۆی داوای لەمەكتەبی سیاسی پارتی كردووە، بەڵام دڵنیا نین لەوەی ئەمەی گەیاندووەتە مەسعود یان نا، بەرهەم رۆژانە لەقسەكانیدا لەگەڵ ژمارەیەك مەكتەبی سیاسی، وتویەتی: بۆچی كاتی خۆی كە وتارێكی سادە لەرۆژنامەی ئاسۆ لەسەر بنەماڵەی بارزانی بڵاوبوەوە، مەسعود خۆی هەڕەشەی ئەوەی لێكردم كە ئیتیفاقییەی ستراتیجی تێكدەدەمەوە ئەگەر سەرنووسەرەكەی لانەبەن، هەر واش بوو ستران عەبدوڵڵای لابرد و ئازاد سدیق-ی دانا، بۆ ئێستا ئێمە هەقمان نەبێت داوای داخستنی ئەو گۆڤارە بكەین، بەڵام پارتی بەشەفەهی وەڵامی داوەتەوە كە تا نێچیرڤان دێتەوە ئەو گۆڤارە بڕیاری داخستنی نەدرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە