کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چه‌ند په‌یامێک بۆ کوێخاکانی کورد

Sunday, 16/03/2014, 12:00

1886 بینراوە


په‌یامی یه‌که‌م..گه‌رماو گه‌رم بۆ نێچیرەڤانی ناو ته‌یارەکه..
دڵگران مه‌به..تووشی دڵه‌ڕاوکێ و نائارامی مه‌به..ڕێگای کار و کاسبی به گوڵ و ڕەیحان نه‌چێنراوە، هه‌ندێک دەڵێن پارە له قوڕگی شێردایه، هه‌ندیکی تریش دەڵێن له هینی هیندایه.
ئه‌وەی ڕوویدا ته‌نها خوتورە و مه‌ترسی کارە،ئه‌وەی به زمانی تاس و لووسی ئه‌مڕۆ پێ‌ی ده‌ڵێن ڕیسکی کار ..بۆیه دڵگران مه‌به گرنگ ئه‌وەیه ئه‌م سووکه مه‌ترسیانه وورەی به‌رزت پێ به‌رنه‌دەن و به‌ردەوام بیت له به‌تاڵانبردن و هه‌رزانفرۆشتنی نه‌وت و غازو سه‌روەت و سامانی میلله‌تێکی نه‌دار و دەست سپی و بێ‌مه‌عاش.
به‌ردەوام به و سه‌رکه‌وتووبیت ، به‌ڕاست بازرگان و کاسبکارێکی موحته‌ریف و چاکیت.

په‌یامی دووەم..بۆ سێ سه‌رکردە زیزبووەکه‌ی یاو نوون کاف/ هێرۆ و به‌هه‌م و کۆسرەت..
ئێوەش هیچ دوودڵ مه‌بن، مام مابێ یا مردبێ، ئێوە هه‌ر پێکدێنه‌وە، ڕاسته دز و جه‌ردە و مافیان، ئه‌مماپارە وا بێ‌غیرەتی کردوون غیرەتی دز و مافیاکانیشتان نه‌ماوە کاتێک له‌سه‌ر دابه‌شکردنی سامانی دزی سه‌ری یه‌کتری پان دەکه‌نه‌وە.

په‌یامی سێ‌یه‌م..بۆ مه‌سعود به‌رزانی..
تۆش سه‌رۆک خه‌یاڵت ته‌خت و ئه‌رخه‌یان..ته‌واو ڕێ‌ی ڕاستت هه‌ڵبزاردووە، بابت ڕیشی دایه دەست ئێرانی‌یه‌کان پاک پاک بۆیان تاشی وبه ئاوێنه‌وە دایانه‌وە دەستی، تۆش ئه‌مڕۆ داوته‌ته دەست تورکان، بێ‌خه‌م به به‌سه‌لامه‌تی و به ئه‌مانه‌ته‌وە وەریدەگریته‌وە، گرنگ ئه‌وەیه بابت ئاسا بڕوا و متمانه‌و پشتت به میلله‌ته‌که‌ت نه‌به‌ستیت، ئه‌وە له هه‌مووی موهیم ترە.

په‌یامی چوارەم..بۆ سه‌رۆکی گۆڕان و ئۆپۆزیسیۆن وشه‌قام وکۆمه‌ڵه و کۆمه‌ڵێ شتی تریش..
تۆش بۆ وەرگرتنی یه‌ک دوو وەزارەتی باڵا و سیادی ، به‌ڵێنی کۆمه‌ڵێک ئارامی چوارساڵیت داوە به‌ جه‌ماعه‌ت، وەکو چوار ساڵ ئارامی شه‌قام و سایکۆلۆجی و ئابووری و ..هتد، به‌ڵام وابزانم چوار ساڵ ئارامی سێکسیت بیر چووە، توخوا ئه‌وەشی بخه‌رە سه‌ر با ئه‌م چوار ساڵه‌ش بۆخۆیان به‌ئارامی به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌که‌یان دۆخینی لێ‌بپسێنن

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)