ئەمیندارى گشتى هێزى پێشمەرگە سەرسام بوم بەوتەكانت
Tuesday, 06/09/2011, 12:00
سەربارى هەستكردنم بەبارى نالەباروناجێگیرى وەزعى سیاسى وئەمنى هەرێمى كوردستان وسنورەكانى كەلەهەرسئ لاوە(ئێران وتوركیاوعەرەوبەشۆفێنیەكان وحوكمڕانانى عێراق بەشێوەیەكى دوژمنانە لەهەرێمى كوردستان وگەلەمەزڵوم وبئ دیفاعەكەیان مۆڕكردوەتەوەبۆلەناوبردن وزیاترچەوسانەوەیان ئەمەڕاستە كەلەڕوى یاسامرۆی ونێونەتەوەیەكانەوە كارێكى تاوانكارانەونەشیاودژەمرۆییە بەڵام بۆئێمەى كوردنامۆوتازەنیەلەگەڵ سەركوتكاریەكانیان ڕاهاتوین ...بەڵام زۆرجێگاى سەرسولڕمانم بوكەشەوى 5/9 لەكەناڵى ئاسمانىە'knnوە گوێبیستى هەندێك وشەوهەڵوێستى جەنابى ئەمیندارى گشتى هێزى پێشمەرگەى كوردستان بوم كەبەڕاستى زۆرجێگاى سەرسوڕمان وتەعنە بەلامەوە جەنابى ئەمیندارسەربارى نیشاندانى تۆپهاوێشتنى تۆپخانەكانى ئێران و بۆردومانى تەیارەكانى تورك بەبەرچاویەوە لەشاشەى (كەى ئێن ئێن) دەڵئ ئەوەكێشەیەكى ناوخۆى ئێران ومعارەزەكانیەتى ئیترلەبەرموراعاتى ئاخوندەكانى ئێران بیرى خۆى دەباتەوە كەبەهۆى بۆردومانەكانى ئێرانەوە چەندان شەهیدوبریندار وێران وجۆڵبونى جەندین گوندوئاوارەوسەرگەردان بونى سەدان خێزانى هەژارووبێدیفاعى سەرسنورەكان ئاسای وەردەگرێت.. یاخوددەڵێت پەیوەندیمان تاكوئێستەیش لەگەڵ (توركیاوئێران ئاساییەوباڵوێزمان لە هەردووڵات هەیە كەبەبڕواى من كەدەبووهەرلەدواى شەهیدكرنى ئەوخێزانەكوردەوە باڵوێزەكانتان لەهەردوووڵاتى داگیركەربكشاندایەتەوەوباڵوێزانى ئەوانیشتان بەجۆرێك لەجۆرەكان ئیزن بدایەبۆئەوەى هەرێمى كوردستان جۆڵبكەن وهەڵوێستێكى سیاسى مەردانەوكوردانەتان بنواندایە. یاخود دەڵێیت تاكوئێستەیش سنورەكانى هەردولامان واڵایەوپەیوەندیە بازرگانیەكان بەردەوامیان هەیە كەئەمەیش خواستى ئێرانى لەسەرەولەبەرژەوەندیەتى هەربۆیەدانەخراوە من لەومەوقیفە ئیحراجەى جەنابى ئەمیندارتێدەگەم كەئەوەى دەیڵێت بۆخۆیشى ڕازى ناكات ولەناخیشەوە بڕواى پێى نیە ئەگیناتۆبڵێیت جەنابى ئەمینداروحكومەتى هەرێم بەوئاساییە بڕواننە هەوڵەدوژمنكاریەكانى هەردوووڵات كە بەهەمووشێوەكانى وێرانكارى لەهەوڵى وێرانكردنى ئەم هەرێمەدان هەرلەوشككردن وسوتاندنى ڕەزوباخەكانمان بە گرتنەوەى سەرجاوەئاویەكان وشەهیدكردن وبرینداركردنى ژن ومنداڵوپیروپەكەوتەكانمان بەئاگروئاسنى تۆپخانەكانیان وێرانكردنى گوندودەربەدەروئاوارەكردنى هاوڵاتیانى سەرسنورەكانمان هەمووئەمانە دەبوودەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمەیان ڕابوەشاندایە بۆدەربڕینى هەڵوێستێكى یەكلاكەرەوە لەگەڵ هەردوووڵات وەك ئەوهەڵوێستەتان لئ بەدى ناكرێت هەوڵیش مەدەن بەهەندێك خیتاب كەبۆخۆیشتان لەناخەوە باوەڕتان پێى نیە ڕوى دزێووكارەنامرۆفایەتیەكانى ئێران وتوركیا لامان ئاساى بكەنەوە وەك دەڵێن مانگەشەوبەڕونى دیارەوبە پەنجە ئیشارەى بۆدەكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست