کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانی ئاینی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز ده‌نرخێنین

Monday, 11/01/2010, 12:00


هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانی ئاینی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز ده‌نرخێنین

به‌ پێی هه‌واڵێك له‌ به‌رواری10-1-2010 له‌ ماڵپه‌ڕی هاووڵاتی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌" یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئیسلامی‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردووه‌ و تیایدا داواده‌كه‌ن كه‌ئیسلام و كاكه‌ییه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رپه‌رچی‌ "ئاژاوه‌چییه‌كان" بده‌نه‌وه‌",ئێمه‌ هه‌وڵوێستی ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزانه‌ و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی دیكه‌و وزاره‌تی ئه‌وقاف به‌رز ده‌نرخێنین,كه‌ به‌ داخه‌وه‌ هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت كه‌ كۆمه‌ڵگای كوردی و شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌تایبه‌تی به‌ره‌و كێشه‌یه‌ك ببه‌ن كه‌ پێویستیان پێی نییه‌.
ئازاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ن ,پێویستیان به‌و فتوایانه‌ نییه‌ كه‌ كه‌سانی نا به‌رپرس ده‌ری ده‌كه‌ن له‌ پێناو چاندنی تۆوی دوبره‌كی له‌ نێوان موسڵمانان و كاكه‌ییه‌كان كه‌ دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و گرنگ و ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن.
خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ خۆیان سه‌رپشكن له‌وه‌ی به‌رپرسێك له‌ دانیشتووانی شاره‌كه‌یان ئازادانه‌ بۆ خۆیان دیاری بكه‌ن,بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان كه‌مبكاته‌وه‌,ڕاپرسی و وه‌رگرتنی ڕای خه‌ڵكی شار باشترین پێوانه‌یه‌,له‌م نێوه‌دا كاك گۆران ئه‌دهه‌میش هه‌موو مافێكی هه‌یه‌ یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ بێت.
پێویسته‌ وزاره‌تی ئه‌وقاف لێپرسینه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ بكات كه‌ مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان بۆ قینی ئاینی به‌كار ده‌هێنن,كه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیداره‌ بۆ داهاتووی پێكه‌وه‌ ژیانی پێكهاته‌ جیاجیاكانی كوردستان .

كه‌مپینی پشتیوانی له‌ گۆران ئه‌دهه‌م
11-1-2009

كه‌مپینی پشتیوانی له‌ گۆران ئه‌دهه‌م زیاتر له‌350 پارله‌مانتار و ئه‌كادیمی,نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و پسپۆری بواره‌ جیاجیاكان,سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی سیاسی كوردی وعه‌ره‌بی و ئاشور و بێگانه‌,موسڵمان و كاكه‌یی و ئێزیدی و كریستان...,له‌ وڵاتانی جیاجیاو هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانه‌وه‌ پشتیوانی لێكراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە