کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حه‌مه‌ سه‌عید حه‌مه‌عه‌لى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ : به‌داخه‌وه‌ كه‌سێكى وه‌ك (سۆزانى خاڵه‌شه‌هاب) شێوه ‌قسه‌یه‌ك له�

Tuesday, 09/02/2010, 12:00


له‌وه‌ڵامى هه‌واڵێكى هه‌ڵبه‌ستراوى سۆزانى خاڵه‌شه‌هاب، حه‌مه‌ سه‌عید حه‌مه‌ عه‌لى :ئه‌و قسانه‌ى كه‌كراون بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ (kurdiu) سایتى یه‌كگرتوو - هه‌ولێر

له‌دواى ئه‌وه‌ى رِۆژنامه‌ى هه‌واڵ له‌ژماره‌(364) و له‌لاپه‌رِه‌ى یه‌كه‌م و به‌مانشێتێكى گه‌وره‌و له‌سه‌ر زارى سه‌رۆكى لیستى كوردستانى هه‌واڵێكى بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌گوایه‌ له‌دانیشتنى لێژنه‌كانى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو دژى دابین كردنى بودجه‌ن بۆ شارى كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان،

سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاوه‌دان كردنه‌وه ‌له‌په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ر ‌له‌به‌رى هه‌واڵه‌كه ‌رِه‌تده‌كاته‌وه‌ و به ‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌سفى ده‌كات.

حه‌مه‌ سه‌عید حه‌مه‌عه‌لى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ووتى: به‌داخه‌وه‌ كه‌سێكى وه‌ك (سۆزانى خاڵه‌شه‌هاب) شێوه ‌قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر زارى من بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچى راست نییه‌و قسسه‌كانی ده‌چێته‌ پرِوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستى یه‌كگرتوو ووتیشى: ئه‌و پرسیارانه‌ى كه‌ئاراسته‌ى وه‌زیرى دارایى و جێگره‌كه‌یم كردووه‌هه‌مووى به‌نووسراوو دێكیۆمێنتى لامه‌و وێنه‌شى گیراوه‌كه‌من شتى وام نه‌ووتووه‌و هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت ده‌توانێت به‌دواداچوونى بۆ بكات و ئاماده‌بوانیش شاهێدى پرسیاره‌كانن.

ناوبراو ووتیشى: به‌داخه‌وه‌سه‌رۆكى كوتله‌ واى لێبێت قسه‌ بگۆرِێت و نهێنییه‌كانى ناو دانیشتنى لێژنه‌كان بباته‌ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌له‌بقۆزێته‌وه‌و به‌ نزیك بوونه‌وه‌له ‌هه‌ڵبژاردنه‌كان سوودى لێوه‌ربگرێت.

(حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لى) ووتیشى: به‌داخه‌وه‌ئه‌و قسانه‌به‌سه‌ر زارى منه‌وه‌له‌ رِۆژنامه‌ى هه‌واڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌من دژى دابین كردنى بودجه‌بم بۆ ناوچه‌جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تى كه‌خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه‌كه‌سانێكى به‌شه‌ره‌ف به‌تایبه‌ت دانیشتوانى شارى كه‌ركوك و خانه‌قین و مه‌نده‌لى و شوێنه‌كانى تر. و رایگه‌یاند كه‌ هه‌مووی دوره‌ له‌ راستیه‌وه‌ و سه‌ر له‌ به‌ری هه‌لبه‌ستراوه‌ ..

له‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌ درێژه‌ى دێدوانه‌كه‌ گوێبیست ببه‌
http://kurdiu.org/%20/kurdiu/dang/1.wmv

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە