کۆسره‌ت ڕه‌سول ملکه‌چه بۆ هه‌موو شتێك ..(ئه‌وه‌ی له‌سامان نزیك بێته‌وه ڕه‌وشتی به‌رزی بیر ئه‌چێته‌وه)
Tuesday, 21/07/2009, 12:00
هه‌موومان ده‌زانین که کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ قاره‌مانێکی ده‌شتی هه‌ولێر بووله ساڵانی هه‌شتاکانه‌وه وه ناسراوه له لایه‌ن خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و قاره‌مانه‌ی جاران نه‌ماوه به ته‌واوی ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاتی جه‌لال و مه‌سعود بووه له پێناوی پاره.
هه‌واڵێکی گرنگ که زۆر نزیك له بنه‌ماڵه‌وه ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوکرده‌وه: سلیمان حسن که ده‌کاته مامه‌ی کامه‌ران عه‌لی حسن به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌کته‌بی کۆسره‌ت ڕه‌سول به‌ناوی عه‌شیره‌تی بلباس له گه‌ره‌کی ئازادی شاری هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ پاره‌ی به ناوی دیوه‌خانانه بۆ عه‌شیره‌ت و موچه‌ی ئه‌ندامانی عه‌شیره‌تی بلباسه‌کان وه‌رده‌گرت بۆ هه‌رئه‌ندامێك 60000 شه‌ست هه‌زار دینار، که‌چی یه‌ك دیناریشی نه‌داوه به ئه‌ندامه‌کان و هه‌مووی ده‌خسته ته‌نکه‌ی باخه‌ڵی. دوای چه‌ندین مانگ ئه‌و گه‌نده‌ڵی یه له سڵێمان حه‌سه‌ن ئاشکرابوو هه‌واڵه‌که‌ش به کۆسره‌ت ڕه‌سول گه‌یشت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌گوڵ زیادتری پێ نه‌گوترا له جیاتی ئه‌وه کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ 8000 هه‌شت هه‌زار دۆلاری تری دا به سڵێمان حه‌سه‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی له ئێران.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ئه‌وه له دڵسۆزی نی یه به‌ڵکو له‌ترسی ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو نهێنی یه‌کانی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئاشکرا بکرێن له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی (کامه‌ران) ه‌وه.
خه‌ڵکینه ئه‌ی کوردستانیانی زوڵم لێکراو و به‌شخوراو، ئه‌وه پاره‌ی میلله‌ته به‌و شێوه‌یه که ته‌خشان و په‌خشان ده‌کرێت به ده‌ستی گه‌نده‌ڵانه‌وه. چۆن بودجه‌ی ووڵاته‌که‌مان له ده‌ستی که‌سانێکی نه‌زانه‌وه ده‌چێته گیرفانی گه‌نده‌ڵانه‌وه.
بۆچی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌جیاتی پاره‌ی دیوه‌خانانه ئه‌و پاره‌یه سه‌رف ناکات بۆ که‌س و کاری شه‌هیدان و هه‌ژاران و بێ ئه‌وکه‌سانه‌ی که بێ موچه‌ن له شاری هه‌ولێر. به دڵنیایی یه‌وه ده‌ڵێم بنه‌ماڵه‌ی بڵباسه‌کان که که‌ش و کاری کامه‌ران عه‌لی حه‌سه‌ن، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان ده‌وڵه‌مه‌ندن و له راستی دا پێویستیان به‌و پاره‌ێه‌ش نی یه، لێره‌دا قسه‌یه‌کی پرۆفیسۆر به‌رناردسۆ دێته‌وه یاد که ده‌ڵی((زۆری له به‌رهه‌م و ناڕێکی له دابه‌شکردن)).
تکایه زۆر تکایه بیربکه‌نه‌وه و ویژدانتان هه‌بێت به‌رامبه‌ر خۆتان و که‌س و کاره داماوه‌کانتان ڕیگا مه‌ده‌ن له‌مه‌ودوا چیتر بودجه‌تان بدزرێت و مافتان بخورێت و تکایه هه‌ڵوێست وه‌رگرن بۆ ئه‌و هه‌موو خیانه‌ته‌ی که له‌به‌ر چاوی هه‌موو تاکێکی کورد له کوردستان بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خائین و نیشتمان فرۆش ده‌رهه‌قی کورد‌و کوردستانیان کرد. هه‌ڵوێست وه‌رگرن و ده‌نگیان پێ مه‌ده‌ن با ڕیسوا بکرێن ئیتر به‌سه گه‌نده‌ڵی،ده‌نگ مه‌ده‌ن به لیستی که‌ره دێزه سه‌روه‌ت و سامانی ووڵاته‌که‌مان به‌تاڵان ده‌به‌ن بۆ چه‌ندین ساڵانی تریش، تکایه ده‌نگ بده‌ن به لیستی گۆڕان لیستی 57 با مافه‌کانتان له یاسادا جێگیر بکرێت.
هه‌رسه‌رکه‌وتوو بێت به‌ره‌ی گه‌ل و لیستی گۆڕان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست