کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشنیاری دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رتاسه‌ری شۆڕشی نێرگزی کوردستان

Saturday, 19/03/2011, 12:00


ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ئازاو خۆڕاگر
گه‌نجانی ڕابه‌ڕی شۆڕشی نێرگزی کوردستان
سڵاوتان لێ بێت و ماندوونه‌بن....!!

"پێشنیاری دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رتاسه‌ری شۆڕشی نێرگزی کوردستان"

سه‌ره‌تا به‌ پێشه‌کی یه‌ک ئه‌چمه‌ ناو ناوه‌رۆکی پێشنیاره‌که‌م:

سه‌رای ئازادی سلێمانی بۆته‌ قیبله‌ی ئازادیخوازانی هه‌موو کوردستان وه‌ک سیمبۆڵێکی شۆڕشی نێرگزی کوردستان دژی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌نده‌ڵی بارزانی و تاڵه‌بانی.
هه‌موو شێک له‌ دنیادا سه‌ره‌تایه‌کی سه‌ختی هه‌یه‌ و سه‌ره‌تای ئه‌م شۆڕشه‌ نێرگزی یه‌ی کوردستان له‌ ڕۆژی 17 ی شوبات له‌سڵیمانی ده‌ستی پێکرد.
هه‌رچه‌نده‌ هێزه‌کانی تاڵه‌بانی وویستی ئاڕاسته‌ی خۆپێسانده‌ران به‌ره‌و تووندو تیژی به‌رێت و له‌چه‌ند ڕۆژی سه‌رتای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ندا، توانیان له‌ئامانجه‌ سه‌ره‌کی یه‌کانی تۆژێک دووربخه‌نه‌وه‌، که‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌.....!!
ئامانجه‌ سه‌ره‌کی یه‌کانی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ له‌ چه‌ند درۆشمێکی گرنگدا نمایش کرا :
داوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بوون له‌ کوردستان وه‌ک سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گه‌نده‌ڵی یه‌کانی کوردستان..خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی یاسا و ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی بوون بۆ گشت ئه‌ندامێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ وه‌ک یه‌ک..!! له‌گه‌ڵ چه‌ند دروشمێکی تر که‌ ده‌وترانه‌وه‌!

خۆشبه‌ختانه‌ شۆڕشی نێرگزی توانی کلتورێکی ناڕه‌زایه‌تی مۆدێرن و شارستانی بکاته‌ شێوازی خه‌باتی گه‌نجان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی که‌ بۆی ڕاپه‌ڕین..!!
به‌ڵام بارزانی و تاڵه‌بانی وه‌ک دوو لێپرسراوی سه‌ره‌کی له‌م سیستمه‌ گه‌نده‌ڵه‌ی کوردستان، له‌جیاتی تێگه‌یشتن له‌ ڕه‌وتی میژووی نوێ و ئه‌م شۆڕشه‌ نێرگزی یه‌، هه‌مان شێوازی سه‌رکوت و کوشتن و تیرۆری کۆن و ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆره‌کانیان گرته‌ به‌رودووباره‌کرده‌وه،‌ به‌حسابی خۆیان بۆ پێشگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ شاروشارۆچکه‌کانی تری کوردستان...!! وه‌ک پێمان بڵێن به‌ س له‌ سلێمانی گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ بۆیه‌ خه‌ڵک ڕاپه‌ڕیوه‌!!
گه‌نده‌ڵی وه‌ک هه‌ورێکی ڕه‌شی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو کوردستاندا کێشاوه‌!!
بۆیه‌ له‌هه‌رشوێنێك جه‌ماوه‌ری ناڕازی بۆیان کرابێت ڕاپه‌ڕیون و ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوت و گرتن و کوشتن بونه‌ته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌م شۆڕشه‌ به‌ ئازایه‌تی ڕابه‌رانی مه‌یدانه‌کان درێژه‌ی هه‌یه‌ و ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌م کلتوره‌ نوێ یه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ پێشوازی لێ ده‌کرێت!

له‌ هه‌ولێر به‌ دڕندانه‌ترین شێوازی سه‌رکوت و دیکتاتۆری یانه‌ بارزانی ده‌نگی نااڕازی کپ کراوه‌ و ئابڵوقه‌ی سیاسی هه‌ولێریان داوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانیانه‌وه‌...!!!
ئیستاش په‌یتاپه‌یتا گه‌نجان له‌ شاروشارۆچکه‌کانی تری کوردستانه‌وه‌ بۆ پشتگیری دێن بۆ به‌شداریکردنی خۆپیشاندانه‌که‌ی سه‌رای ئازادی، ئه‌مه‌ گۆڕانکاری یه‌کی پۆزه‌تیفه‌ و له‌ هه‌مان کاتیشدا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت که‌ تاڵه‌بانی وبارزانی که‌سانی خۆیان بنێرن و ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان له‌ سه‌رای ئازادی دا قه‌تیس بکه‌ن و بچوکی بکه‌نه‌وه‌...!!
به‌بڕوای من ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ده‌توانێت له‌ لایه‌نی پوزه‌تیفی ئه‌م هاتنه‌ی گه‌نجان که‌ڵک وه‌ربگرێت و بانگه‌وازێک ده‌ربکات بۆ هه‌موو گه‌نجانی ناڕازی کوردستان که‌ له‌ ڕۆژێکی دیاریکراودا له‌ سه‌رای ئازادی سلێمانی ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری شۆڕشی نێرگزی کوردستان ئه‌نجام بدرێت و به‌ ڕه‌سمی ببێته‌ نوێنه‌ری هه‌موو شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان بۆ ڕابه‌رایه‌تی کردنی شۆڕشی نێرگزی له‌ کوردستان و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ شه‌قام له‌ گفتووگۆدابێت وه‌ک ئیلهام به‌خشی بڕیاره‌کانی..!!
بۆ پارێزگاری گیانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌دێن بۆ مه‌یدانی ئازادی و سه‌رجه‌م به‌شداربوانی ئه‌م شۆڕشه‌ نێرگزی یه‌، داوا له‌ ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بکرێت که‌نوێنه‌ری خۆیان بنێرن بۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌وهه‌ڵبژاردنه‌. به‌تایبه‌ت هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ کوردستان ده‌توانێت ببێته‌ پارێزه‌ری ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ سه‌رتاسه‌ری یه‌و له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداری هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵاتداران بکه‌ن تا مافه‌ سه‌ره‌تایی یه‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی پێشێل نه‌که‌ن، که‌ به‌ ئاشتی یانه‌ ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام بۆ گۆڕینی شێوازی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان!

سه‌رکه‌وتوو تر ده‌بێت ئه‌م شۆڕشی نێرگزی یه‌ گه‌ر هێزه‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نێکی سه‌رتاسه‌ری دا کۆبکرێته‌وه‌، چونکه‌ هه‌مووکات هێز له‌ یه‌کگرتندایه‌...!!

بۆپێشه‌وه‌ و سه‌رکه‌وتووبێت شۆڕشی نێرگزی کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە