لە76 هەزار ئەندام 1000كەسمان بۆ ئامادە نەبوو !..
Sunday, 08/03/2009, 12:00
1677 بینراوە
لە یادى ڕاپەڕینە مەزنەكەى شارى سلێمانیدا ئەمڕۆ 7/3/2009 مەڵبەندى ڕێكخستنى سلێمانى ئاهەنگێكى شایى و هەڵپەڕكێى سازكرد لە هۆڵى ڕۆشنبیرى سلێمانى بە هەموو هێزیان مەڵبەندەكەى بەرزانى ئەحە سمێڵ نەیتوانى هەزار كەس كۆبكاتەوە , ناونیشانى بابەتەكە قسەیەكى مەلا جەبارى كارگێڕە كە ووتى ئێمە لەم شارەدا دۆڕاوین لە حەفتاو شەش هەزار ئەندام نەمانتوانى هەزار كەس ئامادە بكەین , كفر نیە ئیش بۆ خەڵكى ئەم شارە بكەیت ,لە سایتى كورستان پۆستى ئازیزدا نوسینێكم خوێندەوە بە ناونیشانى لە كۆمیتەى بەكرەجۆ بە كارت خەڵك ئەبەن بۆ ئاهەنگى یادى ڕاپەڕین , جا بەس نیە لەو كۆمیتەیە ڕێز لە خەڵك گیراوە و كارتیان بۆ ناردوون خۆ لەم مەڵبەندەى كە بەرزانى ئەحە سمێڵ بەڕێوەبەرێتى بە هەڕەشە و زۆر كردن لە لایەن لێپرسراوى كۆمیتەكانەوە بۆ سەر ئەندام و ئەندام كەرتەكان كە ئەبێت هەر كەسە و چوار كەس لەگەڵ خۆى بێنێت , ئەندام كەرتێك بۆى باس كردم ووتى لێپرسراوى كۆمیتەكەم تەلەفونى بۆ كردوم پێى ووتوم ئەمە بڕیارى كاك بەرزانە ئەبێت هەر كەسەتان چوار ئەندام لەگەڵ خۆى بهێنێت بە جلى كوردیەوە , بەرزان و لێپرسراوى كۆمیتەكان بەم جۆرە هەڕەشانە خەڵك ئامادە دەكەن بۆ ئاهەنگ ,كە ئەو ئەندامانەش هاتن شوێنیان نەبوو لێى دابنیشن بۆیە هەموویان لە حەوشەكەدا وەستابون و دوایى تۆزێك هەموویان بێ تاقەت بون و بەدەم جنێو دانەوە ڕۆیشتنەوە, ئەگەر كارە قێزەونەكانى ئێوە نەبوایە ئەبوایە چى خەڵكى ئەم شارەیە بۆ ئەم ئاهەنگە ئامادە بوایە چونكە ڕۆژى ڕزگار كردنى شارەكەیانە لە چنگ بەعس بەڵام نەمان زانى بەعسێكى تر حوكم ئەگرێتە دەست , ئەمڕۆ یەكێك بوو لە ڕۆژە ساردەكانى ئەم شارە و بێجگە لە لافیتەكانى حیزب هەستت نەدەكرد كە لەم شارەدا یادێك هەیە , ئەوەى هەبوو تەنها ئەو ئاهەنگەى مەڵبەند بوو ئەویش بە هەموو هێزیان وەكو مەلا جەبار ووتى نەمانتوانى لە 76 هەزار ئەندام تەنها هەزار كەس ئامادە بێت مەڵبەندیش لەبەر ئەو ساردو سڕیە و بەدەنگەوە نەهاتنى خەڵك بۆیە نەیواێرا لەبەردەم مەڵبەندا ئەو ئاهەنگە بكات وەكو ساڵانى ڕابوردوو , لە ناچاریدا بردیە ناو ئەو هۆڵەوە , ئەگەر دەسەڵات ئاقڵ بێت باش لەم ساردو سڕیەى خەڵكى ئەم شارە و شارەكانى ترى كوردستان تێ دەگات , ئەمانە وایان لە خەڵك كردوە تەنانەت خەڵك ئامادە نیە بۆ ئاهەنگە نیشتمانیەكانى خۆشى ئامادە بێت , برادەرێك بۆى گێڕامەوە ووتى بەرزان ووتویەتى بۆیە ئەمە ئەكەین تەنها بۆ عەرزى عەزەڵاتە و بۆ نیشاندانى هێزى یەكێتیە , بەڵام خەڵك ئەم قسەیەى بەرزانیان لە پێ كردو نەچوون بە دەگ داواكەیەوە و ئەو عەرزى عەزەڵاتەشى بۆ نەكرا , دەى با بزانین كەى مامە بانگى بەرزان و باندەكەى مەڵبەندى سلێمانى ئەكات و پێیان ئەڵێ كوا حەفتاو شەش هەزار ئەندامەكەتان , دەى بابزانین كەى كۆسرەت و بەرهەم بانگى بەرزان ئەكەن و پێى ئەڵًێن تۆیش لەسەر گەندەڵى گۆڕاویت وەكو چۆن بە عومەر فەتاحیان ووت, بەس وەكو جارى پێشوو نا كە مەكتەبى سیاسى ئەم كەڵە پیاوەى گۆڕى بەڵام كۆسرەت بۆ ئاشت كردنەوەى دڵى بەرزان نەیهێشت , ئەمڕۆ ئەوەى شارى سلێمانى بینیبێ تەنها لە بەردەم مەڵبەندا ئەتوت ڕاپەڕینە ,ئیتر هەموو سلێمانى هیچ جوڵەیەكى خۆشى تیا نەبوو , لەووتارەى كە بەرزانیش خوێندیەوە ووشەى تۆتالیتارى تیا بوو بەرزان بە توێۆتا لیتار خوێندیەوە , ئەمەیە مستەواى ئەم لێپرسراوى مەڵبەندە جا قوڕ بە سەرى خەڵكى ئەم شارە و ئەمە لێپرسراوى مەڵبەندەكەت بێت