كورد له‌م قۆناغه‌دا چی بكات؟
Sunday, 15/06/2014, 12:00
باشترین كاری ئێستای كورد
ئه‌وه‌ی كه له مێژه چاوه‌ڕێین به‌وه‌شه‌وه كه له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه په‌شیمانی بۆ ده‌خوازین له‌دوای ئازاد كردن و چونی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم زۆر به سانایی ئه‌و ناوچه‌یه‌مان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ڕازی بون به كردنه چوار چێوه‌ی ناو ماده‌ی سه‌د و چل. ئه‌وا ئێستا جارێكی‌تر و له‌دوای شكستێكیتری زۆر گه‌وره‌ی سوپای عیراق خۆش به‌ختانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ڕه‌خسایه‌وه كه جگه له‌هه‌ندێك شوێنی زۆر كه‌م ده‌ست به سه‌ر هه‌موو خاكی كوردستاندا بگرێت،
ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و دواجار بۆ گه‌لی كورد ڕوون بۆ یه‌وه ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به ماده‌یه‌ك و به ساڵ و دوو ساڵ ناتوانین له ژێر چنگی عرب بیهێنینه ده‌ره‌وه. چونكه عرب نه‌بڕوای به‌و ماده‌یه‌هه‌یه و نه‌كاریشی بۆ ده‌كات هه‌ر كاتێكیش كه‌له‌گه‌ڵ وه‌فده كوردیه‌كان باسی به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ئه‌وا بێگومان مه‌به‌ستی دواخستن و به‌هێزكردنه‌وه و توند‌و تۆڵكردنه‌وه‌ی دام و ده‌زگاكانی خۆیان به‌بنه‌ما ده‌گرن دواجاریش بێ شه‌رمانه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت ده‌یكه‌ن بۆ له‌باربردنی ئه‌و ماده‌یه،
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه له ئێستادا هه‌ر یه‌كه به‌كاری خۆی هه‌ستێت. نه‌ك هه‌موومان به‌ته‌واوی خه‌ریكی سه‌یركردن و باسكردن و گوازتنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگ بین. بۆنمونه،
1. گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و دانیشتنێكی سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌سیاسیه‌كانی كوردستان بۆ تاوتویكردنی بار‌و دۆخه‌كه و پلاندانانێكی گشتگیرانه بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا. به‌جۆرێك زۆر به‌په‌له كار بۆ دروستكردنی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بكه‌ن. یه‌كه‌م. لیژنه‌یه‌كی چه‌ند كه‌سی بۆ سه‌ردانیكردنی ولاتانی كاریگه‌ر به‌سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانیه‌وه بۆ پشتگیریكردن و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ بون به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ،
2. دروستكردنی لیژنه‌یه‌كیتر بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون و چونه ناو خه‌ڵكی ئه‌وناوچانه‌ی كه ئیستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێیه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و شوێنانه ته‌نها كوردی لێ نیه به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌ی توركمان و عربیش هه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی تر كه پشتگیری له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ن و دڵنیاییان بده‌نێ كه له داهاتودا مافی ئه‌وانیش له به‌رچاو ده‌گیرێت. بێگومان ئه‌م پشتگیری یه ناوخۆییه بابه‌ته‌كه به‌ره‌و پێشتر ده‌بات،
3. ناردنی وه‌فدێك بۆ به‌غداد به‌مه‌به‌ستی باسكردنی جیابونه‌وه‌ی هه‌رێم له عیراق و دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی نوێی دۆستانه و پلاندانانێكی درێژخایه‌ن بۆ هه‌ڵسوكه‌وتكردنی هه‌ردوو وڵات له ئاینده‌دا بۆ هه‌موو بواره‌كان،
4. بێجگه له پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی پێویستمان به پشتگیریه‌كی هه‌ره‌له‌پێشی(ئێران. توركیا)هه‌یه بۆ به‌ده‌وڵه‌ت بون. ڕیكه‌وتنێكی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ولاته‌داشدا،
5. دروست بونی كه‌شیكی له‌بار و یه‌ك ئاڕاسته‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی هه‌ریم به (بینراو. بیستراو. خوێنراو)كه‌وه‌ك تیمێك له ڕووی مه‌عنه‌ویه‌وه كاره‌كانیان بۆ به‌رزتر كردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بێت بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و هێزانه‌ی كه ئێستا له به‌ره‌كانی جه‌نگدان و هاندانی خۆناونوسینكردنی خه‌ڵكی خۆبه‌خش بۆ هه‌ركاتێكی پیویست بۆ چونه جه‌نگ،
6. بۆ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له بری كۆكردنه‌وه‌ی داهات و كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كانی ناوه‌ڕاستی عیراق. بیر له كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بكه‌نه‌وه بۆ خێزانی برا پێشمه‌رگه‌كانمان. به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه بێ موچه‌یی هه‌موو وه‌زاره‌ته كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شه‌وه. بۆ ئاواره‌كان ده‌توانرێت بیر له كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بكرێته‌وه یان حكومه‌تی عیراق،
7. په‌یامی مامۆستای ئاینی له ڕۆژانی هه‌ینیدا بۆ ئاماده‌كردن و چۆنیه‌تی خۆپاراستنی پیر و په‌ك كه‌وته‌و منداڵ خۆده‌ربازكردن له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو،
ئه‌وه‌ی ده‌كرێت بكرێت پێم باشه بۆ ئه‌م قۆناغه. چی وزه‌هه‌یه به‌كاربهێنرێت بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی چونكه ئه‌مه هه‌لیكی زێڕینه و باوه‌ڕناكه‌م به ئاسانی ئه‌و هه‌له جارێكی‌تر بێته‌وه به‌ر ده‌ستمان. بیانوی ئه‌وه‌شمان نه‌ما كه‌وه‌ك جاری پێش‌و هێزه‌كانی ئه‌مریكا داوای چۆڵكردنی ئه‌وناوچانه‌یان له هێزی پێشمه‌رگه‌كرد. با ئه‌وه‌نده‌ش له‌لایه‌ن هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه ئه‌وه به‌ڕووماندا نه‌دریته‌وه كه جاری پیشوو هه‌موو لاه‌یك چاوه‌ڕێی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردیان له سه‌ركرده‌ی هێزه‌سیاسیه‌كانی كورد ده‌كرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه كه سه‌ركرده كوردیه‌كان له‌هه‌وڵی دروستكردنه‌وه‌ی عیراقێكی كاول بون بۆ ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست