کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ ئەو پۆلیسەى نامەى ئاراستەى بەرێز عمید عتا بەڕێوەبەرى پۆلیسى گومرگى سلیمانى كردووە

Saturday, 24/01/2009, 12:00

1298 بینراوە


وەڵامێك بۆ ئەو كەسەى كە نان خۆرى جێگرە و لە سایتى كوردستان پۆست دەنوسێت لە سەر بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى گومرگى سلیمانى هەرجارەى بە ناوێك كە خۆى ئاشكرا ناكات كە پێشتر وەڵامیشمان دایەوە هەرچەندە خۆشمان دەزانین كێ یە بۆیە لەسەرەوە ناومان هێناوە بە نان خۆرى جێگر ئەگەر وانیە با ئەرك و فەرمان و چالاكى یەكانى خۆیمان بۆ دیاری بكات وە بۆ ئاگاداریتان بە ئێستاشەوە راى دەگەینین ئێمە خزمەت كارى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستانین وە لە دونیاى ئازاد دا دەژین دەرگاى بەڕێوەبەر و هەموو بەشەكان كراوەیە با هەموو كەس بزانێت هەر ناعەدالیەتیەكیان بینى ئاگادارمان بكەن بە سوپاسەوە بەڵام نەك وەك جەنابت بەمانشێتى ناشرین و وشەى نالایق دەنوسیت بۆ بەڕێوەبەرمان داواش دەكەیت خالأ بەخالأ وەڵامت بدەینەوە جەنابت لیژنەى لێكۆڵینەوە نى تاكو خالأ بە خالأ وەڵامت بدەینەوە تاكو ئێستاش بە كەسێكى نادیار خوت نیشان دەدەیت هەرچەندە ئێمە دەتناسین پێشتریش باسمان كرد رابردوو ئێستاشت دەزانین بۆیە ئەم خاڵانە وە ڵام دەدەینەوە چونكە دورن لە راستى یەوە وە بۆ ئەوەى جەماوەرە خوشەویستەكەمان بیزانن .
وە بزانن ئەم زۆربەى بڵاوكراوانە دورن لە راستى یەوە لە سەر هەر كەس و لایەنێك بێت بۆیە داوا لە سایتى كوردستان پۆست دەكەین هەول بدەن راستى یەكان بڵاوبكریتەوە نەك هەركەس و بۆخۆی بچێتە سایتەكەو بابەتێكى نادروست بڵاو بكاتەوە بفەرموون بۆ بەر چاوڕونى خوێنەرانى بەڕێز لە سەر ئەو خاڵانەى نان خۆرى جێگر نوسیویەتى :-
1. باسى [ ملازم سهل ]ت كردووە كە خۆت باش دەزانیت مەفرەزەكانى ئێمە چالاكى باشیان هەیە بە [ ملازم سهل ] یشەوە بەڵام ئێمە هەندێ جار كە قاچاغ دەگیرێت لە نزیك دێهاتە سنوری یەكان لەڵایەن كەسانى قاچاغچى لە نزیك دێ یەكانەوە پەنا دەبەنە بەر ژن و منالأ روبەروى مەفرەزەكانمان دەبنەوە بۆ ئەوەى بارە قاچاغەكەیان لێ بسەننەوە ئەوە بۆتە كێشەیەكى سەرەكى بۆ مەفرەزەكانى ئێمە چونكە ئێمە ناتوانین ژن و منالأ بكوژین وە [ ملازم سهل ] ئەگەر بەبەڵگەوە شتت لە سەرى هەیە بفەرموو بۆ بەڕێوەبەرایەتى كە ناویشت پارێزراو دەبێت ئێمە تحقیق بكەین اجرائاتى لەگەلأ بكرێت هەرچەندە جەنابت زانیاریت كەمە هەركەسیك بە پێى یاسا بەڵگەى لە سەر نەبێت تاوانبار نى یە [ المتهم برئ حتى تپبت ادانتە ] .
2. لە خالى دووەم دەڵى دائیرەكەى تۆ پۆلیس خانەیە یان قوتابخانەیە :-
هەرچەندە جارەكانى تریش ئەم ناوەت هێناوە بۆمان ڕونكردیتەوە بەلێ دائیرەكەمان پۆلیس خانەیە بەعەسكەری یەكى زۆر تەواویشەوە كە لە خاڵیكى تر خۆت ناوت هێناوە بەڵام ڕێگە لە خوێندن ناگیرێت بە مەرجێك كار نەكاتە سەر واجبەكەى وە رێگاى علم و وشیاریش پێم وایە لەم سەردەمەدا والا یە بەنسبەتى [ كاڵى سەردار ] ئەمەكەسێكە لە [ گبابه ى بەڕێوەبەرایەتیمان ] لە بەیانى تاكو سەعات [ 3:00 ] دەوام دەكات لە دواى سەعات [ 3:00 ] دەچێت بۆ قۆتابخانەى ئێواران هەرچەندە لە بێ ئاگایی خۆت برگەى دوو لەگەلأ هەشت تێكەڵت كردووە لە نوسینەكەت
3. باسى [ مێگفى گارق ] ت كردووە كە گوایە استقالەى كردووە بەلێ راستە استقالەى پێشكەش كردووە بەڵام وەڵامى لە بغدادەوە نەهاتۆتەوە هەركاتێك وەڵامى هاتەوە استقالەى قبول دەكرێت موچەكەشى خۆى وەرى گرتووە .
4. باسى براى [ مقدم بلال ] دەكەیت جارەكانى تریش بۆمان ڕونكردیتەوە لەم سەردەمە عائلەیەكى تێكۆشەر كورەكەیان دەرچووى كۆلیژى ادارە و اقتێاد بێت بە پۆلیسى رازى بێت ڕەنگە جەنابت كە خوێندەواریت مچبوگ نی یە پلەیەكى باشیشت هەیە چیت لێ ى دەوێت كە باست كردووە لە لیستى مووچە بەرامبەر ناوەكەى هیچ نەنوسراوە . بۆ ئاگاداریت هەموو لیستى مووچەكانمان سەیر كردبەرامبەر ناوەكەى نوسراوە [ ش.م] ماناى[ پۆلیسى پیادە ] بۆ زانینت ڕەنگە زۆریشت پێ ناخوش بێت بەڵام ئێمە مژدەت دەدەینێ ڕەنگە بەم زوانە بە خولێكى سەریع بكریتە [ ملازم اول ] چونكە لە بغداد داواى بڕوانامەكەى و ناوەكەى كراوە .
5. باسى رۆژنامەى هاوڵاتى دەكەیت كە باسى ئابونەى كردووە لە كارمەندان وەردەگیرێت بۆ ئاگاداریت ئێمە ناتوانین زۆر وەڵامى ئەم خاڵە بدەینەوە چونكە تایبەتە بە شتى حزبى وە هەر حزبیك ئابوونە لە ئەندامى خۆى وەردەگرێت ئەوەندى ئێمە ئاگاداربین وە كەسیش بە زۆر و لەلایەن دائیرەى ئێمەوە اجبار نەكراوە ئابونە بدات چونكە لە ناو بەڕێوەبەرایەتى ئێمە لایەنى حزبى تریشى تیدایە بۆیە بۆچونەكەى جەنابت دورە لە راستى یەوە وە ناتوانرێت هیچ كەس اجبار بكرێت بە دانى ئابوونە چونكە پەیوەندى بە پەیرەوپرۆگرامى حزبەكەیەتى . وە هەر كەسێك بەزۆر ئابۆنەى لێ ى سەندرابێت لە هەر حزبێك بێت هەرچەندە وەك وتمان پەیوەندى بەحزبەكەیەیەتى بەڵام ئەمە دورە لە راستى یەوە وە دەرگاشمان واڵایە بۆ ئەو كەسانەى كە بەزۆر ئابونەى لى ى دەسەنرێت و ئێمە پشتگیریشیان دەكەین وە تاكو ئێستاش هیچ كەس گلەیی و گازندەى نەكردووە . وە كەسیش سزا نەدراوە لە سەر ئابوونە
6. ناوى [ مقدم فرهاد ] ت هێناوە لەگەلأ شوفێرەكەى كە لە كێشەى گومرگیدا خۆى نوسیبێت وەپارەى كێشەى وەرگرتبێت ئەمەیان وایە بەڵام خۆت كەسێكى زۆر نزیكى لەدائیرەكە رەنگە لە [ مقدم فرهاد]یش نزیك بیت بەڵام خۆت لە گێلى داوە ئەلێت [ مقدم فرهاد ] فرهاد سێ ساڵە [ عقیدە ] وە بۆ چاوڕۆنى جەنابت كە وەكو پێمان ووتى جەنابت نان خۆرى جێگرى ،پۆلیسى گومرگ تایبەتە بە مكافحەى تهریب واتە ئەو كەسانەى كە چالاك و ئازا و دڵسوزن بەپى ى تعلیماتى گمرگ كە چالاكى دەكرێت پاداشت دەكرێن لە خودى ئەو چالاكى یەى كە خۆیان كردویانە وە ئەو مەبلەغەش كە دواى دەدرێت دواى تەواو بونى كێشەكە لەلایەن گومرگى سلیمانی یەوە مكافئە دەدرێت بەوكەسەى چالاكى یەكەى ئەنجام داوە . هەرچەندە ئەمە لە ڕوى ئەمنى یەوە كە جەنابت ناوت هێناوە نابێت باسى بكرێت بەڵام [ عقید فرهاد ] خۆى و شوفێرەكەى زۆر بە ئازایانە ئەم كارەیان ئەنجام داوە كە جەنابت خەوتبوى ئەگەر وانى یە بڵێ بەڵێ منیش پیاوێكى چالاكم و شەو رۆژم خستوتە سەر یەك بۆ خزمەتى نیشتیمانم وە ژمارەى چالاكى یەكانتمان هەوڵەكان و دڵسوزیەكانت و داهێنانەكانتمان پێ بڵێ .
7. باسى بەشێكت كردووە بەشى [ شۆون داخلى ] كە دەوریان نیە و هیچ ناكەن و بەڕێوەبەر لێ یان ناپرسێتەوە . بۆ ئاگاداریت ئەو بەشە داهێنانیكى تازە یە لەلایەن بەڕێز وەزیرى ناوخۆى حكومەتى فیدڕالەوە دروست كراوە بۆ بە دوا داچونى هەموو ئەو جۆرە شتانەى كە جەنابت نوسیوتە وە دەرگایان لە سەر پشتە بەجل و بەرگى مەدەنى یەوە وە ئازادن لە هەموو نایاسایی یەكى جۆراو جۆر بپێچنەوە كە هەبێت لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى وە بۆ خوشیان سەربەخۆن لە كارەكانیان ئەمە بریاری بەڕێز وەزیرى ناوخۆیە نەك بڕیارى بەڕێز بەڕێوەبەر وە كارى زۆر باشیشیان ئەنجام داوە بۆتە مایەى دڵخۆشى و ڕەزامەندى هەموو لایەكمان . .
8. وەكو پێمان وتى ئەمەت لەگەلأ خاڵى دووەم دەبوایە یەك خستایە چونكە باسى ئەوەدەكەیت ئەگەر كەسێك یەك سەعات غائب بێت غائبی دەدەن و اجرائاتى لەگەلأ دەكەن خۆی لە خۆی دیارە بەڕێوەبەرایەتیمان و دسپلینى سەربازى تەواو جێ بەجێ كردووە بەڵام جەنابت باسى كوڕى [ عقید دلشاد ]ت كردووە ئەمە چەند جارە بۆت ڕون دەكەینەوە بەپێى ڕێنمایی وەزارەتى ناوخۆى عیراق دەبێت عقید سێ حمایەى هەبێت بەڵام ئەو كورەكەى خۆى حمایەیەتى لە بەر باوەر بوون پێى وە بێ جێگە و رێگەى لە ماڵى خۆیان وە كورەكەشى لە گەلأ باوكى لە دەوامدان باوكى لێپرسراوى مەركەزى پۆلیسى گومرگى سلیمانی یە . وە لەم خاڵەشدا [ كاڵى سەردار] ت دووبارە كردۆتەوە ئێمە وەڵاممان دایتەوە سەبارەت بە [ بەهار ] ڕەنگە ئافرەت چەند حاڵەتێكى جەستەیی ناسروشتى هەبێت كاربكاتە سەر كارى سەربازى وە ئیستا لە وەزارەتى دارایی و ئابوورى لە پرسگە دەوام دەكات بەڵام دواى دەوام كاری نامێنێت ئازادە دەخوێنیت یان نا وە باسى فیتەرەكانى بەڕێوەبەرایەتیت كردووە لەو سەردەمەدا كام دەزگا هەیە ئوتومبێلەكانى لە ناو بەڕێوەبەرایەتیەكەى خۆیەوە لە بەر چاوى خۆی بە لیژنە چاك بكرێتەوە و چەند كەسێكى دڵسوز خۆیان فیدا كردبێت بەسەرماو گەرما هەندێك جار نیوەى شەو سیارەكانى بەڕێوەبەرایەتی لە سەر سنوورەكان شكابێت ئەمان بچن بییان هێننەوە وە چاكى بكەنەوە بێ ئەوەى پارەى فیتەر بدەین لە دەرەوە وەسیارەكانمان نەهێڵن لەبەر دووكانى فیتەركان لە ناوچەى پیشەسازى بوەستێت و چەندین جار مەكینەى سەیارەكانیان تجفیت كردووە وە ئەو [ ریشوانەى ] كە باسى دەكەیت جگە لە بەردەوام كار بە دوو مووەلیدەى كارەبایمان هەیە دەكات و ێیانەیان دەكات وە تەنهاشە لەو كارە وە زۆربەى چەترى بارانگیر كە بو ئوتومبێلەكانمان كردووە ئەو بۆیاغى كردون بە پەمپ لە بەر ئەوەى كەسێكى شارەزایە بەبێ مقابل ئەگەر كەسێك ئەو هەموو كارەى پێ بكرێت لەیەك هەفتەدا تەنها ڕۆژانى جمعە مۆڵەت بدرێت ئەمەلاى تۆ نا ڕەوایە هەى نان خۆرى جێگر بۆیە بۆت دووبارە دەكەینەوە هەمیشە دڵسۆز و وەفادار ئەبین بۆ كارەكانمان دژى گەندەڵى دەبین جەنابت یەكێكى لەو گەندەلانە ئەگەر وا نى یە بڵى من فڵان كەسى دڵسۆزم .

ئیمزا
زانیارى و بەدواداچوون


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)