کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەستگیر كردنی سەرنوسەری گۆڤاری ڕێگا ئیهانەیەكی تری میدیای ئازادو بێدەنگ كردنی ڕۆژنامەنوسانی سەربەخۆیە.

Saturday, 21/03/2009, 12:00

1638 بینراوە


گۆڤاری رێگا بڕیاری گرتن و فەرمانی زیندانی كردنی "سۆران عومەر" سەرنوسەری گۆڤاری "ڕێگا" لەسەر دوو داوای یاسایی كەیەكێكیان بەبێ ئاگادار كردنەوە فەرمانی دەستگیركردن دەرچووە، هەروەها زیندانی كردنی لەزیندانی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی و پاشان بەزیندانی بردنی بۆ شاری ڕانیە، بەسوكایەتی دەزانین و ئیهانەیە بەسەرجەم ڕۆژنامەنوسان و هیچ بەهانەیەك نابینین بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنوس وەك پیاوكوژ مامەڵەی لەگەڵ بكرێ و بخرێتە زیندان بەداخەوە كەدادگای ڕانیە یەك ئاگاداركردنەوەی ئاراستەی گۆڤاری رێگا كردووە، ئێمە بەدەنگ ئەو بانگێشتەوە چوین و داوایەكمان پێشكەش بەدادگا كردۆتەوە كەلەبەر باری ئەمنی سەرنوسەری گۆڤاری رێگا ناتوانێ بێتە ناوچەكە، بۆیە داوای گواستنەوەی شوێنی دادگاییەكە دەكەین، دادوەر وەڵامی داوەتەوەو ئاماژەی بەڕێوشوێنی گواستنەوەی دادگاییەكە كردووە، ئێمە لەهەوڵًی گواستنەوەی دادگاییەكەدا بوین لەگەڵ پارێزەرەكەمان، بەڵام دادگا لەم كاتەدا فەرمانی گرتنی دەركردووە، داوای دووەم كەلەسەر سۆران عومەر تۆمار كراوە بەبێ ئاگادار كردنەوەمان فەرمانی گرتنی تێدا دەرچووە، هەموو ئەمانە ئەمانخاتە بەردەم ترسێكی گەورە كەئایا مامەڵەكردن لەگەڵ ڕۆژنامەنوس بەو جۆرەیە كەبەبێ ئاگادار كردنەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت و زیندانی بكرێ؟ ئەی ئەو مافەی كەلەیاسای نوێی ڕۆژنامەنوسی دا چەسپاوە كەنابێ ڕۆژنامەنوس بگیرێ؟ نیگەرانین لەو مامەڵەی كەدادگا لەبەرامبەر سۆران عومەر ئەنجامی دا ئەویش فەرمانی دەستگیر كردنی و زیندانی كردنی و بەزیندانی گواستنەوەی بوو لەسلێمانیەوە بۆ زیندانی ڕانیە، هەمان كات سوپاسی هەڵوێستی جوانی پۆلیس دەكەین لەپۆلیسی سەرای سلێمانی و چوارقوڕنەو ڕانیە كەبەناڕەزایەتیەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەستگیر كردن و زیندانی كردنی ڕۆژنامەنوسێك دەكردو ئەسەفیان دەخوارد بۆ ئەوەی كەفەرمانی سەروی خۆیانەو تەنها جبێبەجێ كردنیان لەسەرە، سوپاسی قایمقامی ڕانیە دەكەین كەئامادە نەبوو بەوە ڕازی بێت لەشارەكەی ئەودا ئەو شەوە ڕۆژنامەنوسێك لەزینداندا شەو بەسەر بەرێت بۆیە هاتە بەردەم زیندانی ڕانیەو ئامادەیی دەربڕی ببێتە كەفیلی ماڵی و گیانی تاكو سەرنوسەری رێگا ئازاد بكرێ، سوپاسی هەوڵوێستی ڕۆژنامەنوسان و ڕێكخراوە مەدەنیەكانی شاری ڕانیەین كەلەنیوەڕۆی دەستگیر كردنی سەرنوسەری رێگاوە تاكو كاتژمێر 12ی شەو لەبەردەم پۆلیسی چوارقوڕنە ڕانیە ئامادە بوون و یاداشتیان پێشكەش بەقایمقامی ڕانیە كردبوو تاكو سەرنوسەری رێگا لەزیندانی شارەكەی ئەواندا نەمێنێتەوەو بەكەفالەت ئازاد بكرێ، هەر ئەمەو هەڵوێستی بەردەوامی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان بوو بەتایبەت كاك ئەنوەر حسێن كەوایكرد كاتژمێر 11ی شەوی 18/19 3- 2009 سەرنوسەری رێگا لەسەر یەكێك لەداواكان بەكەفالەتی 2000000 دوو ملیۆن دینار ئازاد بكرێ.
19.3.2009 لەپۆلیسی چوارقوڕنەوە دەست بەلێكۆڵینەوەی دادگاییەكە كراو پاش ئەوە دادوەر وتەكانی سەرنوسەری رێگای وەرگرت و ماوەی 2 هەفتە دانرا تاكو بەڵگەكانی بڵاوكردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە بخرێتە بەردەستی دادگاو لەسەر داوای دووەمیش بەبڕی 1000000 یەك ملیۆن دینار كەفالەت سەرنوسەری رێگا ئازاد كرا.
ئەم داوا یاساییانە لەبەرامبەر بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری رێگادایە كەلەژمارە (7)ی 1.1.2009 لەسەر گەندەڵیەكانی سەرۆك شارەوانی پێشوی چوارقوڕنە بڵاوكرایەوەو بووە هۆی ئەوەی كەگۆڤارەكە لەو ناوچەیەدا بكڕرێ و بسوتێنرێ و نرخی نوسخەیەكی بگاتە 25 هەزار دینار.
ئەم ماوەیە كەپەیامنێری دوكانی ڕادیۆی نەوا بەبڕی 1000000 ملیۆنێك دینار غەرامەو سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئاوێنە بە 3000000 سێ ملیۆن و ڕۆژنامەی هاوڵاتیش بە 13000000 ملیۆن دینار غەرامە كران لەدرێژەی ئەو فشارە نوێیەدایە كەدەخرێتە سەر میدیای ئەهلی و شێوازێكی نوێی بێدەنگ كردن و ترساندنی ئازادی كاری ڕۆژنامەنوسیەو سەرەتایەكی مەترسیدارە.
لەكۆتایی دا سوپاسی ئاسایشی رانیە دەكەین كەبۆ پاراستنی گیانی سۆران عومەر تاكو گەیشتنی بەدەرەوەی ناوچەی ڕانیە لەگەڵیدا بوون.
سوپاسی هەموو ئەو كەناڵی ڕاگەیاندنانە دەكەین كەهەر لەسەرەتاوە هەواڵی دەستگیر كردنی و زیندانی كردنەكەیان بەهەند وەرگرت، سوپاس بۆ هەموو ئەو ڕۆژنامەنوسانەشی كەبەتەلەفون و ئیمەیل هاوهەڵوێستی خۆیان نیشانداوەو یەكدەنگ بوون لەبەرامبەر دەستگیر نەكردنی ڕۆژنامەنوس و ئیدانەی زیندانی كردنی سەرنوسەری گۆڤاری رێگایان كردووە.

20.3.2009
سلێمانی


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)