کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند سه‌رنجێک له‌سه‌ر بیره‌وه‌ریه‌کانی موحسین دزه‌یی

Tuesday, 19/02/2013, 12:00


ئه‌وروپی ده‌ڵێن گه‌نج به‌ خه‌ون ده‌ژی، پیریش به‌ بیره‌وه‌ریی

هه‌موو نووسینێک بۆ ئێمه‌ی کورد به‌هایه‌کی بێپایانی هه‌یه‌ وه‌ بۆ تگه‌یشتنی ڕابردوومان گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه‌، جا بۆیه‌ پێش قبوولکردنی هه‌ر نووسراوێک وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژوویی باشتره‌ که‌ له‌ ڕاستی و درووستی گێڕانه‌وه‌که‌ بپرسرێته‌وه‌، وه‌ به‌راورد بکرێ له‌گه‌ڵ به‌سه‌رهاته‌ هاوزه‌مانه‌کانی،
که‌سێک له‌م ته‌مه‌نه‌ له‌وانه‌یه‌ چه‌ند شتێکی بیر چووبێ یان به‌جۆرکی دی بیگێڕێته‌وه‌،هه‌ر بۆیه‌ چه‌نده‌ها جار هه‌مان کتابم خوێنده‌وه‌، هه‌ر که‌ زیاتر ده‌مخوێنده‌وه‌ زیاتر ده‌که‌ووتمه‌ گوومان له‌ درووستی بابه‌ته‌کان،
ده‌بێ که‌سێکی ئاوا ناودار که‌ به‌ به‌رده‌وام هاوژنینی شۆڕش و پێشڕه‌و‌ و سه‌رکرده‌کان بووه‌، هه‌ر له‌ خۆیه‌ سه‌رگووزشته‌ هه‌ڵبه‌ستبێ؟
دکتۆر موحسین، له‌ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵی بیری که‌وووته‌وه‌ که‌ ده‌بێ بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆی بنووسێته‌وه‌. زۆربه‌ی زۆری شاهێده‌کانی به‌سه‌رهاته‌کانیشی به‌داخه‌وه‌ وه‌فاتیان کردووه‌ و که‌میان ماوون، کاک عه‌لی کوڕی قازی موحه‌مه‌د نه‌بێ، شوکور نه‌مردووه‌ ، که‌ ئه‌ویش به‌شایه‌د ناشێ.
سه‌یریش بوو لام که‌ له‌ زۆر شوێن ده‌قا وده‌ق بیوره‌وه‌ری که‌سانی دی هه‌ڵنووسیته‌وه‌، منیش ته‌رکیزم کرده‌ سه‌ر به‌سه‌رهاتێک که‌ گووایا به‌م ساڵانه‌ی دوایی له‌ ئه‌ڵمانیا ڕوی داوه‌ وه‌ کردم به‌ پێوه‌رێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاستی هه‌موو به‌سه‌رهات و بیره‌وه‌ریه‌کانی.
دکتۆر ده‌ڵێ
کۆتایی ساڵی نه‌وه‌تونۆ له‌ ماڵی کاک عه‌لی قازی موحه‌مه‌د ناسراو به‌ کوڕه‌ ڕه‌ش دانیشتبووین، گوایا کاک موحسین به‌ دایکی کاک عه‌لی که‌ ده‌که‌ته‌ خێزانی قازی پێشه‌وای شه‌هید، گووتووه، بیرته‌ که‌ من - دکتۆر موحسین ـ له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌مر دوای کاره‌ساتی ڕوخانی کۆماره‌که‌ به‌دزی خۆمان گه‌یانده‌ لای قازی و بارزانی داوای لێکرد که‌ له‌گه‌ڵی بڕوا بۆ سۆڤیێت، قازی قبوڵی نه‌کردووه‌ و گوایا گووتوویه‌تی ئه‌گه‌ر من بڕۆم له‌شکره‌ دڕنده‌که‌ی ئێران شاری مه‌هاباد کاول ده‌که‌ن، جا با هه‌ر من بکوژن و که‌س ئه‌زیه‌تی نه‌بێ،
دکتۆر درێژه‌ی پێده‌دا و ده‌ڵێ ، دوایی قازی چووه‌ ژووره‌که‌ی خۆی و ئاڵای کوردستانی هێنا، و ته‌سلیمی بارزانی کرد و به‌ بارزانی نه‌مری گووت
من ده‌مرم به‌ڵام پارزیلێکردنی ئه‌م ئاڵایه‌ له‌ ئه‌ستۆی تۆیه‌ و نابێ بهێڵی بکه‌وێته‌ ده‌ستی دوژمن و ڕیسووا بکرێ، بارزانیش هه‌ر یه‌کسه‌ر به‌ڕێزه‌وه‌ ئالاکه‌ی وه‌رگرت و به‌ڵێنی به‌ قازی نه‌مر دا که‌ تا ژیانی ماوه‌ ئاڵاکه‌ بپارێزێ، هه‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ بارزانی نه‌مر کۆڵی نه‌داو نه‌یهێشت ئاڵاکه‌ ده‌ست دوژمن بکه‌وێ که‌ هه‌مان ئه‌م ئاڵایه‌یه‌ وا ئیمڕۆ سه‌ر‌ۆکی کورد کاک مه‌سعود بارزانی پارێزگاری لێده‌کا و نایه‌ڵێ بکه‌وێته‌ ده‌ستی دوژمن

له‌ زۆربه‌ی سه‌رگووزشته‌کان گێڕانه‌وه‌ی دوارۆژه‌کانی کۆمار و قازی باس له‌وه‌ ناکرێ. که‌ بارزانی قازی دیتبێ، هه‌موویان ده‌ڵێن نامه‌ی بۆ ناردوه‌ و داوای لێکردووه‌ که‌ بڕواته‌ لای و بارزانی باسی سۆڤیێتیشی له‌نامه‌که‌ نه‌کردووه‌ ئه‌وکاته‌ خۆشی نه‌یده‌زانی به‌ره‌و کوێ ڕاده‌کا.
له‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک باسی ڕۆڵی فه‌رمانده‌یی کاکی دزه‌یی نه‌کراوه‌ که‌ شانبه‌شانی بارزانی سه‌ردانی پێشه‌وا بکه‌ن.

قازی تا ئه‌وکاته‌ی نه‌بردرا بۆ گۆڕه‌پانی چوارچرا نه‌یده‌زانی که‌ له‌قه‌ناره‌ ده‌درێ
له‌وه‌ ڕۆژه‌ی که‌ بارزانی چووه‌ ڕووسیا، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عێراق و تا به‌یانی ئازاری ساڵی هه‌فتاوه‌ تا شۆڕی ئه‌یلول و تا هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی بارزانی نه‌مر له‌ساڵی ۷۹ بۆ کوردستانی ئێران، نه‌ دکتۆر موحسین، نه‌ کاک مه‌سعود بارزانی و نه‌ کاک ئیدریسی بارزانی و نه‌ کاک نێچیروان بارزانی، و نه‌ هه‌موو خوێنه‌رانی ئه‌م نووسینه‌ و نه‌ که‌سی خۆشم له‌هیچ مناسه‌به‌یه‌ک و له‌هیچ شوێنێک ئه‌م ئاڵایه‌ی جه‌نابی دزه‌یی باسی ده‌کا به‌ده‌ستی بارزانیمانه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، به‌ره‌بابی بارزانی نه‌مریش هه‌موو ده‌م ده‌ڵێن که‌ نه‌ ڕه‌قه‌م حسابی نهێنی و نه‌ سندوقی ئه‌مانه‌تی نهێنیان له‌ بانکه‌ ده‌ولیه‌کانه‌وه‌ نیه‌، باشه‌ کاک موحسین ئه‌و هه‌موو کاته‌ ئه‌م ئاڵایه‌ له‌کوێ حه‌شار درابوو؟

عه‌لی کوڕی پێشه‌وای شه‌هید هه‌ر له‌ هه‌رزه‌کاریه‌وه‌ بوو به‌ سافاک تا ئیقیلابی خومه‌ینی، دواییش ده‌ستی له‌گه‌ڵ سه‌دام تێکه‌ڵ کرد وه‌ چه‌ند تیجاره‌تکی چه‌کی بۆ عێڕاق له‌ ئه‌ڵمانیا و سویسرا ئه‌نجام دا، ساڵی ۹۲ سه‌ردانی سه‌دامی کرد له‌ به‌غدا، سه‌دامیش له‌سه‌ ئیختیلاس دوو ساڵی زیندانی کرد وه‌ به‌نیاز بوو له‌ سێداره‌ی بدا، دوایی به‌ر عافوات که‌ووت و گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا، جا که‌سێکی ئاوا چۆن ده‌توانرێ بکرێ به‌ شاهێدێک بۆ سه‌ر مێژووی گه‌له‌که‌مان.
تا ئه‌م دواییه‌ش هیچ کوردێک نه‌یده‌زانی که‌ شێه‌ی ئاڵاکه‌مان چۆنه‌، جارێک ڕۆژه‌که‌یان ده‌کرده‌ ئه‌ستێره، جارێک ده‌یه‌ها تیشکی بۆده‌کرا، جار هه‌بوو وێنه‌ی قازی تێدابوو، تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی دیاری نه‌کرابوو که‌ ڕۆژی سه‌ر ئاڵاکه‌ بیستویه‌ک چوکره‌ی هه‌بێ، باشه‌ دکتۆر گیان تۆ وه‌ک که‌سێک که‌ ئاڵا ڕه‌سه‌نه‌که‌ت بینیوه‌، بۆ ئه‌وکاته‌ بۆت ڕاست نه‌ده‌کردینه‌وه‌ و پێت نه‌ده‌گووتین ڕۆژه‌که‌مان شێوه‌ی چۆنه‌؟ وه‌ ئایا دڵنیای هه‌مان ئاڵایه‌ وا به‌ڕێز کاک مه‌سعود پاسه‌وانی ده‌کا؟
کاکی دکتۆر ڕاسته‌ جه‌نابت ساڵه‌های ساڵ له‌ناو شۆڕش بووی وه‌ له‌ بارزانی نه‌مر نزیک بووی، له‌ ئه‌مریکاش به‌به‌رده‌وام له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌دیاریه‌وه‌ بووی، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ئاڵاو قازی له‌لایه‌ن جه‌نابتانه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ساتراوه‌، جا بۆیه‌ کتابه‌که‌ی جه‌نابتاتن له‌ ڕوانگه‌ی مێژوو ناتوادرێ به‌به‌ڵگه‌نامه‌ دابندرێ
من کتابه‌که‌ت وه‌ک ڕیکلامێکی ته‌له‌فزیۆنی چه‌ند چرکه‌یی دێته‌ پێش چاووم، وه‌ به‌ شتێک دێرینی ناناسم، وه‌ ده‌زانم ته‌نها بۆ ئیمڕۆ نووسراوه‌ که‌ زیاتر خۆت له‌ به‌ره‌بابی بارزانی نه‌مر نزیک بکه‌یته‌وه‌، که‌هه‌رچه‌ند به‌ خۆت و به‌ کاک سه‌فینی کوڕت بێبه‌ش نه‌بوون له‌خه‌ڵات، جا بۆیه‌ هه‌رگیز نه‌ده‌بووایه‌ خۆت ئه‌زتیه‌ت بده‌ی و به‌م پیری سه‌ریه‌ ئه‌م هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه‌ بنووسی یان به‌نووسین بده‌ی.
ته‌نانه‌ت ده‌رهێنه‌ره‌کانی هۆلیویود دوای شه‌ڕی ڤێتنام هیچی دی ئه‌م جۆره‌ سیناریۆ تیاتڕالیانه‌ ناخه‌نه‌ ناو فیلمه‌کانیان، چونکه‌ ئه‌وانیش ده‌زانن که‌ خه‌ڵک که‌ر نیه‌ و که‌س سه‌یری فیلمه‌کانیان ناکه‌ن وه‌ ئاڵا ته‌نها پارچه‌ په‌ڕۆیه‌که‌ به‌ڵام مانایه‌کی معنوی هه‌یه‌، جا چاوه‌ڕوانی چیت له‌کورد ده‌کرد، نوڕ نوڕ بۆ سیناریۆ درووسترکراوه‌که‌ی عه‌له‌می قازی بگریه‌یین؟

بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی موحسن دزه‌یی (به‌رگی یه‌که‌م) به‌ زمانی عه‌ره‌بی، کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

کتێبه‌که‌:
http://www.kurdistanpost.info/kitebxane/muhsin_dzeyi/mohsin-1.pdf

ئه‌لبومی یه‌که‌می ناو کتێبه‌که‌:
 
ئه‌لبومی دووه‌می ناو کتێبه‌که‌:

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە