کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و په‌رله‌مانی داهاتوو!!.

Monday, 04/05/2009, 12:00


ئه‌و وتانه‌ی که‌ سه‌رانی مافیای کوردی ده‌یڵێنه‌وه‌ و کردوویانه‌ته‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی سه‌ر زمانیان،ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێن : ((جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه‌ و ده‌نگ ناده‌ن به‌ لیستی تر)) ،به‌ڵام به‌ سه‌یری ئه‌و کۆنگره‌ رۆژنامه‌ نووسییه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆکی،
عێراقی عه‌ره‌بی و سه‌رۆکی خۆ فرۆشان بکه‌ن ،که‌ له‌ هاوینه‌ هه‌واری دووکان سازیاندا له‌ به‌رواری 3/5/2009 ،که‌ تیایدا مامه‌ ووتی : لیسته‌که‌ی نه‌وشێروان کاردانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی نابێت .*وه‌ له‌ دوای ئه‌ویش، سه‌رۆکی خۆفرۆشان ووتی :له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌نگی یه‌کێتی و پارتی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌رده‌که‌وێت..*
ئه‌وه‌ی من سه‌رنجی بده‌م وه‌کو هاوڵاتیه‌ک (ده‌سه‌ڵات چه‌نده‌ وره‌ی به‌رداوه‌ و هه‌ناویان هاتۆته‌ خواره‌وه‌)،هیچیان له‌ باردا نیه‌ ،چونکه‌ به‌ درێژایی 18 ساڵی ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هیچیان نه‌ چاندووه‌ بیدوورنه‌وه‌،،ئه‌مه‌ش له‌ به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌.
ئه‌م ووتانه‌ی سه‌ره‌وه‌،،سه‌یری رۆژانی پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان بکه‌ن ،نوێنه‌ره‌کانی هه‌ردوو لا چۆن خۆیان فش ده‌کرده‌وه‌ و ده‌یان ووت: ئێمه‌ دۆست و لایه‌نگران و سه‌رنجی برا عه‌ره‌به‌کان و که‌مایه‌تیه‌کانی ترمان راکێشاوه‌ بۆ لای خۆمان و کۆبوونه‌وه‌مان کردووه‌ که‌ به‌ڵێنیان داوه‌ ده‌نگ به‌ لیستی ئێمه‌ بده‌ن، به‌ تایبه‌تیش له‌ ناوچه‌ کێشه‌ له‌ سه‌ره‌کان ، دوای پرۆسه‌که‌ ،ڕوون بووه‌وه‌ که‌ هیچیان نه‌کردووه‌ بۆ خه‌ڵک و نمونه‌ی ئه‌وه‌ش ،، نه‌ینه‌وا،مه‌خمور،پردێ، توزخورماتوو،،،هتد.
ته‌نانه‌ت له‌ به‌غداش کورد هیچی بۆ نه‌کرا ،،وه‌ له‌ خانه‌قین ده‌رچوو که‌ 15 سندوق ته‌زوویر کراوه‌ ،،،به‌ ووته‌ی کاربه‌ده‌ستانی به‌غدا،له‌ موسڵیش به‌ ده‌ستی لیستی حدباوه‌ ده‌ناڵێنن،،
وه‌ کورده‌کانی پردێ و توزخورماتوو ده‌نگیان نه‌دابوو که‌ ژماره‌یان نزیکه‌ی 15 پانزه‌ هه‌زار که‌س ده‌بوو،مه‌خمور 60 شه‌ست هه‌زار که‌س ده‌بوو،،
وه‌ له‌م ڤیدیۆیه‌ی ده‌سته‌ راستی ئه‌م سایته‌ سه‌یری مه‌لا بته‌یحان بکه‌ن چۆن ده‌رشێته‌وه‌ به‌ سه‌ر لیستی نه‌وشێروان دا،، خۆشیان به‌ دیموکراتی ده‌زانن و ده‌ڵێت :ئه‌گه‌ر ئێمه‌ برمانه‌وه‌ پیرۆزمه‌ن بێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بردیانه‌وه‌ پیرۆزیان بێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌: ئایا ئێوه‌ ئه‌گه‌ر نه‌تان برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامه‌که‌ی ڕازی ده‌بن ؟ که‌ یه‌کێکی تر به‌ شێوازی دیموکراتی بێته‌ شوێنی ئێوه‌وه‌ ؟
به‌ دڵنیایه‌وه‌ نه‌خێر ،،!چونکه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تره‌وه‌ زۆر شتی وامان گوێ لێبووه‌، که‌چی له‌گه‌ڵ لیسته‌کانی ترداکردیان به‌ شه‌ر ،به‌ بیانووی هیچ و پووچ ،که‌ گوایه‌ ئه‌وانه‌ شه‌ری شاخ و دژی رژێمی سه‌دام شۆرشیان نه‌کردووه‌،
شه‌هیدیان نه‌داوه‌ و هاتوونه‌ته‌ سه‌ر خوانی ئاماده‌ کراوه‌وه‌، ئه‌وه‌بوو یه‌کگرتووی ئیسلامی باجه‌که‌یدا، که‌وته‌ به‌ر‌ توندوو تیژی پیاوانی چه‌په‌ڵی پارتییه‌وه‌.

* سایتی چاو دێر 3/5/2009
* سایتی چاودێر 3/5/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە