کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ی شه‌هیدان

Friday, 13/11/2009, 12:00


ئه‌ی شه‌هیدان

ئیوه‌ هه‌رده‌م ' زیندوون

له‌ دلماندا

له‌ئاین و باوه‌ڕماندا

له‌ بیلبیله‌ی چاوی منداڵانی

چه‌وساوه‌ی ووڵاتماندا

ئیوه‌ هه‌ده‌م زیندوون

وانه‌زانن شه‌هید ته‌نها په‌یکه‌رێکه‌

کێڵی قه‌برێکی گرتووه‌

ناوی شه‌هید باخچه‌یه‌که‌

هیوای نه‌خشی کوردستانی

به‌ڕه‌نگی گوڵه‌کانی ڕازاندووه‌

ڕه‌نگی خوێنی زامی تۆیه‌

قه‌ڵغانی له‌ سینگی کیژانی هه‌ڵمه‌تدا

جه‌سپاندووه‌

ئه‌ی شه‌هیدان هه‌رگیز نامرن

له‌ دڵماندا هه‌ڵکۆڵاوه‌

یاده‌کانتان

ڕه‌نگ و بۆنتان

نیشانه‌تان

له‌ دڵماندا تۆی ئازاری شه‌هید بوونتان

نیشانه‌ی تاکه‌ ڕێیمان‌

به‌ په‌تی سێداره‌ی ئیوه‌ و

به‌ ئاوریشمی په‌ پوله‌کان

مه‌دالێه‌ی خۆ ڕاگری

نوێ کردووه‌ ‌

ئه‌ی شه‌هیدان.. کاروانی قافڵه‌ی ئیوه‌یه‌

له‌ پێشه‌وه‌

له‌ پشت هه‌ر پارچه‌یه‌ک

له‌ خاکی گه‌وهه‌ری کوردستان

گوڵی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی خه‌ڵاتی

لی سه‌وز بووه‌

دوا خواحافیزی چیاکان

هێشتا کاتی نه‌هاتووه

یاده‌کانتان له‌ بیر ناکه‌ین

یاده‌کانتان له‌ خانه‌ی

چوار پارچه‌ی خوێنی دڵه‌

زیندووه‌

ئاخ شه‌هیدان واده‌زانن وون ده‌بن

په‌تی سێ داره‌ی شه‌هید بوونتان

دۆژمنی تۆقاندووه‌

نامرن ئێوه‌ دڵن

ئێوه‌ ڕۆحی جه‌سته‌ی گه‌ڵێکن

‌ به‌یراغی شه‌هید بوونی

هه‌ڵکردووه

ئێوه‌ هه‌رگیز نامرن

مردنتان هیشتا زووه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە