خاوه‌ن ئه‌و هزرانه‌ی باوه‌ڕیان به گۆڕان و نوێبونه‌وه هه‌یه گه‌نجن!
Sunday, 29/03/2009, 12:00
1728 بینراوە
رێکخراو
ئێمه‌ی گه‌نجانی که‌رکوک له ئه‌نجامی هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی و به ته‌نگه‌وه‌هاتنمان بۆ شاره‌که‌مان، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی توانای گه‌نجان له ژێر یه‌ک چه‌تردا، بیرمان له دامه‌زراندنی کۆبه‌ندی گه‌نجانی که‌رکوک (کۆبه‌ند) کرده‌وه. تا لێره‌وه گه‌نجان بتوانن به‌شداری کاریگه‌ر بن له خزمه‌تکردنی شار، هه‌م هاوکار و هه‌م فشار بن بۆ سه‌ر ئیداره و داووده‌زگاکانی که‌رکوک. هه‌ر لێره‌وه گه‌نجان ده‌یسه‌لمێنن چه‌ند که‌رکوک و نیشتمانیان خۆش ده‌وێ.
ناو:
کۆبه‌ندی گه‌نجانی که‌رکوک شوێن: که‌رکوک
پێناسه: کۆبه‌ند بریتیه له‌و چه‌تره به‌رفراوانه‌ی گه‌نجانی که‌رکوک له خۆ ده‌گرێت، به‌مه‌به‌ستی گرنگی دان به پرسی گه‌نجان و هاندانیان بۆ به‌شداری کردن له خزمه‌تکردنی که‌رکوک.
کارنامه
هه‌وڵدان بۆ :
1 دروست کردنی کلتوری گفتوگۆ و یه‌کتر قبوڵ کردن.
2 باسکردنی پرسی گه‌نجان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی که‌رکوک به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه و دوور له کاری تێکده‌رانه.
3 ئاگادار کردنه‌وه‌ی گه‌نجان له کاره‌کانی ئیداره‌ی که‌رکوک و هاوکاری کردنی گه‌نجان له‌م بواره؛
4 ئاگادارکرنه‌وه و فشارخسنته سه‌ر ده‌سه‌ڵات کاتی به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی داواکانی گه‌نجان
5 رێزگرتنی به‌ها پیرۆزه‌کان له هه‌ر ئایین و که‌لتور و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێت.
6 پیرۆز راگرتنی شه‌هیدان و تێکۆشه‌رانی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی که‌رکوک؛ .
7 وشیار کردنه‌وه‌ی گه‌نجان له رووی رۆشنبیری، کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی و سیاسی . تاد
8 کارکردن دژی هه‌موو جۆره ده‌مارگیری و توندڕه‌وییه‌ک.
9 یه‌کسانی کچ و کور له ئه‌رک و ماف.
9 هه‌وڵدان بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار بۆ گه‌نجان .
10 کارکر دن بۆ چه‌سپاندی مافی پێکهاته‌کانی که‌رکوک له ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان.
بۆ دڵنیابوونی هه‌موو لایه‌ک ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیکاری کۆبه‌ند پێش له راگه‌یاندنی له رۆژی 18-3-2009 سه‌ردانی به‌ڕێز پارێزگاری که‌رکوکیان کرد، به ره‌سمی له دامه‌زراندن و کارنامه‌ی کۆبه‌ند ئاگادار کرایه‌وه، به‌ڕێزی خۆشحاڵی خۆیی و ئاماده‌ی هاوکاریکردنی ده‌ربڕی.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له گه‌نجانی که‌رکوک ده‌که‌ین له که‌رکوک و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاوکاریمان بکه‌ن، کۆبه‌ند به ماڵی خۆیان بزانن. به‌رنامه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند تر بکه‌ن.
هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌م ناونیشانه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکات.
E-mail:
[email protected]