جهنگـــــی برسیکــــردن!
Saturday, 24/01/2009, 12:00
1998 بینراوە
له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا نرخی خواردن له‌جیهاندا به‌شێوه‌یه‌کی خه‌یاڵی به‌رزبووه‌وه، هه‌ندێک له خواردنه سه‌ره‌کیه‌کانی وه‌ک ڕۆن، گه‌نمه‌شامی و برنج نرخه‌کانیان به ڕێژه‌ی له100% زیادی کردوه، وه به‌پێی ڕاپۆرتێکی بانکی ده‌ولی له‌ماوه‌ی 36 مانگدا، واته تا مانگی 2/2008 نرخی گه‌نم به‌ڕێژه‌ی 181%، وه نرخی خواردنهکانیتریش به‌ڕێژه‌ی له 83% زیادیان کردووه. به‌پێی ڕاپۆرتێکی تری ڕێخراوه‌ی خۆراک و کشتوکاڵ(FAO) ته‌نها له‌ساڵی 2007 دا نرخی خواردن به‌ڕێژه‌ی 47% به‌رزبۆته‌وه.
باشترین برنجی تایلاند پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نی به 198 دۆلار فرۆشراوه، که‌چی هه‌مان برنج ساڵی پار به 323 دۆلار فرۆشراوه، ئه‌مساڵیش له 24/04/2008 دا به 1000دۆلار فرۆشراوه. واش چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت که ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه به‌رده‌وام بێت تا ساڵی 2015. ئه‌م ئه‌زمه‌یه به‌ته‌واوه‌تی له20 مانگی ڕابردودا ده‌ستی پیکردوه، به‌ڵام له دوو - سێ مانگی ڕابردوودا به‌ته‌واوه‌تی ته‌قیه‌وه.
ئه‌م بهڕزبوونهوهیه بۆته هۆی شه‌پۆلێکی به‌هێزی توندوتیژی و ناڕه‌زای ده‌ربڕین له‌جیهاندا، له 2/4/2008 دا سه‌رۆکی بانکی ده‌ولی له واشنتۆن ڕایگه‌یاند که بهڕزبونهوهی نرخی خواردن ئه‌بێته هۆی تێکچوونی باری ئاسایش له 33 وڵاتی جیهاند. له 22/4/2008 یشدا قسه‌که‌رێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که سه‌د ملیون که‌س له‌ژێر مه‌ترسی برسێتیدان. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه خۆپیشاندان زۆر به‌توندی له‌وڵاتانی هایتی، به‌نگلادیش، ئه‌بیدجان، میسر، پاکستان، تایلاند، کامێرۆن، ئه‌سیوبیا، هیندۆراس، ئه‌نده‌نووسیا، مه‌ده‌گه‌سکه‌ر، نه‌یجریا، فلیپین، سنیگاڵ، ئۆزباکستان، زامبیا و پیرۆ و به‌م دواییه‌ش له هه‌ندێک له‌شاره‌کانی ئێران‌دا ده‌ستی پێ‌کرد.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خواردن بۆته هۆی برسیکردنی ملوێنه‌ها خه‌ڵک له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، له‌ئێستادا هه‌موو ڕۆژێک نزیکه‌ی 35000 منداڵ له برسا یان له‌به‌ر توندوتیژی ئه‌مرن، واته هه‌ر چه‌ند سانییهک منداڵێک. جیاوازی نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ندیش رۆژ به‌ڕۆژ لهزیابوندایه .
2.8 ملیار له خه‌ڵک، که نیوه‌ی خه‌ڵکی جیهانه ڕۆژانه به‌که‌متر له دوو دۆلار ژیان ئه‌گوزه‌رێنن. له شوێنێکی وه‌ک هایتیدا بارودۆخه‌که زۆر خراپتره، به‌پێی راپۆرتی ڕێخراوی IMF کرێکاری هایتی له‌ڕۆژێکدا 44 سه‌نت وه‌رئه‌گرێت واته که‌متر له نیو دۆلار، ئه‌مه ئه‌گه‌ر کاریان ده‌ست که‌وێت، چونکه 2/3ی خه‌ڵکه‌که ئیشی به‌رده‌وامیان نییه. زۆربه‌ی خه‌ڵکی له خانووی کارتۆن و ته‌نه‌که‌دا ئه‌ژین، نه کاره‌با نه ئاو نه ئاودهستخانهیان هه‌یه، هه‌میشه برسین و زۆرێک له‌و خه‌ڵکه ڕۆژانه یه‌ک ژه‌م خواردن ئه‌خۆن، ئه‌مه له‌زۆر شوێنی تری ئه‌مه‌ریکای لاتینیشدا هه‌روایه، بۆ نموونه وه‌ک مه‌کسیک که زۆرێک له خه‌ڵک له‌به‌ر ده‌ستکورتی، ڕۆژانه یه‌ک ژه‌م نان ئه‌خۆن.
برسێتی له هایتدا زۆر قوهسه خه‌ڵک ناچارن قوڕ بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی برسێتیه‌که‌یان نه‌مێنێت، ئه‌ویش جۆره قوڕێکه پێی ئه‌ڵێن پیکا(Pica) له‌گه‌ڵ خوێ و هه‌ندێک سه‌وزه‌دا تێکه‌ڵی ئه‌که‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌م قوڕه‌ش به خۆڕای نیه و ئه‌فرۆشرێت، به‌شی 100 کێکی قوڕ به 5 دۆلاره ، له‌ساڵی پاریشه‌وه نرخه‌که‌ی دۆلار و نیوێک به‌رزبۆته‌وه، که ئه‌مه‌ش هێشتا زۆر گرانه بۆ هایتیه‌کان که بتوانن بیکڕن.
ئایا سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئه‌زمه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌که‌می خواردنه‌وه : بوونی ئه‌م ئه‌زمه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به که‌می به‌رهه‌م هێنانه‌وه نییه، هه‌رئێستا به‌رهه‌م هێنان زیاتره له‌پێداویستیه‌کانی مرۆڤ. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێخراوه‌ی خۆراک و کشتوکاڵ(FAO) ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 1960 دا بۆ هه‌موو که‌سێک 18 کالۆری زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، وه له‌ئێستادا هه‌موو که‌سێک 2800 کالۆری به‌رئه‌که‌وێت له‌ڕۆژێکدا. هه‌ر بۆیه‌ش برسێتی په‌یوه‌ندی نیه به زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌شێوازی به‌رهه‌م هێنان و بازاڕه‌وه که تیایدا سه‌رمایه‌داری قازانج ئه‌خاته پێش هه‌موو شتێکی تره‌وه، بۆ نموونه له که‌نه‌دا حکومه‌تی فیدراڵی 225 دۆلار ئه‌دات بۆ هه‌ر به‌رازێک که بکوژڕێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌راز له‌م وڵاته‌دا، ئه‌مه‌ش به هۆی دابه‌زینی نرخی گۆشتی به‌رازه‌وه‌یه، هه‌ندێک له‌م گۆشتی به‌رازه ئه‌درێت به‌بانکه ناوخۆیه‌کانی خوارده‌مه‌نی به‌ڵام زۆربه‌ی فڕێ ئه‌درێت یان ئه‌کرێت به‌خواردن بۆ گیان له‌به‌رانی تر . هه‌ر به‌هه‌مان شێوه یابان و ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا ساڵی هه‌زاران ته‌ن میوه‌و سه‌وزه ئه‌که‌ن به‌ژێر زه‌ویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نرخ دانه‌به‌زێت له‌بازاڕدا، نموونه‌کی تر له‌م باره‌یه‌وه ئه‌مه‌ریکایه که 3.5 ملیار پرته‌قاڵیان له بازاڕی کالیفۆرنیا لابرد و له‌ناویان برد بۆ ئه‌وه‌ی نرخ دانه‌به‌زێت، یان یابان ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر 8.600 ته‌ن تور و که‌له‌رمی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌ناوبرد، ئه‌وروپاش هه‌زاران ته‌ن که‌ره‌و شیریان به‌هه‌مان شێوه له‌ناو بردووه، به‌ڵام ئه‌م خواردنانه هیچی نادرێت به وڵاتانی هه‌ژاری دنیا.
له‌لایه‌کی تره‌وه به‌رهه‌م هێنانی گه‌نمه‌شامی له‌جیهاندا زۆر له زیادبوندایه. له نێوان ساڵی(2004 ــ2007) به‌رهه‌م هێنانی گه‌نمه‌شامی 51 ملیون ته‌ن زیادی کردووه، به‌ڵام هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا بایوفیولی ئه‌مه‌ریکیش به‌تایبه‌تی(ئیسانۆڵ)، 50 ملیون ته‌ن زیادی کردووه که هه‌موو ئه‌و زیاده به‌رهه‌مه‌ی هه‌ڵمژیووه، وه واش چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت که به‌کارهێنانی گه‌نمه‌شامی بۆ بایوفیول له‌ئه‌مه‌ریکادا به‌رزبێته‌وه بۆ 114 ملیون ته‌ن. به‌رازیل که یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م هینهرهکانی میسانۆل، ساڵی پار په‌یماننامه‌ی لێکۆڵینه‌وه و پێشخستنی میسانۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا مۆرکرد بۆ دروستکردنی ئامێری نوێ تا به‌هۆیه‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه زیادبکرێت.
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی گه‌نمه‌شامی(National Corn Growers Association-ـــ NCGA) له‌ساڵی 2009 دا 3/1ی به‌رهه‌می گه‌نمه‌شامی بۆ دروستکردنی بایوفیوڵ ئه‌بێت، که‌ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی دابینکردنی وزه بۆ ئه‌مه‌ریکاو هه‌ڵئاوسانی بازاڕی خۆراکیش له جیهاندا له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ئاینده‌دا
سه‌رمایه‌داره‌کان به ناوی پارێزگاریکردنی ژینگه‌وه له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا قازانجێکی خه‌یاڵیان له بایوفیول کردووه چونکه به‌رهه‌م هێنانی له نه‌وت هه‌رزانتره، ئه‌مه له‌کاتێکدا که نرخی نه‌وت له به‌رزیدایه.
ئه‌وروپا و هندیش خه‌ریکن هه‌مان ڕێباز بگرنه‌به‌ر و به‌رهه‌مهێنانی بایوفیول زیاد بکه‌ن، بۆ نموونه ئه‌وروپا ئیعلانی ئه‌وه‌ی کردووه کهتاساڵی 2010 ئه‌بێت 5.75% گازی سه‌یاره له بایوفیول بێت.
هۆکاره‌کانی ئه‌م ئه‌زمه‌یه: به‌پێی بۆچوونی زۆرێک له پسپۆڕانی ئابوری و سیاسی هۆکاری ئه‌م ئه‌زمه‌یه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆکارێکی سه‌ره‌کی له‌وانه:
1. هۆکاره سروشتیه‌کانی وه‌ک ده ساڵ وشکه ساڵی له ئوسترالیا، لافاو له به‌نگلادیش و شوێنانهکانیتر.
2. به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان له جیهاندا.
3. هه‌ره‌سهێنانی بازاڕی پاره‌وپوول و کێشانه‌وه‌ی چه‌ندان تریلیۆن دۆلار له بواری خانووبه‌ره‌دا و خستنه‌گه‌ڕی له بواری کڕینی خواردن و ماده سه‌ره‌تایه‌کاندا، که ئه‌مه له وۆڵ ستریت(wall street) پێی ئه‌گوترێت سوڕی تایبه‌تی کاڵا (Commodities supper_ Cycle) ، وه‌ک ئاشکرایه له دوای په‌یدابوونی ئه‌زمه‌ی پاره له ئه‌مه‌ریکا بازرگانه‌کان له‌لایه‌ک پاره‌کانیان خسته بواری بازرگانی نه‌وت و ئاڵتونه‌وه له‌لایه‌کی تریشه‌وه کڕینی گه‌نم و گه‌نمه‌شامی و کاکاو و مه‌ڕوماڵات.
4. به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و ترس له به‌ش نه‌کردنی ناوخۆی، وای له‌زۆرێک له‌و وڵاتانه کردووه که دانه‌وێڵه ده‌نێرنه ده‌ره‌وه، فرۆشتن و ناردنه‌ده‌ره‌وه که‌م بکه‌نه‌وه؛ وه‌ک تایلاند که گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی برنجه. ڤیه‌تنام و میسر و کامبودیاش واپێئهچێت که هه‌مان شت بکه‌ن. چین و کازاغستان و ئه‌رجه‌نتینیش هه‌مان ڕێگایان گرتۆته به‌ر سه‌باره‌ت به دانه‌وێڵه‌کانی تر، چونکه تا که‌متر بنێرنه ده‌ره‌وه نرخ زیاتر به‌رز ئه‌بێته‌وه.
5. گۆڕینی دانه‌وێڵه بۆ بایوفیوڵ (biofuel): بایوفیول به‌و سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه ئه‌وترێت که لهبهربوومه دانه‌وێڵه‌یه‌کان ده‌ردێت که ئه‌مه‌ش زیاتر وه‌ک گاز‌و به‌نزین ده‌بێت، ئه‌ویش دوو جۆره:
بایو ئیسانۆڵ که وه‌ک به‌دیلێکه بۆ گاز، له‌گه‌نم و گه‌نمه‌شامی و قامیشی شه‌کر ده‌ردێت، وه ئوتومبێل ئه‌توانێت 10% ئه‌مه له‌گه‌ڵ گازدا به‌کاربهێنیت.
بایودیزڵ؛ که تاڕاده‌یه‌ک هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌کاردێت به‌ڵام له‌زۆر جۆڕ ڕۆنی ڕوه‌کی ده‌ردێت؛ وه‌ک پاقله‌ی سۆیا، دارخورما، هه‌روه‌ها له‌چه‌وری حه‌یوانی. ئه‌م جۆره ئه‌توانرێت 100% له‌جیاتی گاز به‌کار بهێنرێت.
6. خاڵێکی گرنگ که که‌م له توێژه‌ره‌وه‌کان خۆیانی لهقهرهئهدهن ئه‌وه‌یه که ئه‌م کێشه‌یه سه‌رئه‌نجامی قه‌یرانی بازاڕه. ئه‌مڕۆ جیهان ئه‌و جیهانه‌ی 50-ــ 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ر نیه که‌ته‌نها چه‌ند وڵاتێک به‌رهه‌م هێنه‌ری گه‌وره بن و باقی وڵاتانی تر بازاڕبن بۆ کاڵاکانیان. ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی وڵاتان بوونه‌ته وڵاتی پیشه‌سازی و ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌هێنن له خۆیان زیایه و پێویسته بازاڕی بۆ بدۆزرێته‌وه. وڵاتێکی وه‌ک چین وا خه‌ریکه ده‌ست به‌سه‌ر زۆربه‌ی بازاڕی جیهاندا بگرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌فه‌ریقا و وڵاته هه‌ژاره‌کانی تر، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخی کاڵاکانی زۆر هه‌رزانتره له‌وه‌ی که له ڕۆژئاوادا به‌رهه‌م دێت. له به‌رامبه‌ردا ڕۆژئاوا وه به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت نرخ بێنێته خواره‌وه بۆ ئه‌و ئاسته تا به‌ربه‌رکانی چینی پێ‌بکات. هه‌ر بۆیه‌ش خواردنیان کرده چه‌کێک بۆ ئه‌وه‌ی لهڕیگایهوه جارێکی تر ئه‌فه‌ریقا و ولاتانی هه‌ژاری تری پێ بخه‌نه‌وه ژێر ڕکێفی خۆیانه‌وه، ئه‌ویش به‌وه‌ی که له‌ڕێگای سندوقی نه‌قدی ده‌ولیه‌وه بیانخه‌نه ژێر قه‌رزێکی زۆره‌وه و مه‌رجه‌کانی خۆیانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
ڕۆڵی سندوقی نه‌قدی ده‌ولی و بانکی ده‌ولی له برسیکردنی وڵاتاندا:سندوقی نه‌قدی ده‌ولی هه‌میشه ئامێرێک بووه بۆ کۆنترۆڵ کردنی وڵاتانی هه‌ژار، بۆ ماوه‌ی چه‌ند دهکایهکه هه‌ردوو بانکی ده‌ولی و سندوقی نه‌قدی ده‌ولی ڕه‌فزی ئه‌وه‌یان کردووه که قه‌رز بده‌ن به هیچ وڵاتێکی هه‌ژار، ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بێت به قبوڵکردنی پڕۆگرامی ڕێکخستنه‌وه‌ی هه‌یکه‌لی(Structural Adjustment Program) ؛ ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که ئه‌بێت ئه‌و وڵاته؛ 1. نرخی پاره‌که‌ی بێنێته خواره‌وه، 2. باج له‌سه‌ر که‌لوپه‌لی ده‌ره‌وه که‌م بکاته‌وه، 3. شوێنه سه‌ره‌کیه‌کانی بکاته موڵکی پڕایڤێت، 4. هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی کشتوکاڵی بوه‌ستێنێت یان که‌می بکاته‌وه.
ئه‌مه‌ش هه‌مووی به به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی که ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌بێته باشکردنی ئابوری وڵاته‌کانیان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه بۆته هه‌ژارترکردنی ئه‌و وڵاتانه، وڵاتێکی وه‌ک میسر 30 ملیار دولار قه‌رزاری سندوقی نه‌قدی ده‌ولییه. کینیا تا 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شی پێداویستی ناوخۆ خواردنی به‌رهه‌م ئه‌هێنا، که چی ئه‌مڕۆ له 80% خواردن له‌ده‌ره‌وه دێنێت، وه له80% ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش که ئهینێرێته ده‌ره‌وه بابه‌تی کشتوکاڵی ترن. زۆربه‌ی زه‌وی جوتیاره‌کان بونه‌ته موڵکی کۆمپانیا گه‌وره‌کان، هه‌ر بۆیه‌ش به‌رهه‌مهێنان بۆ کۆمپانیاکانه و به‌رهه‌مه‌کانیش ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن که بۆ بزنس به‌کاردێن و پێی ئه‌ڵێن agribusiness.
هایتی کاتی خۆی 97% ی برنجی ناوخۆی به‌رهه‌م هێناوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا ئه‌و حکومه‌ته‌ی ناچارکرد (که به‌ویستی ئه‌وان چۆته سه‌رکار) که ده‌عمی جوتیاره‌کان بوه‌ستێنێت بۆ کشتوکاڵ کردن، دواتر خۆیان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بازاڕی ئه‌م وڵاته‌دا و برنجێکی زۆری ئه‌مه‌ریکیان به‌نرخێکی هه‌رزان خسته بازاڕه‌که‌یه‌وه(که حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی ده‌عمی ههرزانیهکهی ئه‌کرد) ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی جوتیاره‌کانی هایتی ئیفلاس بکه‌ن و واز لهکشتوکاڵکردن بهێنن. ئێستاش له‌کاتێکدا که‌ئه‌م وڵاته هه‌شت ملیون خه‌ڵکی برسی هه‌یه، بانکی ده‌ولی ته‌نها 10 ملیون دۆلاری داوه‌تێ وه‌ک یارمه‌تی.
ئه‌م ڕێخراو و بانکانه به‌ویست و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری کار ئه‌که‌ن، وه له‌هه‌ر شوێنێکی جیهاندا وه به هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ک بۆیان کرابێت ویستویانه میلله‌تان به‌دواکه‌وتووی بهێڵنه‌وه، وه به‌تایبه‌تیش بواری کشتوکاڵییان له‌ناوبه‌رن تا بازاڕ‌و سامانی وڵاته‌که‌یان له‌ده‌ست خۆیاندا بێت.
کوردوستان و عێراق نموونه‌یه‌کی تری زیندووی به‌رچاون، له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 کاتێک ڕێخراوه ڕۆژئاوایه‌کان هاتنه ناوچه‌که جوتیاره کورده‌کان به‌رده‌وام سکاڵای ئه‌وه‌یان ئه‌کرد که گوایه ئه‌م ڕێخراوانه سن و کیسهڵهیهکی زۆریان بڵاو کردۆته‌وه. دواتریش ماده‌ی 80ی ده‌ستوره‌که‌ی پۆل بلیمهر که ئێستا حکومه‌تی عێراقی په‌یڕه‌وی ئه‌کات به‌ته‌واوه‌تی کشتوکاڵی عێراقی وێران کرد، هه‌رچی زه‌ویوزاره بۆته موڵکی کۆمه‌ڵێک به‌کرێگیراوی ئه‌مریکی و جوتیاریش یا کراوه به پۆلیس یان ناتوانێت وه‌ک پێویست به‌رهه‌م بهێنیت. له‌به‌رامبه‌ردا ڕۆژانه هه‌زاره‌ها ته‌ن خواردنی ئێکسپایه‌ر له‌لایه‌ن حکومه‌ته وه دێنرێته ناوه‌وه که‌بۆته هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی به‌ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار فراوان، ڕۆژانه ئه‌وه‌نده خه‌ڵک ئه‌مرن هه‌ندێک که‌س وڵاته‌که‌یان ناو ناوه وڵاتی پرسه، ئه‌مه له‌کاتێکدا که عێراق به‌درێژای مێژوو به‌پیت ترین خاکی کشتوکاڵی بووه و وهئهتوانێت نه‌ک به‌شی ناوخۆ به‌ڵکو به‌شی هه‌ندێک شوێنیتری ناوچه‌که‌ش خواردن به‌رهه‌م بهێنیت.
ئه‌و شوێنانه‌ی له‌پشت ئه‌م یاریکردنهوهن بهبازاڕهوه:a) بانکه گه‌وره جیهانیهکان: وه‌ک بۆرسه‌ی ده‌ولی شیکاغۆ(Chicago Stock Exchange-chx) که‌به‌شێکی
گه‌وره‌ی ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌یه، و تیایدا چالاکی خستنه‌گه‌ڕی زۆرێک له بانکه‌کانی به‌رهه‌م هێنان زۆر زیادی کردووه. له‌مانگی یه‌کی 2008وه چالاکی خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه له بواری کشتوکاڵدا به‌ڕێژه‌ی 25% به‌رزبۆته‌وه له chx دا. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نرخی خواردنه سه‌ره‌کیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا به‌رزئه‌بێته‌وه له‌نێوان کاتی خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه‌که و کاتی ته‌سلیم کردنیدا، هه‌ر بۆیه‌ش سهرمایهگهرهکه ئه‌توانێت قازنجێکی زۆری ده‌ستکه‌وێت. به‌پێی ژماره‌کانی (chx)، له‌سه‌ر ڕۆشنای ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ی ئێستادا قازانج مسۆگه‌ره، هه‌ر بۆیه‌ش داوا له‌سه‌ر گه‌نم که‌له‌مانگی دوانزه‌ی 2008ته‌سلیم بکرێت به‌ڕێژه‌ی 73% به‌رزببووه‌وه، گه‌نمه‌شامی به‌ڕێژه‌ی 52%، وه هه‌روه‌ها ڕۆنی گه‌نمه‌شامیش به‌ڕێژه‌ی 44% داواکردن له‌سه‌ریان به‌رزبۆته‌وه.(ته‌ماشآی خاڵی 3بکه له سه‌ره‌وه).
b) کۆمپانیا نه‌وته جیهانیه‌کانی (ئهنگلۆـ ئه‌مه‌ریکان ـ Anglo-American) که ئه‌مانه ئه‌گرێته‌وه: پترۆڵی به‌ریتانی BP Exxon Mobil، Texaco، Royal Dutch Shell ،Chevron، .
c) کۆمپانیه‌کانی ئاو وه‌ک: سویس Suez، ڤیولیا Veolia وBechtel-United Utilities که‌ڕۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌یه له به پرایڤێت کردنی سه‌رچاوه ئاویه‌کان له جیهاندا.
d) کۆمپانیای ئنگلۆـ ئه‌مریکی سه‌ناعاتی حه‌ربی: که پێنج کۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌مریکی ئه‌گریته‌وه؛ ،Raytheon Lockheed Martin ، Northrop Grunman ، Boeing ، General Dynamics. به هاوکاری له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئاسمانی و بۆشای به‌ریتانی (British Aerospace System-BAES) :
هه‌موو ئه‌م کۆمپانیایانه په‌یوه‌ندی زۆر به‌هیزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ کۆماپنیاکانی Wall Street و Oil giant دا.
ســـــهرئهنجــــــام:وزه و خواردن و ئاو سه‌رچاوه‌ی ژیانی مرۆڤن، له‌م ساڵانه‌ی دوایدا نرخی ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌کی خه‌یاڵی چۆته‌سه‌ره‌وه و ئێستاش به‌رده‌وام له‌سه‌رکه‌وتندایه. به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ئه‌م سیانه بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هه‌موو کاڵایه‌کی تریش، چونکه نرخه‌کان پێکه‌وه به‌رز ئه‌بنه‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ بۆته هۆی هه‌ژارکردنی میلله‌تان و دابه‌زاندنی ئاستی بژێوی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. به‌ڵام ئه‌مه سه‌رئه‌نجامی که‌می ئه‌م سه‌رچاوانه نییه، به‌ڵکو سه‌رئه‌نجامی کێشه ئابوری و سیاسیه‌کانی سیستمی سه‌رمایه‌داریه که واپێئهچێت له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به‌جه‌نگێکی گه‌وره کۆتای پێ بێت.
سه‌رمایه‌داری قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له پێش مرۆڤه‌وه دائه‌نێت. ئه‌م سیستمه ملوێنه‌ها جوتیاری له زه‌وی دابڕیووه ئه‌ویش له‌ڕێگای بێپیتکردنی زه‌ویه‌کانیان و ژه‌هراویکردنی ئاو هه‌واکه‌یان، مارکس ئه‌ڵێت؛ '"سه‌رمایه‌داری دژی به‌رهه‌مهێنانه به‌شێوه‌یه‌کی مه‌نتیقی، به‌رهه‌م هێنانی مه‌نتیقی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریدا یه‌کناگرێته‌وه". بۆ نموونه به‌رهه‌م هێنانی بایوفیول ته‌نها یه‌کێکه له‌و نامهنتیقیانهی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری که بۆته هۆی دروستکردنی ئه‌م ئه‌زمه‌ی برسیکردنه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
به‌رهه‌مهێنانی بایوفیول وه‌ک جین زیگله‌ر ئه‌ڵێت(ڕاپۆرتده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان-بۆ-ــ ماف بۆ خواردن) تاوانێکه دژ به‌مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه بۆ سه‌رمایه‌داری زۆر گرنگ نییه، گرنگ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و سه‌رچاوه سروشتیه‌کانه، هنری کسنجر ئه‌ڵێت؛" کۆنترۆڵی نه‌وت بکه، کۆنترۆڵی میلله‌تان ئه‌که‌یت، کۆنترۆڵی خواردن بکه کۆنترۆڵی خه‌ڵکی پێئه‌که‌یت". دیسانه‌وه ئه‌ڵێت" بۆ کۆنترۆڵکردنی دانیشتوانی جیهان ئه‌بێت سه‌دان ملیون خه‌ڵك که‌م بکرێته‌وه، ئه‌ویش به‌به‌کارهێنانی خۆراک وه‌ک چه‌ک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته" ، هه‌ر بۆیه‌ش مردنی ملوێنه‌ها خه‌ڵک له‌برساندا بۆ سه‌رمایه‌داری شتێکی سروشتییه.
له کاتێکدا کاره‌ساته سرروشتیهکانی وه‌ک وشکه‌ساڵی و لافاو (که به‌شێکی زۆری خوارده‌مه‌نی ئه‌مساڵی له‌ناوبرد) نه‌هامه‌تین بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار، له‌هه‌مان کاتدا هه‌واڵێکی خۆشن بۆ سه‌رمایه‌گوزاره‌کان، چونکه قازانجی زۆر ئه‌که‌ن له‌یاریکردن به‌بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخدا. کاتێکیش خه‌ڵکی هه‌ژار خۆپیشاندان ئه‌که‌ن بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌م بارودۆخه ئه‌وا به‌چه‌ک و شه‌ق وه‌ڵامیان ئه‌درێته‌وه، هه‌ر وه‌ک چۆن له هایتی هێزه کڵاوشینه‌کانی un که‌له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه دانراون به‌حساب بۆ پاراستنی ئاشتی ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ره‌کان کرد و ژماره‌یه‌کی زۆریان لێ کوشتن و بریندار کردن، هه‌مان شت له‌وڵاتانی تریشدا ڕویدا وه‌ک میسر، له‌به‌رامبه‌ردا له‌جیاتی خواردن سه‌رۆکی بانکی ده‌ولی به‌ڵێنی ته‌کنه‌لۆجیاو زانیاری به‌وڵاتانی هه‌ژار ئه‌دا، تا به‌رهه‌م زیادبکه‌ن. بانکی مونی سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش له جیاتی یارمه‌تی دان، داوا ئه‌کات که ئاشتی و ئاسایش بپارێزن، جا ئیتر ئه‌گه‌ر خه‌ڵک قوڕیش بخۆن ئه‌وه بۆی زۆر موشکیله نیه.
به‌کورتی سیستمی خۆراکی جیهانی دانه‌نراوه بۆ تێرکردنی خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژار، به‌ڵکو دانراوه بۆزیادکردنی قازانج . هه‌ر بۆیه‌ش تا سنورێک بۆ چاوچنۆکێتی ئه‌م سیستمه دانه‌نرێت ئه‌وا هه‌ژاری و نه‌خۆشی مردن به‌شی ملوێنه‌ها خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت ئه‌بێت له‌جیهاندا.
ســـهرچــاوهکــان:
Global Research 21.Apr.2008، Hunger Plagues Haiti & the world (by Stephen Lend man)
Ian Angus، food Crises، part1، 28.Apr.2008، http://www.socialistvoice.ca/?p=274
Global Research، by Stefan Steinberg
University of Michigan : http://www.sitemaker.umich.edu/356.cho/children_in_poverty_worldwide
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی خاڵی دوو.
The Disaster of .INTERNATIONAL FOREIGN AID PROGRAMS، (by Ken Schoolland)
http://www.isil.org/resources/lit/disaster-foreign-aid.html
Global research، (Financial speculators reap profits from global hunger)، Article by Stefan Steinberg
ئه‌م بابه‌ته لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زیاتری ئه‌وێت که‌من لێره‌دا ناتوانم بچمهسهری، هیوادارم له نووسینێکی تری تایبه‌تیدا بتوانم له‌سه‌ری بنووسم.
The Global Crisis: Food، Water and Fuel، by Michel Chossudovsky:
(1974 National Security Study Memorandum 200: Implications of Worldwide Population Growth for U.S. Security and Overseas Interests".