کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌یلا عه‌لی بێژه‌ری کوردسات، خۆی خۆی کوشت، یان خۆیان کوشتیان؟

Sunday, 10/05/2009, 12:00


له‌یلا عه‌لی كارمه‌ندی كه‌ناڵی ئاسمانی كورد سات، كاتژمێر‌ 3:00 ی پاشنیوه‌ڕۆی 29 12 2008 ، له‌ سه‌ر کاره‌که‌ی له‌ کوردسات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پاش نیو کاتژمێر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ده‌مانچه‌ خۆی ده‌كوژێت. له‌یلا عه‌لی بێژه‌رێکی ناسراوی هه‌واڵ و سیاسه‌تی کوردسات‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی سمۆره‌ی منداڵان بوو.

ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ ته‌واویی ئه‌و هه‌واڵه‌بوو،  ئه‌و کاته‌ بڵاوکرایه‌وه‌، له‌وه‌ زیاتر که‌س نه‌یوێرا به‌دواداچوون له‌سه‌ر هۆکاریی خۆ کوشتنه‌که‌ی بکات، دیاره‌ له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ر مێینه‌یه‌ک به‌ کارێکی وا هه‌ڵبستێت، به‌ ده‌یان قسه‌ و ناوتۆره‌ی ده‌خرێته‌ دوا، به‌ڵام له‌یلا عه‌لی ژنێک نه‌بوو که‌ دوای کوشتنه‌که‌شی له‌که‌دار بکرێت، ژنێکی وشیاربوو، ئه‌وه‌ی چواپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانیدا کردوویه‌تی، ببینێت، به‌ پرسیارکردن و  یارمه‌تیی دانی بۆ وه‌ڵامه‌کانی تاڵه‌بانیی، هه‌ست به‌وه‌ ده‌کات‌، له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ له‌ خودی تاڵه‌بانی به‌ئاگاتر بووه‌.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ده‌زگای زانیاری به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، داواشی لێکردین که‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ نه‌ناسرێته‌وه‌، ته‌نها به‌شێکی زۆر کورت له‌ نهێنی کوشتن، نه‌ک خۆکوشتنه‌که‌ی له‌یلا ئاشکرابکه‌ین، ئه‌ویش هۆکاره‌که‌یه‌تیی:
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ڕوودانی ئه‌و کاره‌ساته‌، له‌یلا عه‌لی، له‌گه‌ڵ هێرۆی برایم ئه‌حمه‌دی ژنی تاڵه‌بانییدا به‌ سه‌ردان بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌چن و پێکه‌وه‌ ده‌بن. له‌یلا  له‌ ئه‌ڵمانیا شتێک له‌ هێرۆ ده‌بینێ، یان نهێنییه‌کی بۆ ئاشکراده‌بێت (که‌س نازانێت چییه‌)، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ نێوان هه‌ردوو لایان تێکبچێت، له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا، هێرۆ فه‌رمان ده‌رده‌کات، که‌س نابێت له‌ له‌یلا نزیک بێته‌وه‌ (نه‌کا قسه‌یه‌ک بدرکێنێ)، چه‌ند که‌سێکیش ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ به‌رده‌وام چاویان له‌ سه‌ری بێت. ئه‌و ڕۆژه‌یش که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵێ، داوای لێده‌کرێت بڕواته‌وه‌، ئیتر کاره‌ساتی کوشتنه‌که‌ ڕووده‌دات، که‌ ده‌ڵێن به‌ ده‌مانچه‌ خۆی کوشتووه‌، به‌ڵام گولله‌یه‌ک له‌ ده‌مانچه‌که‌ی خۆیه‌وه‌ نه‌هاتۆته‌ ده‌رێ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ نه‌یویست له‌وه‌ زیاتر له‌ سه‌ر ڕووداوه‌که‌ قسه‌ بکرێت.

http://www.kurdistanpost.info/news/5072.html

------------------------------------------------------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە