کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شەپازلەیەك بۆ شەكرشكانەكەى ئازاد جندیانى

Sunday, 15/03/2009, 12:00

1234 بینراوە


ماوەیەك بەر لەمڕۆ (ئازاد جندیانى) جاش وجاسوسى بەر دیوەخانەكەى جەلال تالەبانى بە بوغزوقین وتورەییەوە لەگەرمەى ناكۆكیەكانى ناو یەكیتى شەكرى شكاندووتى (ئەم شەرە شەڕى زۆرینەوكەمینەیە) بە حسابە سەقەتەكەى خۆیى وئەوانەى وەك ئەو بیردەكەنەوە خەتى گشتى زۆرینەى ناو یەكیتین وئەوانەى سەرگردەكەش كەمینەن!
هەر كەسێك بەپاڵدان راپێچى سەر كورسى دەسەڵات كرابێ وبەرگێكى بەرپرسیاریەتى بۆ دروستكرابێ ولەبەرى كرابێ بێگومان ئەو كەسە لە كارەكەى دا سەركەوتوونابێ بەتایبەت گەر ئەو بەرپرسیاریەتیە بوارى سیاسى بگرێتەوە.شك لەوەدانیە ئازاد جوندیانى كەسێكى سیاسى نیە ،بەهەمان شێوە شاعیروچیرۆك نووس ونووسەرورۆژنامەنووسیش نیە ،گەر راستى بلێم ئەو كەسێكى جاش وجاسوسە. ئاشكراشە كەسى جاش وجاسوس هەڵگرى چ رەفتاروسیفەتێكە كە من نامەوێ باس لەو لایەنە بكەم چونكە خەلكى كوردستان هەموویان ئاشنان بەومرۆڤانەى كە جاشن یا جاسوسن.
مەبەستم لە جاشایەتى وجاسوس بوونى ئازاد ئەوەیە ،ئەو هەموو ئەو رەفتارانەى تێدا هەن كە لە كەسێكى جاس وجاشدا هەن ولە كاروبارەكانى رۆژیشدا بە ئاشكرا ئەو رەفتارانە دەبینرێن وناشاردرێنەوە. دیارە ئەوەش روونە كەسى جاش وجاسوس وخیانەت كار ئەوەندەى بۆ بەرژەوەندى وئامانجەكانى خۆى غاردەدا بەهیچ شێوەیەك رووى خۆى بۆ ئامانجە گشتیەكان وەرناگێرێت. بونى كەسى وەك ئازادودەیانى ترى وەك ئەو كە هەمان بیركردنەوەیان هەیە فاكتەر بووە بۆ ئەوەى یەكیتى ئێستا ئاواى بەسەربێ چونكە ئەوانە ئەوەندەى بۆ خۆیان ودارودەستەكەیان هەوڵدەدەن نیوچارێگ بۆ میللەت وحیزبەكەیان تێناكۆشن .ئەگەر لەبیرتان بێ ئازادى علوج لە ماوەى رابردوو لە تەلەفزیۆنە شڕەكەى (گەلى كوردستان) كە هەموومان دەزانین ئێستا چی لەناودادەكرێ وبۆتە شوێنى چى؟!ووتى ئێمە لەبەرامبەر ئەوانەدا (مەبەستى خۆیان وباڵى ریفۆرم)بوو وشەى (كەمینەوزۆرینەى) بەكارهێنا!هەمووى دوو مانگ بەسەر ئەو قسەنابەجێیەى جوندیانى تێنەپەڕیوە من ئێستا پرسیار لە ئازاد وهەموو ئەوانەى كە وەك ئەو بیریان دەكردەوەوبیردەكەنەوە دەكەم ئایا ئێستا كێ زۆرینەوكێش كەمینەیە؟ ئەگەر ئازاد هەر سوربێ لەسەر قسەكەى خۆى وئینكاربكات ناچارم پێى بلێم/باشە ئەگەر ئێوە زۆرینەن بۆ بە سكرتێرى گشتیشتان تەنیا (8) ئەندامى مەكتەبى سیاسى هەن لەشەرمان روویان نیە كۆببنەوەولە كەنالەكانى راگەیاندن وێنەى كۆبونەوەكانیان دەربخەن!بەهەمان شێوە لێت دەپرسم /ئێستا ژمارەى ئەندامانى مەكتەبى سیاسى لەسەر (گردەكە) چەندە؟ئەگەر بوێریت وەلام بدەیتەوە باش دەزانى ئەوانەى ئەوێ زۆرینەن وئەوانەى لاى ئێوەش كەمینەن.ئەوە جگە لە ئەندامانى سەركردایەتى ولێپرسراوەباڵاكانى تر .ناشمەوێت باس لەو حەشاماتەى سەرگردەكە بكەم كە رۆژانە لەبەر زۆرى هاموشۆى كادیروئەندامانى یەكیتى بۆ ئەو گردە دەرزى هەڵدەى ناكەوێتە سەرزەوى ،لەبەرامبەردا بارەگاكانى ئێستا یەكیتى دەنگى جریوەى چۆڵەكەیەكیشى لێوە نایەت!بۆ باشتر روونكردنەوەى ناوەرۆكى ئەم نووسینەشم دەلێم/كە دواجار جەلال تالەبانى لە ئیران گەرایەوە بۆ جگە لە ئێوە كەسى تر نەچوو بۆ پێشوازى؟



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)