کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ست فاتیمە

Wednesday, 30/04/2014, 12:00





سڵاو لەیادی شاعیری عیشق وچینایەتی
ئەحمەد هەردی
ئاواز / باوکی دوین


فاتیمە
دوو چاوی مەستت
سڕێکی نهێنیە
هەرچەند نامۆیە بوونت
هێڵی نایەکسانییە
جوانی بەژن و بالاکەت
خەڵاتی خوای جوانییە
ناوت وشەی بەهەرە بوونە
بەستەیە گۆرانییە
بووکی وڵاتی ئاوارەم
گیانەکەم ست فاتیمە
چارەسەی مافی تۆ
ئەو پەڕی ئاواتمە

گەر چی خۆشەویستی
لە لای ئێمە ئەفسانەیە
هەر تەنها بۆ کوڕی
خاوەن تەلارە عانەییە
گیانەکەم ئەمما دڵەی من
لە و دڵە شێتانەیە
بە بێ
تاپۆی
مڵک و دۆلار
کۆژراوی ئەو چاوانەیە

هەر تەنها دڵ شک ئەبەم
گیانەکەم ست فاتیمە
خۆشەویستیت
وەک هاوبەشێک
ئەو پەڕی ئاواتمە
خۆشەویست نامەیە یکە
بۆ هەموو مرۆڤ دۆستان
کێ ئارەزوی ژن هێنانە ؟
شۆکردن بۆ زێڕو نان
ئەو کیژەی بۆ زێر شوو بکات
هەردەم خۆشی نابینێ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە