کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هێزی فەتحوڵڵا گولەن لە تورکیا

Tuesday, 28/01/2014, 12:00

1778 بینراوە








گولەن کەسایەتیەکی ئایینی و موسڵمان و خەڵکی تورکیایە، لەسەرئەو باوەڕەیە کە لە شەڕی نێوان ئەو وئەردۆغان دا زیادە ڕۆیی کراوە. گولەن تەمەنی ٧٤ ساڵە ولە ئەیالەتی / پێنسیلوانیای / ئامریکادا دەژی ودەڵێ :دەسەڵاتی باڵادەست (ئا،ک،پ) حەول دەدا حەڕەکەتی ئێمە زۆر بە هێزتر نیشان بدا لەوەی کە هەیە، تا خەڵک چاو ترسێن بکا. بەڵام نێوان نا خۆشی ئێمە و ئەردۆغان هاو پەیمانی پێشووی گولەن، بوو بە هۆی ئەوەی گولەن لە وتووێژێکی ویدێۆییدا لە مانگی رابوردوو ئەنجامی دابوو لە رادەبەدەر توڕەیی خۆی نیشان دابوو.
حەڕەکەتی ژێر نەزەری گولەن نە ناوی / حەڕەکەتی خزمەت / پێشینەی ٥٠ ساڵەی هەیە ولە تەواوی سەردەمی ژیانی خۆی شاهیدی چوار کۆدەتای سەربازی بووە بە ڵام چونکی خۆی سیاسەت بازی ناو حیزبی بە دوور ڕاگرتووە توانیویە جار لە دوای جار بە هێزتر سەرهەڵداتەوە. بەڵام رۆڵی ئێستای ئەو حەڕەکەتە لە ئاستی سیاسی تورکیەدا لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر خۆی وەدەرخستووە. لەسەردەمی دەستپێکی چەند لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی گەندەڵی ماڵی وئیداری و کەسانی پەیوەندیدار بە دەسەڵات بە دەوڵەت هەزاران کەس لە پلەداروفەرمانبەریدەزگای پۆلیس ودەزگای دادوەری کە دەگوترا لایەنگری گولەنن پلەیان دابەزیو کاری بچوکتریان پێدرا.
بە چاو لێکردن لە رابوردوو دەتوانین بڵێن کە ئەردۆغان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢ خۆی بۆ ئەو کارەزارە ئامادە کردبوو. ئەو کات ئەو دادوەرانەی کە دەگوترا لە گولەن نزیکن حەولیان دەدا لە بارەی بەرپرسانی راگەیاندنەکانی نەهێنی لێکۆڵینەوە بکەن (میتی تورک) بەر پرسی میت کە لە لایەنگرانی ئەردۆغان بونن ئەو سەردەم سەرگەرمی وتووێژی نەهێنی بون لە گەڵ / پاڕتی کرێکارانی کوردوستان / پ، ک، ک، .
حەولی ئەشتی:
لە گەرمەی ناڕەزایەتیەکاندالە وەرزی هاوین لە پارکی / گزی / لە ئیستانبوڵ ئەردۆغان زیاتر حەولی دا پێگەی خۆی بەهێز بکاوهیچ ئاوانسێک نەداتە لایەنە چەپەکان و میللی گەراکانو سکولارەکان. بەڵام حەڕەکەتی خزمەت لە ڕاکێشانی چینی خاوەن دەنگ لە گەڵ ئەردۆغان هاوبەشن وبۆیە گولەن وهەم ئەردۆغان ئەو چینو توێژە بۆ وەدەست خستنی دەنگی زیاتربەکار دێن وکێ بەر کێیانە. لە گولەنم پرسی؟ ئایا لەو ناکۆکیەکانەی کە هاتۆتە پێش پەژیوان نین؟ ئەو بە شێوەکی ئاشتیخوازانە کە حازرە بۆ ئاشتی گوتی : نەخێر، بەداخەوەنیم وسکاڵاش لە چارەنوس ناکەم، بەڵام ناشڵێم کە هەموو کارەکانی ئەندامانی ئێمە دروست بووە. ئەو کۆمەڵگا ئایینیە دوای دروست بونی تورکیا بۆتە رێکخستنێکی مەزنی میللی کە بازەرگان و فێرگەکان و راگەیاندنەکان پێکەوە بەستتراونەوە. حەڕەکەتی خزمەت بۆتە حەڕەکەتێکی جیهانی کە لە ١٥٠وڵات بونیان هەیە. بڵاو بونەوەی حەڕەکەتی خزمەت هاوکات بووە لەگەڵ رووخانی سۆڤیەتی پێشوو لە ساڵی ١٩٩٠. بەشدارانی ئەو حەڕەکەتە پێش رووخانی سۆڤیەت چالاکیان هەبووە کە لە ئازەربایجانەوە دەستییان پێ کردووە. حەڕەکەتی خزمەت لە چوار چیوەی گرووپ گەلی ئیسلامیدا ناگونجێ و ڕاوەستە لەسەردەسەڵاتێکی ئیسلامی سوننەتی یا زیندوو کردنەوەی سەردەمی /زێڕین / پێناسەی ئیسلام ناکا. لەراستیدا ئەو حەڕەکەتە چاوی لە داهاتویە وبە دوای پەروەردە کردنی/ چینی زێڕینە / لە موسڵمانان. بۆ مەبەستی ئاڵو گۆڕ کردنی جیهان !(وەرگێڕ: لە عەڕەبستان تێرمانخوارد نۆبەی تۆیە دونیا بگۆڕی !) هەر بۆیە شوێنی مانەوەی لە پێنسیلوانیا لە تەنیاییدا هەڵبژاردووە.
گولەن وئەردۆغان لەسەر چٶنیەتی ڕفۆڕم لە کۆمەڵگای تورکیەدا بیرو ڕای جیاوازیان هەیە. ئەردۆغان بۆ ئیسلامی کردنی کۆمەڵگا لە سەرووی کۆمەڵگا لە رێگای حکومەت حەول دەدا. بەڵام گولەن زیاتر لایەنگری چالاکی خەڵکە لە کۆمەڵگادا. ئەو شێوە بۆ چونە بۆتە هۆی ئەوەی چین و توێژێک لە لایەنگرانی گولەن لە دەسەڵاتدا لە مێدیاکان وپێگەی ئابوری لە تورکیە شوێنی باشیان وەدەست بکەوێ. هێزی گولەن بە شێوەیەکی بەر فراوان سەر هێشە بۆ ئەردۆغان جێ دەکەن. چونکی ئەردۆغان دەخوازێ لە هەڕەتی نائارامیەکانی هەییدا لە تورکیاو لە ناوچەکەدا بە هێزێکی ئاسنین و دەست ڕۆیشتوو لە وڵات بمێنێ. ئەو لایەنگرانی گولەن لە ناوخۆی تورکیە بە دژبەر وپێکهێنانی کۆدەتا لە بەرانبەر خۆی لە قەڵەمدەدا. ئاڵو گۆڕ لە پۆلیسدا، دەزگاکانی دادوەری، مێدیای دەوڵەتی تورکیا، ولایەنەکانی دیکەی دەسەڵات لە تورکیەدا هەبووە، وێنەی کۆدەتا دێتە بەر چاو روویانداوە. رووبەرو بونەوەی ئەردۆغان و گولەن وەبیر هێنەوەی پەیوەندی ودووژمنایەتی ئاتاتورک و سەعید نوورسییە کە مرۆوێکی سیاسی ئایینی کورد بووە لە ساڵانی سەرەتای دروست بونی کۆماری تورکیە.
جارێکی دیکە سیاسەتمەدارێک خەریکی روبەرووبونەوەیە لە گەڵ کەسایەتیەکی ئایینی. بەڵام ئەو جار رێکخراوەیەکی ئیسلامی ئایینی کە لە ژێرچاوی پەیوەندیەکانی نێونەتەوەییە ولایەنگری زۆری هەیە. بنە بڕ کردنی ئەو حەڕەکەتە لەتورکیا بۆ ئەردۆغان هاسان نییە.جا چدەگا لەسەراسەی جیهاندا.
ناکۆکی لەگەڵ کوردەکان:
بە وتەی ئەردۆغان ئەو کێشەیە واوێدەچی لە چونیەتی کەیشتن بۆ ئاشتی لە گەڵ سەرهەڵدێرانی / پاڕتی کرێکارانی کوردوستان / بێ کە یەکێک لە هۆیە چارەنوس سازەکانە لە ناکۆکی نێوان ئەردۆغان و گەلەن دا.لە تورکیا باوەڕی گشتی وایە کە دادوەرو پۆلیسی نزیک بە گولەن لە چالاکی بەر بڵاو دا بون دژی سیاسەتمەداران کورد لە سەراسەری وڵاتدا. بەڵام کاتێک لە گولەنم پرسی کە: ئایا ئێوە دژی وتووێژلە گەڵ / عەبدوڵڵا ئۆجەلان / رێبەری بەند کراوی پ، ک،. ک، ن یان رێبەرانی دیکەی ئەو حەڕەکەتە؟ جوابێکی زۆر روونی دامەوەو گوتی: ئێمە هیچ کات لە گەڵ ئۆجەلان ویا ئەندامانی پ، ک، ک، کە لەسەر چیاکانن دژایەتیمان نییە. بەڵام بە هۆگەلێک حەول دەدەن ئێمە دژی ئاشتی بناسێنن.
تورکیە لە رۆژی ٣٠مارس دێتە ناو هەڵبژاردن، سەرەتا شوڕاکان ،پاشان سەرۆک کۆمار و لە کۆتاییدا هەڵبژاردنی سەراسەری لە وڵات لە ساڵی ٢٠١٥. ئەردۆغان بۆ ئەوەی زۆرینەی دەنگ بەدەست بێنێ رێگایەکی دژواری لە پێشە. ئەو پێویستە خۆی وەکو کەسێکی هەمەلایەنەخواز نیشان بداتا قەرەبوی ئەو بارودۆخە بکاتەوە کە لە گەڵ گولەندا بەسەری هات. هەر وەها رێڕەوی ئاشتیش لەکەڵ کوردەکان کە سالێکە دەستی پێ کردووە درێژە پێبدا. گولەن تەنیا گوتی: کە لایانگرانی و دەنگ بە کەسێک دەدەن کە پشتیوانی لە دەسەڵاتی یاسا بکەن وپابەندی ئەقڵانیەتو دێمۆکڕاسی بن .

لە نوسینی: گونی یەڵدیز، بەشی ،بی،بی،سی،
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی / ٢٨/١/٢٠١٤
لە رووپەڕی بی،بی،سی، بۆ کوردستان پۆست.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)