کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


جێگرى پاریزگارى هەولێر تاهیر تەرهیم

Monday, 30/03/2009, 12:00

1517 بینراوە


ئەو تاهیرەى كە هەموو كارەكانى بە پینەو پەڕۆ تەواوكردووە یانەكامڵ بە ناڕێكى جێى دەهێڵى وەك ئەو ئیشانەى لە نێوسنورى شارى هەولێر كردوویەتى ، لەهەر مەشروعێكدا یا دەبى شریك بێت یان مەبلەغێك پارەى بەخاوە وەرگرێت یان ئیشەكە بەسەقەتى تەواو دەكرێت تاهیرى دز خۆى بەخۆى دەڵێ ئەندازیار هیچیش لە زانستى ئەندازە نازانێ ، بڕوانامەى خەڵكانێكیش بە تەزویر وەسف دەكات وائەزانێ هەموو كەس وەك خۆیەتى بەساختەو تەزویر بۆى چۆتە سەر شەرمیشى بەخۆنیە كە بڕوانامەكەى خۆى نەك هەر تەزویرە بەڵكو بڕوانامەى خۆى تەرهیمە لەبەرئەوەى تاهیر كاتى خۆى لە موسڵ ئەیخوێند لە بەشى جۆگەو ئاودێرى كۆلێژى ئەندازە لەبەر بەزم و ڕابواردن و بەدواى كچ كەوتن خۆێندنى بۆ نەدەكرا تا كار گەیشتە ئەوەى دوو ساڵ لەسەر یەكتر راسب بوو دواى ئەوە بەردەوام كێشە لەسەر مەسەلەى كچ هەبوو تا لەزانكۆى موسڵ فەسڵ كرا و وەدەریان نا، دواى ئەوە لە هەولێر لە كۆلێژى ئەندازە بەشى ئەندازەى شارستانى خۆێندنەكەیان بۆ تەرهیم كرد واتە لەئاودێرى بۆ ئەندازەى شارستانى (هندسە مدنی) چەند سەیرە ئەندازەى شارستانى لەكێ؟ جۆگەو ئاودێرى لەكێ!؟ تاهیر تەرهیم بەوەش ناوەستێ وەسڵى پارەش تەرهیم دەكات چەرجیەكانى مەشروعێك دەبەستێتەوە بە مەشروعێكیتر، بمرێ باشترە لەم ماوەیەدا بڕیارى تێكدانى 700 خانووى كۆمەڵگاى كەسنەزانیان داوە لەبرى ئەوەشدا هەرماڵ 5000دۆلاریان بۆ تەرخان كردون كە هیچى پێ نایێت كێ ئەمە بەحەق دەزانێ ئایا 5000دۆلار واتا 50 وەرەقە خانووى پێ دروست دەكرێتەوە؟ مەگەر فێڵ و تەرهیمێكى ترى تێدانەبێ؟ تاهیر ئەیەوێت ئەم 700 ماڵە تەرهیم بكات بە زەوییەكانى شارى كۆمەڵگەى لاوان لەو بگرەو بەردەیەشدا كۆمەڵێ دەستكەوت و قازانجى چنگ كەوێ ، لەولاوەش مووچەى بۆ كۆمەڵێك ئافرەتى تایبەت بەخۆى تەرخان كردووە بەناوى ئەوەى لەبۆنە و ڤیستیڤالەكاندا دەورى باش دەگێڕن لەچالاكى ،،، حەرام ئەگەر وابێ ئەم ئافرەتانە دەورى تایبەتى بۆ تاهیر دەگێڕن هەرخوادەزانێ چ مەعامەلەیەك لەنێوانیاندا هەیە ئەم ئافرەتانە فەرمانبەرى پارێزگاریش نین لە ڤیستیڤاڵەكانیشدا نابینرێن تەنیا مووچەكەیان لە پارێزگا تەرهیمە،،، تاهیر تەرهیم لەسەر مەسەلەى ناموس و سێكسى ناشەرعى چەندین قەزییەى لە دادگا لەسەرە كە تائێستا دۆسیەكان دانەخراون لاى دادگاش پارێزراون، ئەمەیە تاهیرى تەرهیم كە قەتاو قەت بەهیچ بارانێك ئەم تاهیرە تەرهیمە تەڕنابێت ، سوك و سواوە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)