کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاك هەژار، سەردەشت عوسمانى برات قارەمان بوو،تۆش رێچكەى ئەو بگرە

Tuesday, 30/04/2013, 12:00


وەكو رۆژنامەنوس و وەك هاوپیشەى خۆم، شەهیدكردنى سەردەشت عوسمان كاریگەرى زۆرى كردە سەرم ئەوەندەى توانیم و دەستم خامەى گرت ،بابەت وتار و لێدوانم لەسەر نووسى و، بكوژانیشى كە نەك جارێك هەزاران جار دەلێم پارتى و بنەماڵەى بارزانین، سوك وریسوا و مەحكوم كرد.
لەسەروبەندى ساڵانەى شەهید كردنیدا، خەریكە وردە وردە، راست و نهێنى وشتە شاراوەكانى رفاندن وتیرۆركردنى سەردەشتمان بۆ رون دەبێتەوە، گەر سەرنج بدەین لەگۆڤارى لڤین ژمارە(231)زانیارى و رونكردنەوەیەكى برایەكى شەهید، كە بۆخۆى ئەفسەرى ئاسایشە و لە چونیەتى روداوەكە و، وردەكارەیكانى تەواو زانیارى دەستكەوتوە تێدا بڵاوكراوەتەوە، كەمن لێرەدا زیاتر مەبەستم ئەو لایەنەیە ونهێنیەكانیەتى
زۆرم پێ سەیرە كە ملازم هەژار عوسمان،براى شەهید سەردەشت، تازە بەتازە دەخوازێت ئەو تاوانە ئاشكرا بكات،لەكاتێكدا هەرە لە یەكەم چركەى روداوەكەوە گەورەو بچووك ،پەنجەى تۆمەتى بۆ پارتى وبنەماڵە درێژ دەكرد،كەچى ئەو بەڕێزە، پاش چەندین ساڵ بێدەنگى ، ئەو جا هاتە دەنگە،كە ئەمەیان زۆر زۆر نامۆ و شتێكى عەجیبە، ئاخر برام تۆ برات بفڕێندرێت، پاشان بەچاوبەستراوى بكوژرێت، سوور بزانیت بكوژەكانیش كێن،كەچى خۆتى لێ هەڵە بكەیت، هەر بەردەوام بیت لەخزمەتكردنى ئەو پارتە پیاو كوژ و تۆقێنەرەى كەدەستى بەخوێنى سەدانى وەكو سەردەشت سوورە.
چەندێك جوان دەبوو، چەندێك گەورە دەبویت ،ئەگەر بەرێزت وەكو ئەفسەرێكى ئاسایش و، وەكو براى شەهید سەردەشت گەرماو گەرم، پەردەت لەسەر ئەو تاوانە هەڵبدایەتەوە و، بۆ راى گشتیت بخستایەتە روو، كە پارتى و دەسەڵاتەكەى سەردەشتیان كوشتوە، هەموو بەڵگە وێنە ڤیدۆیەكانتیش لەبەر دەست دابوو؟ ئەدى بۆچى ولەبەرچى نەتكرد؟
ملازم هەژار من هەست بەشەرمەزارى دەكەم ،كە ئەمڕۆ بیستم بەڕێزت براى شەهید سەردەشتیت، خۆزگە هەر نەمزانیبایە، چونكە بەراستى، بەراستى كارەساتە، تۆ بینەرە بەرچاوى خۆت ،خۆت كەسێك بیت تەواوى ژیان وگیان ماڵت بۆ پارتێك تەرخان كردبێت، هەمو شتێكت خستبێتە لاوە، لەپێناوى پاراستنى پارتى وبنەماڵەدا، دەیان گیانبازى و كارى خراپت كردوە،دوور نیە،تۆش وەكو هەر ئەفسەرێكى دڕندەى ئاسایش، ئازارى گیانى چەندین كەسى بى َتاوان، یان ئازادیخوازت دابێت،چەندین جار هەڵت كوتابێتە سەر ماڵە نەیارو ئۆپۆزسیۆنەكان، لەسەر ئەوەى كەسێك قسەیەك، یان ورتەیەكى لەدژى پارتى ومەسعود كردبێت،بەرەو دۆزەخ و زیندانى ئاكرێ وپاراستن بەڕێت خستبێت، كەچى پارتى یەكەت ،ئەوەى كە باوەڕو متمانەى پێكردیت، ئەوەى كە ئارامى وئاسایش و ئاشتى شارى بەتۆ سپارد، لەپشتەوە براكەى تۆشى كرد بەسوتەمەنى و لەناوى برد. دەزانى گەر بیر بكەینەوە، تۆزێك هەستت بجوڵێت ،شەهید كردنى سەردەشت ، گەورەترین سوكایەتى و بێ رێزى بوو بەتۆ. لەپشتەوە خەنجەریان لێدایت و تۆش نەت وێرا ورتەبكەیت؟!
باشە بۆچ دەبێت بەئەندازەى سەردەشت پێ نەكرێت، خۆ ئەو نەچەكدار بوو،نە پاڵەوان، هەى بوو نەى بوو هەر قەڵەمەكەى بوو، كە ببوە گەورەترین و سامناكترین چەك، بۆ سەر ئایندەو پاشەڕۆژى پارتى،لەناوبردن و شەهیدكردنیشى ئەوراستیەیان سەلماند،بەڵام تۆ لاى خۆى ئەفسەریت و باوەڕپێكراوى پارتیت ولەریزى ئەواندا خەبات دەكەیت، پارێزگارى لە مەسعودو نێچیر وحكومەتەكەى دەكەیت، باش ،باش دەزانیت كە كێ براكەتى كوشتوە، بەڵام غیرەت ناكەیت،زار هەڵبێنیتەوە، بەوەشەوە ناوەستیت ، تائەم سات و وەختەش بەردەوامیت لەخزمەتكردنى سەرانى تاوانكار و بویتەتە شوراو قەڵغانیان، داخۆ دەبێت تۆش بەنهێنى وژێر بەژێر چەندانى وەكو سەردەشتت بۆ پارتى وبنەماڵە زیندە بەچاڵ كردبێت؟؟
تێناگەم ماناى چیە كە دەڵێیت(وەكو بنەماڵەى سەردەشت لامان روون و ،ئاشكرایە، كەبكوژى سەردەشت كێیە وكام كەسایەتیە،بەڵام هەتا ئەو دەسەڵاتە هەبێت،ناتوانین داواى یاسایى لەسەر تۆمار بەكەین وداواكەش نرخى نیە‌) كاكە هەژار بیرت نەچێت مرۆڤ یەكجار ئەمرێت، مردنێكى سەربەرزرانە و پڕ لە شكۆمەندى بەقوربانى سەدان ساڵ ژیانى پڕ زەلیلى بێت، بەقسەمان بكە خۆێنى شەهید لەبیر مەكە، تا زوو بڕۆرە بەردەم دادگا و بكەران وپیاو كوژان و خیانەتكاران ئاشكرا بكە، ئەوەتانێ بۆخۆتان ئاگادارن كە تەواوى خەڵك لەسەر ئەو تاوان وناهەقیە ئۆقرەیان لێ بڕاوە، دەیان وسەدان كەمپین ویاد و بیرەوەریو رێزلێنانیان بۆ شەهید سازدەكەن وسەردەشت لاى هەموو مان بەڕێز و ئازیزو خۆشەویستە.
گەربێت وبەڕێزیتان ئامادەبن ئەو راستى ونهَینى بەڵگەو شتە شاراوانە بخەنەو روو،من بەدڵنیایەوە پێتان دەڵێم تەواوى میللەت پشتگیرتان دەكات، بەسەرو ماڵەو لەگەڵتانە، تاوانباران ناچار دەبن مل بۆ داواو خواستى میللەت بدەن. بەتایبەت بۆ ئەمڕۆ كە پارتى و مەسعود باریان لارەو لەهەمو لایەكەو فشارو زۆریانب ۆهاتوە و تەنگیتن پێ هەڵچنراوە. ئەوەش نەبێت ئەوا لەئەوروپا، دەیان كەسى ئازادیخواز ورۆشنفكرى كوردمان هەیە كە بۆ بەسزا گەیاندن و شەرمەزاركردنى تاوانباران و بەفیڕۆنەچونى خوێنى سەردەشت، بۆ هەموو كارو ئەركێك ئامادەیە، ئەو كەیسە بكاتە كەیسێكى نێو دەوڵەتى و،لەدادگا ناسراوەكانى ئەوروپادا بیوروژێنێت. ئەگەربێت و بەردەوام بیت لەبێدەنگى هەڵبژاردن و بێ هەڵوێستى، لەبەرامبەر ئەو زوڵم و ناهەقیە، ئەوا من پێتان دەڵێم ،حاشا تۆ براى سەردەشت نیت، من وەكو خۆم پێم خۆش نیە كە سەردەشت كەسانى وەكو تۆ براى بێت، ئێمەى نوسەر و رۆژنامەنوسانى ئازاد،كەسانى نیشتمانى، رۆشنبیران و دوژمنانى خیانەت و، رێكخراوانى كۆمەڵى مەدەنى,، سەرجەم ئازادیخوازان براو كەس و ئازیزى سەردەشتین. پێشمان خۆش نیە چیدیكە بەلێدوان قسەكانت پارتى وتاوانكارانمان لێ بكەیتە فس فس پاڵەوان و نەوێرین تەماشایان بكەین. هێندەى دیكە برینى دایكت بێنیتە سوێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە