ئەکتەریی میسریی (عادل ئیمام)یش كڵاویی بێحورمەتیی کردە سەری کورد
Friday, 17/08/2012, 12:00
باوكی خوالێخۆشبووم هەمیشە دەیگووت: جیاوازی لە نێوان پیاوخراپدا نییە رەش بێت یان سپی.
باوکم بەرامبەر بە عەرەب ئەو رایەی هەبوو، چونکە ئەزموونی خۆی گەیاندبوویە ئەو بڕوایەی هەر عەرەبیک دەسەلاتی گردە دەست بەرامبەر بە کورد باش نابیت.
عەرەبی شۆڤێنی لە هەر رێگەیەكەوە بێت دەیانەوێت سووكایەتی بە كورد دەكەن بەبێ جیاوازی رۆژێك مەلا و شێخەكانیان بە هۆكاری دەركەوتنی محمد مهدیمان دەزانن و رۆژێك فەتوای كوشت و بڕمان دەكەن و رۆژێك بە قەرزاری عێراقمان دەزانن و رۆژێكیتر بە بەشێك لە ئومەی عەرەبی و رۆژێكیش بە سیخوڕی ئیسرائیل.... دیارە وەكو هەموو كەسایەتییە ناسراوەكانیان دواجار رق و قینەی شۆڤێنیان هەر دەتەقێتەوە و ناخە بۆگەنەكەیان بەدەردەخەن.... مەرج نییە فاشیستی عەرەبی تەنها كەسە ناسیۆنالیستەكانیان بێت بەڵكو سەلەفی و ماركسی و میانڕۆ و توندڕۆ و لیبرالی و راست و چەپیان یەك جۆر بیركردنەوەیان هەیە بەرامبەر بە كورد و كوردستان.... لە زنجیرە فلیمی( فرقة ناجي عطالله 28) عادل ئیمامی ئەكتەری ناوداری عەرەبی و میسری رقی شۆڤێنیستیانەی خۆی دەرهەق بە كورد دەردەخات و دەیسەلمێنێت كە سەگ هەر سەگە چ رەش بێت یانیش سپی..!
زۆر بە جوانی و بە وردی سەیری ئەم ڤیدیۆیە بكەن و كۆمێنتی خۆتانی لەسەر بنووسن
*******************
*******************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست